Exchange Programs For Iraqi
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Exchange Programs For Iraqi, Event, Halabja.
03/02/2026
كونسوڵخانەی كۆماری كۆریا لە #هەولێر بە خۆشحاڵییەوە زهمالهی خوێندنی ماستهرو دكتۆرا له #كۆریا بۆ ساڵی 2025 ڕادهگهیهنێت.
سكۆلهرشیپی نێودەوڵەتی كۆریا ساڵانه له مانگی ٢ بۆ خوێندنی ماستهرو دكتۆرا ڕادهگهیهنرێت، فێرخوازانی ههرێمی كوردستان دهتوانن لهڕێگهی ئهم لینكانهی خوارهوه زانیاری تهواو بهدهست بخهن.
ئهم سكۆلهرشیپه ڕاستهوخۆ لهلایهن حكومهتی كۆریاوه سهرپهرشتی دهكرێت و ههموو تێچوویهكی خوێندن و مانهوهو موچهیهكی مانگانهش لهخۆدهگرێت.
کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان ١ ی ٣ی ٢٠٢٥ دەبێت.
لە بەستەرەكەی خوارەوە هەموو ڕێنمایی و فۆڕمی پڕكردنەوەو لیستی داواكارییەكان بەردەستە، دوای ئامادەكردنی هەموو پێداویستییەكان، پێویستە لە باڵیۆزخانەی كۆماری كۆریا لە #بغداد پێشكەشبكرێن.
پەلە بکەن و ئەم دەرفەتە لەکیس مەدەن.
بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بە :
[email protected]
The Consulate of the Republic of Korea in is pleased to announce the 2025 Master's and Doctoral Scholarships in .
Korea International Scholarship is announced annually in February for master's and doctoral studies.
The scholarship is directly provided by the Korean government and covers all tuition, accommodation and a monthly salary.
The deadline for applications is March 1,
All instructions, application forms and application lists are available at the link below. After preparing all the requirements, they must be submitted to the Embassy of the Republic of Korea in .
Hurry up and don't miss this opportunity.
For inquiries, please E-mail: [email protected]
https://www.studyinkorea.go.kr/ko/plan/gksNoticeRead.do
12/12/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕادەگەێنێت، ڕێکەوتى (2025/12/14) دوا وادەیە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی کۆریاى باشور لەڕێگەی ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA) ژمارەیەک کورسی ماستەر لە پێنج بوارى جیا جیا لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشور تەرخانکردوە.
بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایەو ئارەزوی خوێندنی هەیە لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی لینکی هاوپێچ بکەن:
https://www.koica.go.kr/sites/ciat/index.do
- ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• باشتر وایە پێشکەشکار تەمەنی لە (٤٠) ساڵ کەمتر بێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
- لە ئێستادا فۆرمەکان پێشکەش بە ئاژانسی کۆیکا دەکرێت، دوای بڕیاری ئاژانسی کۆیکا، هەنگاوەکانی دواتر بە پێشکەشکار ڕادەگەیەنرێت.
- فۆرمی هاوپێچ (فۆرمی کۆیکا) و تەواوی فۆرمی پەیوەست بە زانکۆکە و پێداویستیەکان بە هەردوو شێوەی هارد کۆپی و سۆفت کۆپی تاوەکو ڕێکەوتى (2025/12/14) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکەن.
هاوپێچ؛
https://drive.google.com/file/d/1G2SkHEZFYHRjiuvcntl2KiAXq8vbDbNX/view?usp=sharing
https://drive.google.com/file/d/1GYswqw3bCcrvVrCDzvQ1TZK6Cn9cOR-D/view?usp=sharing
https://docs.google.com/document/d/1an81GWHrK2R6zZ5uc7xVA_jsBM2DyVz0/edit?usp=sharing&ouid=107533421129192219762&rtpof=true&sd=true
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Halabja
46018