Dadwar Hawlery

Dadwar Hawlery

Share

@+[264202270302340:3]

14/10/2014

بەرگری لە شاعیران
نیلس هاو
لە دانمارکییەوە
_________________________

چی لە شاعیرەکان بکەین؟
هێندە بێ گوناهن، ژیان ئەشکەنجەیان دەدا
بە جلە ڕەشەکانیاندا دیارە حاڵیان شڕە
کاتێک ڕەشەبای بەفرینی ناخیان لێیان دەدا
ڕەنگی پێستیان شین و مۆر بۆتەوە
شیعر عیللەتێکی ترسناکە،
ئەوانەی کە تووشی دەبن بەردەوام گازندە دەکەن
هاوارەکانیان دزە دەکات و تەبەقی کەشوهەوا پیس دەکا
هەروەک سروشتێکی دەروونی،
ئەوەی لە وێستگەکانی ئەتۆمی عەقڵ دروست دەبن.

شیعر دەستبەسەرییە
دژی خەڵکانی شەوە و گیاندارە جووتبووەکان تێک دەشکێنێ
وا لە خەڵک دەکات لە نیوەی زستاندا بگەڕێنەوە ماڵە چۆڵەکان،
کاتێک دادەنیشن و بە ئازار دەناڵێنن
گوێشیان بە قوماشی ئەستوور داپۆشرابێت
ئیتر بهێننە پێش چاوی خۆتان ئەو ئازارە.

شیعر ئافاتە
خراپتر لە نەخۆشیی سووزەنەک، ئەمە دەردێکی دژوارە،
بەڵام سەیرێکی شاعیرەکان بکەن، ئەمە کارێکی سەختە بۆیان
قبوڵیان بکەن!
ئەوان لە حاڵەتێکی هیستیریدان، هەروەک درک بە لەدایکبوونی دوانییەکە بکەن
کاتی خەوتنیان ددانیان لە یەک دەدەن، خاک و گیا دەخۆن
لە دەرەوە دەمێنن و لەژێر کاریگەریی چەندەها وێنەی سەیر
بۆ چەندین کات لەگەڵ گێژەلولکەکان هەڵدێن.
هەموو ڕۆژێک بۆ ئەوان پیرۆزە.
تکاتان لێ دەکەم بەزەییەکتان بە شاعیرەکاندا بێتەوە
چونکە ئەوان کەڕ و کوێرن،
لە ڕێڕەوی هاتوچۆدا هاوکارییان بکەن
ئەوان بەو کەمئەندامییە نابیانایییە
چاوەکانیان لە ڕێڕەوی پیادەکانە کاتێک بە پەشۆکاوی ڕێ دەکەن
بە بیریان دێت کێ دێت و دەچێت،
هەر بەین و نابەینێ یەکێک ڕایان دەگرێ،
بۆ ئەوەی لە دوورەوە گوێبیستی زەنگی بەئاگابوونەوەیەک ببنەوە.
هەندێک لە خواستی خۆتانیان پێ بدەن.

شاعیرەکان وەک مناڵە شێتەکانن،
کاتێک هەموو ئەندامانی خێزانیان دەریان کردوون.
نزایان بۆ بکەن
چونکە ئەوان وا بە لاساری لە دایک بوون
دایکانیان بە خوڕ بۆیان گریاون
پێویستیان بە کۆمەکی پزیشک و پارێزەرەکانە
لە ترسی لەدەستدانی هزریان
کار گەیشتە ئەوەی تەسلیمبوونی خۆیان ڕابگەیەنن.
ئاهـ، بۆ شاعیرەکان بگرین!
بێهوودەیە ڕزگارکردنیان.
بەسەرهاتیان وەک نەخۆشییەکی بێچارە، کەس لە بارەیانەوە هیچ نازانێ
وایان لێ هاتووە بە دەستی جیهانی خەیاڵەوە دەستەمۆ ببن،
وەک لە ناوچەیەک بن پڕ بێ لە شەیتان لە تارماییە ناحەزەکان.

کاتێک خۆر بەرەو ڕۆژێکی ڕوونی هاوین تێدەپەرێت،
دەبینن شاعیرێکی بێچارە
لە شوێنێکی نیشتەجێبوون دێتە دەرەوە و پەشۆکاویی پێوە دیارە،
وەک وشکانییەک ڕامان تێکی دابێت،
ئێوە هەستن دەستی یارمەتیی بۆ ڕاکێشن.
قەیتانی پێڵاوەکەی بۆ ببەستن
هەتا باخچەکە بیگەیەنن،
یارمەتیی بدەن لەسەر کورسییەکە دابنیشێت
لەژێر ئەو هەتاوە گۆرانیی بۆ بڵێن
ئایسکریمێکی بۆ بکڕن و چیرۆکێکی بۆ بگێڕنەوە
لەبەر ئەوەی زۆر خەمبارە.
لەبەر ئەوەی شیعر لە پەلوپۆی خستووە.

هونةرمةند خاليد رشيد خوشم ئةويي ئةزاني جةن 29/12/2013

http://www.youtube.com/watch?v=9PkfPHvKMGM

هونةرمةند خاليد رشيد خوشم ئةويي ئةزاني جةن لةلايةن روزنامةنوس ئارام كةركوكييةوة بلاوكراوةتةوة www.reraw.com

Photos 20/03/2013

هێدى هێدى وا ڕێ ئةكا ئه م رۆژگاره
ئه گه مه وه به و كاته ى كه تۆم تيا ناسيوه
زۆر هيلاكم له بى تۆيى له م گه ردونه دا
ويستم بگه م به تۆ له ناخى ئه م ژينه دا
به ڵام جيبكه م هه ر وا ته مه ن ده ڕوا و
تۆ وونى و هه رگيز ناگه ڕێته وه
ڕۆيشتنيكى ئه به ديت كردوو
بۆ ئه به د نايه يته وه
ته نيات كردم وه ك جۆن له ته نيايى ته نياتر !
ره نگ زه ردت كردم وه ك زه ردى وه رزى خه زان
چاوم تيشكى تيا نه ما هێنده جاوه روانى دوريت بێت
ئێستاكه ش جاوم عشقى جاوه روانى بووه
بۆ يه هيج ره نگێك له م گه ردوونه جيا ناكاته وه
گله يى ناكه م له چاوم
چونكه فێرى نيگات بووه
هه ميشه هه ر چاو له ڕێتم كه بێيته وه
تا سه ر به سينه ت كه م و هيلاكيم بهه سێيته وه
ئاخۆ بلێيت ڕۆحم به تۆ و به م رۆ ژگاره شاد بێته وه ؟


20/3/2013
Dadwar hawlery

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

Irbil