BazarPress
Bazar Newspaper,Daily news from Kurdistan & World Economy Welcome to the Bazar Newspaper Facebook fan page!
10/07/2013
دابه‌شكردنی ئه‌ركی ماڵ له نێوان مێینه و نێرینه‌كاندا
چوارچێوه‌ی ماڵ به مانای شوێنێكی هێمن و ئارام دێت كه ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان له خۆی ده‌گرێت تا به‌یه‌كه‌وه به ئاسووده‌یی بژین و هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌ن. بێشك ئه‌و چوارچێوه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ری تیایدا ده‌ژین هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری و كاری ده‌وێت تا ئه‌و هێمنییه‌ی تیا ده‌سته‌به‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ئایا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان له پاككڕاگرتن و خاوێنكردنه‌وه به‌شدارن یان ته‌نیا ره‌گه‌زێك؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كان خراونه‌ته سه‌ر شانی ره‌گه‌زێك هۆكار چییه؟ چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته هه‌وێنی ئه‌و راپۆرته‌یه:
تێڕوانینی پیاوانه
ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه له ئه‌ستۆی مێینه‌كانه
هیوا ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه به كارێكی ئافره‌تانه ده‌زانێت و پێیوایه كه كوڕان شوێنگره‌وه‌ی باوكیانن و له‌داهاتوو ئه‌ركی به‌خێوكردنی ماڵیان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ركه په‌روه‌رده بكرێن و كچانیش ماڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن و منداڵ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت له ماڵی باوانیان فێری ئه‌و ئه‌ركانه بن. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كاره تایبه‌تییه‌كانی هیوا گوتی: كاری تایبه‌تی من خۆ مه‌به‌ستت جل شوشتن و ئوتی و رێككردنی ژوور نییه؟ چونكه ئه‌وانه كاری ئافره‌تانه‌یه و منیش بۆ دایك و خوشكمی ده‌هێڵمه‌وه. ئه‌وان به‌ته‌واوی كاره‌كانی ناو ماڵ هه‌ڵده‌ستن و كارێكی ده‌ره‌وه‌یان هه‌بێت بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌م.
كلتووری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
خه‌بات كه به‌شی كۆمه‌ڵناسی ته‌واوكردووه پێیوایه ئه‌وه كلتوورێكی رۆژهه‌ڵاتییه و پیاوانی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی پێیان شه‌رمه له‌كاره‌كانی ماڵه‌وه یارمه‌تی خێزانی خۆیان بده‌ن و گه‌ر بیكه‌ن به ده‌یان ناو ناتۆره‌یان لێده‌ده‌ن، بۆیه پێیان شه‌رمه هاوكاری ئافره‌ته‌كانیان بكه‌ن،
خه‌بات زیاتر گووتی: ده‌بێت پیاوان ئه‌وه قبۆڵ بكه‌ن كه ئیتر سه‌رده‌می دابه‌شكردنی كار نه‌ماوه و ئێستاكه ئافره‌ت وه‌ك پیاو هاوبه‌شه له كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له هه‌ر پێگه‌یه‌ك ده‌بینرێت، ئیتر ئافره‌ت نابه‌سترێته‌وه به گۆشه‌ی ماڵ و چێشتخانه و هه‌ندێجار له‌مه‌یدانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماده ده‌بێت، هه‌ربۆیه ئیتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نییه كه ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌ش راپه‌ڕێنێت و ئه‌گه‌ر پیاو له‌و كاته‌دا هاوكاری نه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت به ته‌نیا كاره‌كان رایی بكات. جا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی به‌تایبه‌ت كه خێزانی فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه، یارمه‌تیده‌ریان بن و كاره‌كانی ماڵه‌وه‌ش وه‌ك كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ن.
