Technology For Life

Technology For Life

Share

تەکنەلۆژیا بۆ ژیان
لەگەڵ ئێمە ھەموو کاتێک ئاگەداری پێ?

01/08/2022

لە داهاتوودا مۆبایلەکەت پێویستی بە شەحن کردنەوە نەبێت و بە وزەی ئەتۆم کاردەکات..!! 😱💎

زاناکانی کۆمپانیای NDB کار لەسەر درووستکردنی باترییەک دەکەن کە وزەی ئەتۆمی و ئەڵماسی تێدا بەکاردێت بۆ درووستکردنی و وزەکەی هێندە زۆرە بۆ ماوەیەکی زۆر زۆر پێویست بە شەحن کردنەوە ناکات! 📲⚠️☣️

15/11/2021

ئیلۆن مەسک Elon Musk کێیە ؟.

داهێنەر وسەرمایەگوزارێک و ئەندازیارێکی ئەمەریکی-کەنەدییە ، کە لە 28 حوزەیرانی1971 لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە،
بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی tesla motor ، سەرۆکی solar sity و هاوسەرۆکی( open A I)
مەسک سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ وە تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندووە. وە هەروەها بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە هایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە.

مەسک لە 1971 لە پرێتۆریا، تڕانسڤاڵ، ئەفریقای باشوور لە دایکبووە. دایکی (مێی) نمایشکار بووە و خەڵکی کەنەدا بووە و باوکیشی (ئیڕۆڵ مەسک) لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە و ئەندازیاری ئیلیکتڕۆمێکانیک بووە.
لە تەمەنی 10 ساڵیدا، دەستی بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەری جۆری Commodore VIC-20 کرد. خۆی فێری بەرنامەسازی کۆمپیوتەر کرد و لە 12 ساڵیدا کۆدی یاریەکی ڤیدیۆیی ،کە بە زمانی بەرنامەسازی BASIC درووستی کردبوو، فرۆشتە گۆڤارێکی تەکنەلۆژی بە نزیکەی 500$. یارییەکە ناوی بلاستەر بوو و وەشانێکی وێبی یارییەکە ئێستا بەردەستە.

مەسک ماوەیەکی کەم پێش 18ساڵی چووە کەندا و مافی هاوڵاتیبوونی لە کەنەدا وەرگرت بەهۆی ئەوەی دایکی کەنەدی بوو، لە تەمەنی 19ساڵی، مەسک لە زانکۆی (کوینز یونیڤێرستی) لە کینگستن وەرگیرا.. وە لە 1992دوای دوو ساڵ خوێندن لەو زانکۆیە، مەسک خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی (پێنسیلڤانیا) لەوێ لە تەمەنی 24 ساڵی، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانستی لە فیزیا وەرگرت لە کۆلێژی هونەر و زانستی هەمان زانکۆ، وە لەگەڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئابووری لە سکووڵی واڕتنی زانکۆی پێنسیلڤانیا وەرگرت. لە تەمەنی 24ساڵیدا مەسک چووە کالیفۆڕنیا بۆ ئەوەی خوێندنی دکتۆرا لە (ئەپلاید فیزیکس) لە زانکۆی (ستانفۆڕد) تەواو بکات، بەڵام دوای دوو ڕۆژ وازی لە خوێندن هێنا بۆ ئەوەی دەست هێنانەدی خەونەکانی بکات لە بواری ئینتەرنێت، وزەی خاوێن و بۆشایی ئاسمان، لە 2002 بووە هاوڵاتی ئەمریکی.

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
44008