M.Barzani
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from M.Barzani, Public Figure, Irbil.
11/06/2026
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جەژنی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا (ڕۆژی ڕووسیا)، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە ھەولێر ڕێکخرابوو
له میانەی بەشداریکردنەکەیدا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی ڕووسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کرد، و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتری بۆ پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا خواست.
لەلایەن خۆشییەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا سوپاس و پێزانینی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ ئەم ئامادەبوون و بەشداریکردنە دەربڕی، کە گوزارشت لە پەرۆشیی هەردوولا دەکات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانیان.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
Click here to claim your Sponsored Listing.