Dr. Khder Hussein Rasul
18/12/2025
سوپاس بۆ خوای گەورە
قوتابی ماستەرم ایە عبدالرحمن بهجت توانی بە سەرکەوتووی بەرگری لە نامەی ماستەرەکەی بکات، بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ایە خان و خانەوادەکەی دەکەم و دەست خۆشیش لە لیژنەی تاوتووێ دەکەم.
شایانی باسە بابەتی توێژینەوەکەمان لەسەر جینێک بوو لە نەخۆشانی شێرپەنجەی خوێن و توانیمان ئەنجامەکانی توێژینەوەکەمان بلاوبکەینەوە لە گۆڤارێکی ئیندێکس کراو لە کلاریڤەیت کە خاوەنی ئیمپاکت فەکتەری ٢.٨ و ئیندیکس کراو لە سکۆپەس کیو ٢ . هەروەها توانیمان ٦ ڤاریەیشنی نوێ لە داتابەیسی جین بانک تۆمار بکەین.
لینکی توێژینەوەکەمان
https://link.springer.com/article/10.1007/s11033-025-11059-0
04/12/2025
گفتوگۆی نامەی ماستەر
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٤/١٢/٢٠٢٥ وەک ئەندام لە لیژنەی تاووتوێکردنی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا\ماستەر (ئاڤان نجم الدین ٲحمد) بەشداربووم لە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە قوتابی ناوبراو
پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیاری بەڕێز پروفیسۆر دکتۆر مصطفی دەکەم.
22/10/2025
گفتوگۆی نامەی ماستەر
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٢/١٠/٢٠٢٥ وەک ئەندام لە لیژنەی تاووتوێکردنی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا\ماستەر (ابوبکر محمد امین) لە زانکـــۆی کۆیە بەشداربووم لە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە قوتابی ناوبراو
پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیاری بەڕێز دکتۆر کێوان دەکەم
26/09/2025
سوپاس بۆ خودای گەورە
توێژینەوەیەكمان لە گۆڤاری Molecular Biology Reports بڵاوبۆوە كە ئیندێكس كراوە لە داتابەیسی Clarivate كە IF = 2.8 و ھەرەھا ئیندێكس كراوە لە سكۆپەس.
شیاوی باسە لەگەڵ قوتابی ماستەرم ایە عبدالرحمن لەم توێژینەوەیەماندا سەرنجمان لەسەر 3′UTR ی جینی NKG2D بوو. بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن
https://doi.org/10.1007/s11033-025-11059-0
30/12/2024
گەشتێكی تری زانستی بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی تری زانستی لە یەكێك لە زانكۆكانی ایران.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil