Rebini Shirin
My brain makes me a Grl, my Atttud a Womn and my Klas a lady. I’m ma own Exprmnt, my own workF art…
هەندێکجار پێویستە مرۆڤ بۆ ماوەیەک بێدەنگ بێت، نەک بۆ ئەوەی خەڵک تاقی بکاتەوە، بەڵکوو بۆ ئەوەی ڕاستیی پەیوەندییەکانی ببینێت…
کاتێک خۆت لە هەموو ئەو نزیکبوونانە دەکێشیتەوە،
کاتێک دەنگت لە گوێی خەڵکدا کەم دەکەیتەوە، دەورت چۆڵ دەبێ، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها ئەو دڵانەن کە هەبوونی فیزیکی تۆ ڕای نەگرتوون، بەڵکوو تۆ مانای هەبونیت لای ئەوان...
زۆر پەیوەندی هەن وەک سێبەرن، تا لەبەردەم ڕووناکیدایدا بیت، ئەوان بەدوواتەوەن… بەڵام هەر کە تاریکی هات، لەگەڵ یەکەم ساتدا ، لێت ون دەبن…
بێدەنگی شتێکی ترسناک نییە؛ ئاوێنەیەکە کە ڕووخساری ڕاستەقینەی خەڵکت نیشان دەدات.
لە بێدەنگیی تۆدا، هەندێک کەس تۆ دەدۆزنەوە،
و هەندێکی تر بە ئاسانی لەبیرت دەکەن، وەک بڵێی هەرگیز بوونت نەبووە…
لێرەدایە کە مرۆڤ تێدەگات: هەموو ئەو دەستانەی پێت دەڵێت “لەگەڵتین”، لە کاتی ون بونتدا ، بیری دەستەکانتیان نیە …
جا لەو کاتەدا دەزانیت؛ پەیوەندیی ڕاستەقینە ئەوە نییە کە هەر ڕۆژ لەگەڵتدا قسە بکات، بەڵکو ئەوەیە کە بێدەنگی کزی نەکات ، نەیکوژێنێتەوە ، نەیکا بە خۆڵەمێش…
♥️♥️♥️
#کورد #وتە
Click here to claim your Sponsored Listing.