Safar Guide
ڕێبەری کۆچ سەکۆیەکە بۆ بەرچاو ڕوونکردن و بەرچاو خستنی ?
09/05/2021
سڵاو بەڕێزان لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانن ناوەکانتان گەڕاوەتەوە یاخود نا بۆ ڤیزای لۆتەری ئەمریکا.. بە هیوای بەختێکی باش
https://dvprogram.state.gov/ESC/
ئەمەی خوارەوەش شێوازی فێرکاری
تێبینی:
ئەگەر لەکاتی کردنەوە نوسرابوو:
Has been selected
واتە: یانسیبەکەت بۆ دەرچووە و قبوڵکراوی.
ئەگەریش نوسرابوو :
Has not been selected
واتە: یانسیبەکەت بۆ دەرنەچووە و قبوڵنەکراویت.
بۆ هەر کێشەو ڕاو سەرنجێک نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود فۆنمان پێوە بکەن.
08/10/2020
هاوڕێیانی بەڕێز لە ڕێگەی ئەم کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانن پێکسڵ و ئیتاڕی وێنەکانتان بگۆڕن بۆ 600*600 و بەسەرەوە، گرنگ لە 1200* 1200زیاتر نەبێت و لە 250 کیلۆبایت زیاتر نەبێت، کە یەکێکە لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی گرین کاردی ئەمریکا.
How to make a photo 600 x 600 pixels 2019 Thanks for watching plz subscribe and share it. Select the radio button "Custom width x height" and enter "600" in both boxes under it. This resizes the pict...
02/10/2020
Usa Green Card Lottery Pics
مەرجەکانی وێنەی مامەڵاتی یانسیبی گرین
کارد
زۆر کات رەفزکردنی فۆرمی یانسیبی گرین کاردی ئەمریکا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کوالیتی وێنەی پێشکەشکار، بۆیە زۆر گرنگە پێشکەشکار بە پێی ڕێنماییەکانی وێبسایتی ڤیزاکە وێنەکانی بچرکێنێت، ئەگەرنا پێشنیار دەکەین بڕۆیت بۆ لای وێنەگرێکی شارەزاو لەوێ وێنەکە بگریت بە گوێرەی داواکاریەکان.
- وێنەی پشت سپی
- چاوت نابێت لەگەڵ فلاشی کامێراکە بریسکابێتەوە
- نابێت پێکەنی بیت یان گرژومۆن و ھتد.. واتە بە گشتی شێوازێکی ئاساییت ھەبێت
- لە ناوەراستی وێنەکە دەرچووبیت بە یەکسانی نەوەک لە تەنیشتەکان
- بەبێ ھیچ جۆرە کڵاو و ملپێچ و گوێبەست و چاویلکەیەک
- نابێت سەرت بەرەو سەرو بەرەو خوار بێت، یاخود بە لایەکدا سەرت لار کردبێتەوە.
- ڕووناکی و ئینارەی باش بێت وێنەکە، تەڵخ و نا سافیش نەبێت
- نابێت وێنەکە کاریگەری ڕەنگی دیکەی بەسەرەو بێت، یاخود سێبەری ھەبێت، دەبێت ڕووخسارت سروشتی دەرکەوتبێت.
- بە ھیچ جۆرێک فۆتۆشۆپ و ھەر بەرنامەیەکی دیکە نابێت بەکاربێت، بە بێ ھیچ جۆرە دەستکاریکردنێکی وێنەکە لە درێژ کردن و پانکردن و راکێشانی وێنەکە
- زوومی ستاندارد بێت نەک زۆر لە پێش و لە پاش
- نابێت سەرپۆش و لەچکەکەت دەم و چاوی شاردبیتەوە، یاخود قژت ڕێگربێت لەوەی دەم و چاوت بە ئاشکرایی دیاربێت.
- نابێت منداڵ مەمە شیری لەدەم بێت، یان گریا بێت یان زمانی دەرکردبێت، یان لە تەنیشت و لە دواوە کەسێک گرتبێتی ، دەبێت راستەوخۆ سەیری لێنزی کامێراکەی کردبێت.
- قەبارەی وێنە بە پێی ڕانانی سایتە فەرمییەکە دەبێت کە بڵاوی دەکرێتەوە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil