KNA

KNA

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from KNA, Media/News Company, Dublin City, Dublin.

10/03/2026

‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان، "کلیلە شاراوەکەی" ڕووخانی تاران لە ململانێی ئێران و ئیسرائیلدا

ماهات میدیا

لە کاتێکدا جیهان چاوی بڕیوەتە ئاسمانی تاران و تێل ئەڤیڤ، ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس وەک "بڕبڕەی پشتی" پاراستنی ئێران دەردەکەون. ئایا کورد لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا تەنیا کارتێکی فشارە یان کارەکتەرێکی یەکلاکەرەوە؟ جەمیل ئەحمەدی، چالاک و چاودێری سیاسی، لەم دیدارەدا تیشک دەخاتە سەر پێگەی ستراتیژیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیناریۆکانی بەردەم هێزە کوردییەکان لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەریدا.

دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و تێل ئەڤیڤ، جارێکی دیکە پرسی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی و نەتەوەکانی ناو ئێران گەڕایەوە نێو ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان. لەم نێوەندەدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مێژوویەکی درێژ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی و چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، وەک هێزێکی ئامادە دەبینرێت. ئەم ڕاپۆرتە شیکردنەوەیە کە بۆ ئەوەی بزانرێت کورد چۆن دەتوانێت لەم ململانێ نێودەوڵەتییەدا بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی بپارێزێت و ئایا ئاراستەی هێزە کوردییەکان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

سەبارەت بە گرنگیی جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە، جەمیل ئەحمەدی، چالاک و چاودێری سیاسی دەڵێت: "ناوچە کوردییەکان یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هەموو زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەخۆ دەگرێت، دیوار و قەڵای پاراستنی ئێران و بڕبڕەی پشتی دەوڵەتەکەیە." ئەحمەدی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هێزێک بتوانێت ئەم ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات، بێگومان دەتوانێت ناوەندی ئێرانیش کۆنترۆڵ بکات، چونکە زۆربەی دەشت و بیابانە و بەوەش دەوڵەت دەڕووخێت. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ‎ #ئەمریکا و ‎ #ئیسرائیل باش تێدەگەن بەبێ پشتیوانیی کورد، ناتوانن بە ئاسانی لەو ناوچەیەدا بمێننەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە نییەتی واشنتۆن بەرامبەر دۆزی کورد، جەمیل ئەحمەدی، چالاک و چاودێری سیاسی دەڵێت: "‎ #ئەمریکا لە خودی کورد باشتر کورد دەناسێت و پەی بە توانست و نییەتی ئێمە بردووە." ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمریکا کورد وەک "کارتێکی فشار و یەکلاکەرەوە" بەکاردەهێنێت نەک هاوپەیمانێکی فەرمی، چونکە کورد خاوەن کیانێکی سەربەخۆ نییە. بەڵام ئەحمەدی پێی وایە ئەمە پەیوەندییەکی دوو لایەنەیە و دەڵێت: "ئێمەش دەتوانین لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرین و ئەمریکا لە پێناو ئامانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆمان بەکاربهێنین.

سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، جەمیل ئەحمەدی، چالاک و چاودێری سیاسی دەڵێت: "یەکێک لە کارە حەکیمانەکانی لایەنە کوردییەکان ئەوە بوو کە بە ئاشکرا داوای هێرشی سەربازییان نەکرد، بەپێچەوانەی لایەنی ڕاستڕەوی ئێرانی بە ڕێبەریی ڕەزا پەهلەوی کە خوازیاری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بوون." ئەحمەدی ئاماژە بەوەش دەکات کە لایەنە کوردییەکان لە مێژە گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی "کۆماری ئیسلامی تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات" و بەبێ شۆڕشێکی چەکداریی بەرفراوان یان هێرشی سەربازیی زلهێزەکان، ڕێژیم بە چۆکدا نایەت، بۆیە کورد تەنیا چاوەڕوانی هەلێکی گونجاوە بۆ بەشداری لە ڕووخاندنی ڕێژیم.

وەک لە لێدوانەکانی ئەم چاودێرە سیاسییەدا دەردەکەوێت، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر گۆڕانکارییەکدا دەبێتە سەنتەری بڕیار، بەڵام سەرکەوتنی کورد لەم قۆناغەدا بەستراوەتەوە بەوەی تا چەند دەتوانێت لە نێوان "بەرژەوەندیی زلهێزەکان" و "مافە نەتەوەییەکانی خۆی" هاوسەنگییەکی ورد ڕابگرێت.
‎ #ایران ‎ #کوردستان ‎ ‎ ‌ ‎

Photos from KNA's post 16/02/2026

ئەو بابەبەتم لە ئەنستیتیۆی چار بخوێننەوە، بابەتێکە بۆ ئەوە ستراتیژ و پڕۆژەی درێژخایەنی کوردانمان هەبێت، بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو، نەک مەیدانەکە چۆڵکەین بۆ لایەنی تر و دانیشین بە دیاری ئۆپۆزیسیۆنی نمایشییەوە (Symbolic Opposition).

لە مێژە بابەتم بۆ هیچ ماڵپەڕ/سایت نەنووسیوە، بەڵام ئەلحەق ئەنستیتیۆی چار بە کارە ناوازە و گرنگەکانی سەرەنجی ڕاکێشام، بۆیە خۆشحاڵم دوای ساڵانێک بابەتم بۆ شوێنێکی گرنگی وا نووسیوە.

ئێران لە قۆناغێکی قەیراناوی و لە ئان و ساتی تێپەڕین بە پێچێکی مێژووی هێندە گەورە و چارەنووسسازدایە. کە بەندە بە ئێستا و داهاتووی کوردانەوە تا سەدەیەکی تر، بۆیە ئەبێت ستراتیژ و پڕۆژەی درێژخایەنی کوردانمان هەبێت.
لینکی لێرە و لە کۆمێنتی یەکەم
https://char4.net/ku/view.php?ID=284

#ایران #کوردستان #کرمانشاه #تهران

Want your business to be the top-listed Media Company in Dublin?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Dublin City
Dublin