پیاو پیاوه و ژن و ژن
حه‌مدیه ئافره‌تیكی ماڵه و ته‌مه‌نێكی به‌ڕێكردووه و رایوایه كه پیاو ده‌بێت پیاو بێت و ژن و ژن و پێی شه‌رمه كه پیاوێك یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات و به كه‌مایه‌سی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: تۆ خواتان ئافره‌تانی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌وه‌نده زێده‌خوازن. ته‌نانه‌ت ده‌یانهه‌وێت كه پیاو هاته‌وه قاپ و قاچاغیشیان له‌گه‌ڵ بشوات. سه‌رده‌می ئێمه‌ش، ئافره‌ت كاری پیاوانه‌ی ده‌كرد و ده‌چوونه سه‌ر مه‌زرا و به‌ر مه‌ڕ و ماڵات و ته‌نانه‌ت چاندن و باخه‌وانیش و كه ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵیش نان و شیومان ده‌كرد و منداڵمان به‌خێو ده‌كرد، به‌ڵام ژنی ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێكی بۆته كاره‌بایی له گسگ و جل شوشتن و هه‌ر شتێكی‌تر به نیازن له‌و تۆزه كاره‌ی كه بۆشیان ماوه‌ته‌وه پیاو یارمه‌تیان بدات.
شوكری ره‌مه‌زان كه ته‌مه‌نێكی مامناوه‌ندی هه‌بوو به‌مشێوه‌یه دوا: من له به‌یانی تا دره‌نگ له دووكان و به‌ر گه‌رما و سه‌رما له دووكان ده‌وه‌ستم و گوناهه كه دێشمه‌وه كار بكه‌م. ئینجا من ژن و دوو كچم هه‌یه یانی به‌و هه‌مووانه ناتوانن خزمه‌تی ماڵه‌وه بكه‌ن.
شوكری به ته‌علیقه‌وه باسی له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌كرد و ده‌یوت ئه‌وه پیلانی ئه‌وانه و په‌كی ئافره‌تانیان خستووه. پرسیارمكرد گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ریش بوایه هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بوو؟ له وه‌ڵامدا گوتی: بۆیه ژنی فه‌رمانبه‌رم نه‌هێنا تا ئه‌وه‌م به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
گه‌نجانی رۆشنبیر
له میانه‌ی راپۆرته‌كه‌دا تووشی هه‌ندێ گه‌نج بووم كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌و هاوكارییه‌یان پێ شه‌رم نه‌بوو به‌ڵكو بڕواشیان پێی هه‌بوو و رایان وابوو كه ژیانی ئه‌مڕۆ جیاوازی تاك قبوڵ ناكات و هه‌م ئافره‌ت له ده‌ره‌وه هاوكاری پیاوه و هه‌میش ده‌بێت پیاویش به هه‌مان شێوه یارمه‌تیده‌ری خێزانی بێت له ماڵه‌وه.
كارزان تۆفیق ده‌رچووی زانكۆیه و راشكاوانه ده‌ڵێت: من كاتێك گه‌نجتر بووم و له ماڵی باوان بووم بڕوام به‌و كاركردن و هاوكارییه نه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه‌مان، به‌ڵام ئێستاكه كه ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه و خێزانم سه‌رقاڵی خوێندنه ته‌واو له ئه‌ركه‌كانی ماڵ یارمه‌تی ده‌ده‌م و رووبه‌ڕووی تانه‌ش بوومه‌وه به تایبه‌ت له‌لایه‌ن دایك و خوشكه‌كانم و دڵگرانم له‌وه‌یكه كاتی خۆی غه‌درم له خوشكه‌كانم كردووه و كاره تایبه‌ته‌كانی خۆشم خستۆته ئه‌ستۆی ئه‌وان.
هه‌ردی فه‌رمانبه‌ر ئاماژه‌ی پێداو كه ئه‌و كات خێزانیشی نه‌بووه هاوكاری دایك و خوشكه‌كانی كردووه و زۆرجار له‌گه‌ڵ براكانیتر لێیان بۆته كێشه و پێیان وتووه ژنانی و پێیان وتووه كه حه‌زی له كاری ژنانه، و ده‌گێڕێته‌وه كه: هه‌مووكات بڕوای به یه‌كسانی هه‌بووه و قه‌ت غه‌دری له دایك و خوشكه‌كانی نه‌كردووه و هه‌میشه به‌وه دڵخۆشه و لای ئه‌وانیش هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خۆشه‌ویسته. ئێستاكه‌ش كه خێزانی هه‌یه هه‌رده‌م و له هه‌موو كاره‌كان یارمه‌تی خێزانی ده‌دات و خۆشحاڵه كه ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و هاوكاری و یه‌كسانییه هه‌یه له زۆربووندان.
بێزاری كچانی گه‌نج
كه رۆژ ده‌بێته‌وه باوكم و كوڕه‌كان هه‌ر دێن و ده‌ڕۆن و فه‌رمان ده‌ده‌ن و ماڵ پیس ده‌كه‌نه‌وه و داوای جۆره‌ها خواردن و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به دایكمه‌وه تا نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت فه‌رمان و ده‌ستووره‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌وانه قسه‌ی هاژه بوون كه دوو ساڵه خوێندنی ته‌واوكردووه و ماڵه‌وه رێگریان لێكردووه كه بچێته كۆلێژ.
هاژه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گله‌یی له باوك و براكانی هه‌بوو و پێیوابوو كه ئه‌وان به‌چاوی خزمه‌تكار ده‌بینن و ته‌نانه‌ت ناتوانن جل و به‌رگیان كۆبكه‌نه‌وه. هاژه ده‌ڵێت: كه نێرینه له ماڵی ئه‌وان پاشایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له گه‌ڕان و پارك و جادده‌ن و مێینه‌ش ده‌بێت ئه‌ركی ره‌گه‌زی نێرینه راپه‌ڕێنێت و خزمه‌تیان بكات.
له كۆتایی به دڵێكی ته‌نگه‌وه وتی: له‌و بڕوایه‌دام ماڵه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر كاری ماڵه‌وه ڕییان نه‌دا بچمه كۆلێژ ئه‌گینا من له قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان بووم و بێشك له كۆلێژیش هه‌ر به‌وه شێوه‌یه ده‌بووم.
یارمه‌تی له هه‌ندێ كار
هێمن فه‌رمانبه‌ره و ده‌ڵێت: من راشكاوانه ده‌ڵێم هه‌موو كارێك ناكه‌م وه‌ك قاپ شوشتن و ئاماده‌كردنی خواردن و كاری له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام له ئوتیكردن و هه‌ندێ پاككردنه‌وه یارمه‌تی ده‌ده‌م.
به پێكه‌نینه‌وه باسیكرد كه به‌و چه‌ندكاره‌ش تووشی ره‌خنه‌ی دایكی ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت خوشكه‌كانیش پێی ده‌ڵێن كه نه‌یكات و ئه‌و كارانه بسپێرێته خێزانه‌كه‌ی. هێمن باسی له‌وه‌كرد: كه له خوشكه‌كانم ده‌پرسم حه‌زناكه‌ن هاوسه‌ره‌كانی خۆتان یارمه‌تیتان بدات كه‌وا پێش له‌من ده‌گرن و یه‌كێان نه‌بێت ئه‌وانیتر حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یارمه‌تیده‌ریان بێت كه‌چی حه‌زناكه‌ن من یارمه‌تی خێزانی خۆم بده‌م.
10/07/2013
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ند ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌رستشه، كۆمه‌ڵێك زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی رۆژووه‌وه بیزانن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته و شێوازی مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێن، ده‌بێت ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن، لێره‌دا رێنمایی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، باشتره به‌پێی ئه‌م رێنماییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته و رۆژانی ره‌مه‌زاندا بكه‌ن. سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین كه ئه‌نسۆلین بریتییه له‌و هۆڕمۆنه‌ی به‌رپرسیاره له کۆنتڕۆڵ کردنی بڕی شه‌کره له خوێن، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، ئه‌نسۆلین له خانه‌ی تایبه‌ت له په‌نکریاس ده‌رده‌چێت، ئه‌م ده‌رچوونه له که‌سێکی ته‌ندروست هانده‌درێت له‌گه‌ڵ خواردن «زیادبوونی رێژه‌ی شه‌کره له خوێن»، ئه‌میش ده‌بێته هۆی خه‌زن کردن و کۆکردنه‌وه‌ی گلوکۆز «شه‌کر» له جگه‌ر و ماسولکه‌کان دوای گۆڕینی شه‌کره‌که بۆ مادده‌ی «گلایکۆجین»، گلایکۆجین بریتییه له جۆرێک له کاربۆهیدرات «شه‌کر» شێوه‌ی بنچینه‌یی «شه‌کری» خه‌زن کراوه له جه‌سته.
له کاتی به‌ڕۆژووبوون بڕی شه‌کری ناو خوێن که‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌رچوونی ئه‌نسۆلین، له هه‌مان کاتدا دوو هۆڕمۆنی تر ده‌رده‌درێن له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستن به به‌کارهێنانی شه‌کری خه‌زنکراوه که به‌شێوه‌ی «گلایکۆجین» له جگه‌ر و ماسولکه‌کان خه‌زنکراوه. دوای چه‌ند کاتژمێرێک دوای به‌ڕۆژووبوون، شه‌کری خه‌زنکراو به شێوه‌ی «گلایکۆجین» ته‌واو ده‌بێت، له هه‌مان کاتدا که‌می ئاستی ئه‌نسۆلین له خوێن ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی ترشه چه‌وری له چه‌ورییه خانه‌کانی جه‌سته. ئۆکساندنی «سوتاندنی» ئه‌م ترشه چه‌ورییانه «چه‌وری جه‌سته» ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاوێته‌ی ئه‌ندامی که پێیان ده‌وترێت «کیتۆن»، ئه‌م «کیتۆنانه» به‌کارده‌هێندرێن له‌لایه‌ن خانه‌کانی جه‌سته‌وه بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه‌ی پێویست بۆ به‌جێهێنانی کار و چالاکییه بنچینه‌ییه‌کانیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشک ته‌نها توانای به‌کارهێنانی شه‌کری جۆری «گلوکۆز»یان هه‌یه بۆ به‌جێهێنانی کار و چالاكییه بنیچینه‌ییه‌کانی، بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه «به‌کارهێنانی چه‌وری له‌لایه‌ن خانه‌کانی تری جه‌سته» ده‌بێته هۆی به‌رده‌وام هه‌بوونی «گلوکۆز» بۆ خانه‌کانی مێشک بۆ به‌کارهێنانیان.
له که‌سێکی ئاسایی «نه‌خۆشی شه‌کره‌ی نه‌بێت» ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه رێک ده‌خرێت به‌هۆی هاوسه‌نگی ئاستی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین له خوێن له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆڕمۆنێکی تری کاری پێچه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی گلوکۆز له سنورێکی ئاسایی بمێنێته‌وه. به‌ڵام له که‌سێکی نائاسایی «نه‌خۆسی شه‌کره‌ی هه‌بێت»، ده‌رچوونی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌شله‌ژێت، له‌وانه‌یه تووشی هه‌ندێک له ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره بێته‌وه وه‌ک که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، یا زیاد بوونی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کیتۆن ترشی- «زۆر ده‌رچوونی کیتۆن له ئه‌نجام که‌می ئه‌نسۆلین» و هه‌روه‌ها وشک بوونه‌وه «که‌م بوونی ئاو له جه‌سته» و مه‌ینی خوێن. ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م ئاڵۆزییانه له نه‌خۆشێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه و به‌نده له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشی جه‌سته‌ی نه‌خۆش.
زۆر گرنگه بزاندرێت به‌ڕۆژووبوون مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به خودی که‌سی نه‌خۆش، هه‌ره‌وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاینییه و خه‌ڵکی ده‌توانن بڕیاری خۆیان بده‌ن دوای راوێژی کردنی ته‌واوی که‌سانی شاره‌زا له ئاین و هه‌روه‌ها چاو خشاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی جه‌سته‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیری نه‌خۆشی دیاری کراو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ڕۆژووده‌بن، پێویسته له‌سه‌ریان زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن له مه‌ترسی روودانی ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره. لێره چه‌ند رێنوومایه‌ک ده‌خه‌مه‌ڕوو؛
پێش ره‌مه‌زان: پێویسته له‌سه‌ر که‌سانی نه‌خۆش له پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان یا به‌ڕۆژووبوون خۆیان ئاماده بکه‌ن ئه‌گه‌ر به نیازی به‌ڕۆژووبوونن. خۆ ئاماده‌کردن بریتییه له سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی پیشه‌گیر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستییان و راوێژیکردن. راوێژی کردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمان و ئه‌نسۆلین به گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشییه‌که‌یان «جۆری یه‌ک یا دوو».
له کاتی به‌ڕۆژووبوون:
- زوو زوو ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بپێورێت؛ زۆر گرنگه که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره ئامێری پێوانی رێژه‌ی شه‌کری خوێنیان هه‌بێت له ماڵه‌وه و رۆژانه له کاتی به‌ڕۆژووبوون چه‌ند جارێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنیان بپێون. نرخی ئه‌م ئامێره زۆر گران نییه، له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو که‌سێکی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌توانێت دانه‌یه‌ک بکڕێت.
