PDK PRESS
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from PDK PRESS, News & Media Website, Irbil.
سڵاو هەڤاڵان _ ۳
سەرکردایەتی داهاتووی پارتیمانتان پێدەناسێنین.
⚫️ ڕۆژی ڕەش
13/10/2022
١٨٠ پله سوڕانه‌وه!
بافڵ و تاقمه‌که‌ی و میدیا و په‌یجه‌کانی تا دواخوله‌کی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌یانگوت؛ تاکه کاندیدی ڕه‌سمی یه‌کێتی به‌رهه‌م ساڵحه! ئه‌وه جگه له‌وه‌ی بافڵ له هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌پاڕایه‌وه و "داوای لێدەکردن وه‌ک چۆن هەمیشە لە سەختترین و دژوارترین هەلومەرجدا لەگەڵیان ڕاوەستاوه وەک بەڵێنی پێدابوون، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵیان بوه‌ستن". به‌وه‌ش وادیاره بافڵ پێشتر زۆربه‌ڵێنی دابێت و سازشی زۆری بۆ کردبن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دادی نه‌دان و مالکی و کوتله‌که‌ی ده‌نگیان پێ نه‌دان.
سه‌یر ئه‌وه‌یه دوای ده‌رچوونی له‌تیف ڕه‌شید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار (که یه‌کێتی ده‌نگیان پێنه‌دا) بافڵ و تاقمه شکستخواردووه‌که‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران، (١٨٠) پله له هه‌ڵوێست و قسه‌کانی پێشوویان بایاندایه‌وه و پشتیان له به‌رهه‌م ساڵح کرد و به‌وپه‌ڕی ڕووقایمی گوتیان؛ سه‌رکه‌وتین!
ئه‌رێ کام سه‌رکه‌وتنه؟! خۆ ناحه‌قیان نیه ئه‌وان له کاتێکدا شانازی به خیانه‌ته‌وه بکه‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریکی پیلان داڕشتن له دژی دۆسته‌کانیان و ته‌نانه‌ت تیرۆر کردنی کادری خۆشیان بن و سازش بۆ غه‌زعه‌لی و هاوئاوازه‌کانیان بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به سه‌رکه‌وتن ده‌زانن.
به‌ڕاستی حزبێک که‌سێکی لاسار و بێ پره‌نسیپ و بێ ئه‌ته‌کێت و خاوه‌ن ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و شێوازه سیاسه‌ت کردنه سه‌رۆکی بێت، جێگای به‌زه‌یین.
Click here to claim your Sponsored Listing.