HiwA

HiwA

Share

Hiwa, chemistry teacher in Hawler. I'm a trainer for life skills. This page includes my writings for human development.

14/12/2021

گەردیلە Atom ٫ بچووکتر لە گەردیلە، و ئایەتێکی قورئان.
٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-
فەیلەسوفی یۆنانی، لیوسیپەس، ڕەنگە یەکەم کەس بووبێت لەبەرەوپێش بردنی ئەو بیرۆکەیەی کەدەڵێت، جیهانی ئێمە لە تەنۆکەی زۆر بچووکی نەبینراو پێکهاتووە. قوتابییەکەی، دیمۆکریتس هەمان بیروباوەڕی هەبوو، وێنای ئەوەی کرد کە پارچەکردنی پارچەیەک پەنیر بۆ نیوە، پاشان نیوەکەش بۆ نیوەیەکی تر، کەرتکردنی ئەوانیش بۆ نیوە...... لەکۆتاییدا دەبێت سنورێک هەبێت بۆ ئەو کردارە.
🔹 دوای ئەوە ئەرستۆ، بیرۆکەی دیمۆکرێتسی ڕەتکردەوە. بەپێی ئەرستۆ، گەردوون لە چوار ماددە پێکهاتووە، ئەوانیش زەوی و هەوا و ئاگر و ئاوە، هەموو شتێک دەکەوێتە نێوان ئەوان. پێی وابوو ئەو ماددانە لە تەنۆلکەی بچووکتر پێک نەهاتوون.
🔸 بەڵام لە ساڵی 1803 ، فیزیازان جۆن داڵتۆن، بیردۆزی گەردیلەی دانا. بەپێی داڵتۆن، هەموو ماددەیەک لە تەنۆلکەی زۆر بچووک پێک دێت کە پێی دەگوترێت "گەردیلە". داڵتۆن پێی وابوو، کە گەردیلە بچوکترین تەنۆلکەی ماددەیە و دابەش نابێت بۆ تەنۆلکەی لەخۆی بچووکتر.
بەڵام دوای گەشەکردنی زیاتری زانستی گەردیلە، ئەوە دۆزرایەوە کە گەردیلەش لە تەنۆکەی بچووکتر پێکدێت پێیان دەڵێن تەنۆلکە ژێرگەردیلەکان، کە ئەمانەن :
🔴ئەلیکترۆن 🔴 پڕۆتۆن 🔴 نیوترۆن.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لە قورئانی پیرۆز، سوڕەتی سبأ - ئایەتی 3 ٫ ئاماژە بە بوونی بچووکتر لە گەردیلە درایە. کەچی ئێستا لە بیردۆزی گەردیلەی مۆدێرن، ئەوە ڕونکراوەتەوە کە گەردیلە دابەش دەکرێت بۆ تەنۆکەی بنچینەیی بچووکتر.

((بسم اللە الرحمان الرحیم))
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَالِمِ الْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَلَا أَصْغَرُ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ

ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناس و بێ بڕوابوون و نكۆڵی زیندووبوونه‌وه‌یان ده‌كرد وتیان: هه‌رگیز ڕۆژی قیامه‌تمان بۆ نایێت، واته‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قیامه‌ت نیه‌ ! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! بڵێ: به‌ڵێ سوێندم به‌په‌روه‌ردگارم هه‌ربۆتان پێش دێت، له‌ لایه‌ن خوای زانای گشت نادیار كه‌ به ‌ئه‌ندازه‌ی گەردیلەیەک شتی لێ ون نابێ، نه‌ له‌ ئاسمانه‌كان ونه‌ له‌ زه‌ویدا ، وه‌ نه‌ بچووكتر له‌ گەردیلە و، نه‌ گه‌وره‌تریش لێی٫ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو له‌ناو نامه‌یه‌كی روونكه‌ره‌وه‌ دا لای په‌روه‌ردگار نووسراوه‌ و هه‌ڵگیراوه‌.
-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

🔴 By: Hiwa SH - Chemistry Teacher 🔵

06/08/2019

ئەوانەی خاوەن چەندەها هۆکارن بۆ دڵخۆشبوون و سەرکەوتن، بەڵام کات بەفیڕۆ دەدەن و خۆیان دوادەخەن
کێشەی زۆربەیان ئەوەیە پێیان وایە کاتیان زۆرە !
بەڵام ڕەنگە لە چرکەیەکدا هەموو شتێک بگۆڕێت. بۆیە ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەی بۆ خۆت و ژیانت دوای مەخە.

21/07/2019

بە بێ دەنگی هەوڵبدە بۆ ئامانجەکانت
دواتر سەرکەوتنەکەت خۆی هاوار دەکات

27/04/2019

هەرگیز نابیتە کەسێکی بوێر
ئەگەر ئازار نەبینی
هەرگیز فێری هیچ نابیت
ئەگەر هیچ کات هەڵەت نەکردبێ
هەرگیز سەرکەوتوو نابیی
ئەگەر ڕوبەڕووی کەوتنەکان نەبیتەوە

30/12/2018
Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address

Irbil
Irbil