- خۆراک؛ خۆراک له مانگی ره‌مه‌زان نابێت زۆر جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆارکێکی هاوسه‌نگ و ته‌ندروست. مه‌به‌ست له‌مه مانه‌وه‌ی کێشی جه‌سته له بارێکی جێگیر. له‌کاتی خۆرئاوابوون «دوای شکاندنی رۆژوو» به پێویست ده‌زاندرێت خۆراکێک که کاربۆهیدراتی ساده‌ی تێدابێت بخورێت. به‌باش ده‌زاندرێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی زیاد بکرێت له کاته‌کانی «به‌رۆژوو نه‌بوون – له دوای خۆرئاوابوون بۆ خۆرهه‌ڵاتن» و ژه‌می پاشێو چه‌نده دوابخرێت باشتره «واته پاشێو پێش خۆرهه‌ڵاتن بخورێت نه‌ک چه‌ند کاتژمێرێک پێش خۆرهه‌ڵاتن».
- جووڵه و ئیش و کار؛ ده‌کرێت جووڵه و ئیش و کاره‌کان له ئاستێکی ئاسایی بهێلدرێته‌وه به‌ڵام وه‌رزش کردن و ئیش و کارێکی زۆر له کاتی به‌ڕۆژووبوون «به تایبه‌تی له چه‌ند کاتژمێری پێش خۆرئاوابوون – رۆژوو شکاندن» مه‌ترسی روودانی ئاڵۆزییه‌کانی نه‌خۆشیه‌که زیاد ده‌کات به تایبه‌تی «که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن به زۆری».
- شکاندنی رۆژوو؛ ده‌بێت هه‌موو نه‌خۆشان بزانن هه‌رکاتێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنییان له کاتی به‌ڕۆژووبوون نزمتر بوو له 60 ملی گڕام له دێسلیترێک خوێن، پێویسته کت و پڕ رۆژوو بشکێنن، چونکه که‌س نازانێت ئایا ئاستی شه‌کره‌ی خوێن نزمتر ده‌بێت یان نا. هه‌روه‌ها رۆژوو ده‌بێت بشکێندرێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی خوێن گه‌یشته 70 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن له چه‌ند کاتژمێری سه‌ره‌تای به‌ڕۆژووبوون «دوای خۆرهه‌ڵاتن» به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌نسۆلین یا ده‌رمانی که‌م که‌ره‌وه‌ی شه‌کره‌ی خوێن وه‌رگیرابێت له کاتی پاشێو. له کۆتاییدا نه‌خۆش ده‌بێت رۆژوو بشکێنێت ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی جه‌سته‌ی زیاتر بوو له 300 ملی گڕام له دێسیلیترێک له خوێن. هه‌روه‌ها به‌باش ده‌زاندرێت که نه‌خۆش له‌و رۆژانه‌ی ته‌ندروستی ته‌واو نییه به‌ڕۆژوونه‌بێت.
له‌ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستییه‌وه
10/07/2013
فه‌ره‌ح یوسف، سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستییه
دوای دابڕانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌ی، فه‌ره‌ح یوسف وێنه‌یه‌كی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ "سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستیم".
فه‌ره‌ح یوسف، كچه به‌شداربووی سووری به‌رنامه‌ی (ئه‌ره‌ب ئایدڵ)، كه پله‌ی سێیه‌می له به‌رنامه‌كه به‌ده‌ستهێنا و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه له هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه، له یه‌كه‌م په‌یامیدا له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه وێنه‌ی خۆی‌و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی (بولاند ئه‌لجه‌راح)ی بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبووی: بیرتان ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌رقاڵم به رۆژنامه‌و هاوڕێكانم و خۆشه‌ویستییه‌وه.
فه‌ره‌ح یوسف یه‌كێك بوو له‌و به‌شداربووانه‌ی هانده‌رێكی زۆری هه‌بوو، به‌وپێیه‌ی تاوه‌كو دوا قۆناخی به‌رنامه‌كه مایه‌وه‌و ركابه‌ریی هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌ساف-ی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌حمه‌د جه‌مال-ی میسری كرد، به‌ڵام دواجار به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ڕێی كورته نامه‌وه پێیاندرابوو، محه‌ممه‌د عه‌ساف پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو ئه‌حمه‌د جه‌مال و فه‌ره‌ح یوسف بوونه دووه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌كه.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Erbil