Nurse

Nurse

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Nurse, Health/Beauty, sara Street, Irbil.

05/07/2021

#ھەندێ لەکورتکراوەکان بۆ ئاسان لەبەرکردنی ناوی دەرمانەکان

1--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە prazol
( جگە لە Aripiprazole ئەوە ) ئەوە لە گرۆپی چارەسەری گەدەیە لە خێزانی ppi ( proton pump inhapeter)
وەک:
‏1-lanzoPRAZOL
‏2-omePRAZOL
‏3-esomePRAZOL
‏4-rapiPRAZOL
‏5-pantoPRAZOL

2---ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە sartanئەوە بۆ فشاری خۆین زەخت بەکاردێت وەک :
‏1-candiSARTAN
‏2-irpeSARTAN
‏3-telmiSARTAN
‏4-valSARTAN
‏5-loSARTAN
‏6-eproSARTAN
‏7- OLMESARTAN

3--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە VASTATINئەوە بۆ کوریسترۆلە وەک :
‏ 1-loVASTATIN
‏2-praVASTATIN
‏3-atorVASTATIN
‏4-simVASTATIN
‏5-fluVASTATIN
‏6-rosuVASTATIN

4---ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە CONAZOL ئەوە دژە کەڕووە وەک :
‏ 1-miCONAZOL
‏2-itraCONAZOL
‏3-ketoCONAZOL
‏4-fluCONAZOL
‏5-isoCONAZOL
‏6-sertaCONAZOL

5--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە gliptin ئەوە بۆ شەکرەیە وەک:
‏1-vinlaGLIPTIN
‏2-saxaGLIPTIN
‏3-linaGLIPTIN
‏4-sitaGLIPTIN
‏5- ALOGLIPTIN

6--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە PRIL ئەوە بۆ بەرزی پەستانی خوێنە وەک :
‏ 1-captoPRIL
‏2-lisnoPRIL
‏3-enalaPRIL
‏4- RAMIPRIL

7--- ھەر پێکھاتەیەکی دەرمان ناوی زانستیەکەی کۆتای ھاتبوو بە osin ئەوە بۆ پرۆستاتە وەک
‏ 1-doxaZOSIN
‏2-prazOSIN
‏3-terazOSIN
‏4-alfuzOSIN
‏5- tamsulOSIN
بەهیوای سوود بینین

13/09/2020

ھەڵەیەکی زەق ھەیە کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە کە حەبی پەنەدۆڵی سوور لەھەمووان جۆرەکانی دیکەی پەنادۆڵ بەھێزترە و کاریگەری زیاترە , بەڵام لێرەدا ھەندێک زانیاری دەخەینە روو کە تێیدا دەردەکەوێت ھەر جۆرێکی حەبی پەنەدوڵ پێکھاتە و بەکارھێنانی خۆی ھەیە..

جۆرەکانی پەنەدۆڵ

پەنەدۆڵی شین .. (Blue)..

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل .
بەکاردێت بۆ , بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی تا و سەر ئێشە

پەنەدۆڵی سوور .. (Extra).

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٦٥ ملگم کافیین .
بەکاردێت بۆ ژانی ددان , ژانی گوێ , ژانی ماسولەکەکان , ژانی سووڕی مانگانەی ئافرەتان , ھەروەھا بۆ نزم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش , بەلام وا باشترە لە کاتی سەرئێشەیەک کە لەماندووبوون پەیدابووە بەکار نەیەت, چونکە مادەی کافیین کە لەناو حەبەکە دایە مێشک بە ئاگا دەھێنێتەوە , ئەمەش ئێشەکانی زیاتر دەکات .

پەنەدۆڵی cold and flu

پێک دێت لە ٦٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٤٠ ملگم ئەسکۆربیک ئەسید (لەناو لیمۆ ھەیە) ھەروەھا لە نێو پێکھاتەکەی ئەم مادانە ھەیە , سکرۆز , سیترات سۆدیۆم , نیشاستەی دەرە , کالامیت سۆدیۆم , سۆدیۆم سکرین , تامی لیمۆ , ھەنگوین و کارامێل
بەکاردێت بۆ لەناوبردنی نیشانەکانی ئەنفلوەنزا وەک سەر ئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی , ئەو جۆرەی لەناو قووتوە سەوزەکە دایە مادەی دژە (ھستامین ) کە تووشی خەواڵوت دەکات .

پەنەدوڵی sinus

پێکھاتووە لە ٥٠٠ ملگم پاراستیمۆل و ٣٠ ملگم سۆدۆفیدرین ھایدرۆکلۆرید .

بەکاردێت بۆ نەھێشتنی لووت گیران و ئازاری جیوبی لووت , نابێت ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە ئەم دەرمانە بەکار بھێنن , یا ئەوانەی نەخۆشی خوێنبەری تاجییان ھەیە یاخود ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە .

پەنەدۆڵیNight

پێک دێت لە پاراستیمۆل , ھیدرۆکلۆرید دیفینھیدرامین , دژە ھستامین ..
بەکاردێت بۆ، یارمەتیت دەدات بۆ خەوتن ئەمەش وا دەکات سودی ھەبێت بۆ ئەوانەی ئازاریان ھەیە و خەویان لێناکەوێت , زۆرباشە بۆ ئازاری سەر ئێشە و نیوە سەر ئێشە و ئازاری پشت , رۆماتیزم و ئازاری ماسولکەکان , ئازاری دەمارەکان و ئازاری ددان و سووری مانگانەی ئافرەت .

تێبینیەکی گرنگ ..

پەنادۆڵی سەوز تایبەت بە ئەنفلوەنزا , نابێت ئەو کەسانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە بە ھیچ شێوەیەک بەکاری بھێنن .

12/09/2020

دەربارەی دەرمانەکانی دژە مەینی خوێن ، ئەو دەرمانانە پێش ئەوەی نەشتەرگەری بکرێ بۆ نەخۆشێکــ کە ئەو جۆرە دەرمانانەی هەبیت دەبێت پێش نەشتەرگەری بوەستی لەبەکارهێنانی بۆ ئەوەش هەر دەرمانی کاتی پێویستی دەوێ بۆ واز هێنان لێی و نەهێشتنی مەترسیەکانی لە کاتی نەشتەرگەری لە خواروە هەر دەرمانێکــ و کاتی پێویستی وازهێنانەکەی بەهیوای سوودد
When to Stop Antithrombotic Treatments Before Surgery ⁉️
كەی پێویستە دەرمانەكانی دژە مەینی خوێن بوەستێنرێت پێش نەشتەرگەری.

🔼Aspirin
before 7 - 10 days
ئەسپرین دەبیت 7بۆ 10 پێش نەشتەرگەریەکە وازی لێ بهێنرێ

🔼Warfarin
before 5 days
وارفارین دەبیت 5ڕۆژ پێش نەشتەرگەری وازی لێ بهێنرێ ، بۆ ئەوانەی خوارەوەش هەر هەمان ڕوونکردنەوە

🔼Rivaroxaban
before 24 hours

🔼Enoxaparin
before 24 hours

🔼Heparin
before 6- 12 hours

🔼Clopidogrel
before 5 days

07/09/2020

سلاو هاورێیان
وانەی حەوتەم

General stool
examination

GSE

فەحسی گشیی پیسی

لیرەدا باسی فەحسی پیسی دەکەین و هەر ناتەواویەک لە پیسی هەبیت لیرە دەزانین

یەکەم رەنگی پیسی Color

دەبیت رەنگی پیسی قاوەی بیت

دووەم

دەبێت پیسی نەرم soft بیت
ئەگەر پیسی رەق بەو واتە solid بوو ئەوو واتە قەبزە

ئەگەر شل بوو liquid ئەوا واتە سکچونی هەیە..

سێیەم
ئەگەر لە پیسیدا RBC هەبوو واتە بونئ خوێن لە پیسیدا ئەمەش بە هۆی مایەسیری،برینی گەدە یان برین لە کۆئەندامی هەرس

چوارەم

بونی بەکتریا لە پیسیدا

هەر بەکتریایەک لە پیسیدا هەبیت دەردەکەویت

پێنجەم

بونی هەوکردن pus cell واتە بونئ هەوکردن لە پیسیدا کە زۆر جار بەهۆی ئەم هەوکردنەوە توشی سکچون دەبیت.

شەشەم

بونی کرم لە پیسیدا هەر کرمیک لە پسیدا هەبیت ئەوا ناوی کرمەکەش دەنوسریت

حەوتەم

بوونئ کەڕوو monilla واتە کەڕوو لە پیسیدا هەیە

#تێبینی

بۆ هەر هەوکردن و کەروو و بەکتریایەک نوسرابوو 1_5,,,4-2,,2,3 ئەوا تا ڕادەیەک ئاساییە بەڵام ئەگەت بوو بە (+) ئەوا پێویستی بە دەرمانە.

تەدروست باش بن

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

Sara Street
Irbil