Parezaritom

Parezaritom

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Parezaritom, Divorce & Family Lawyer, Irbil.

Photos from Parezaritom's post 14/05/2023

تکایە دایک و باوکان ئاگاتان لە مندالەکانتان بێت چی ئەکەن یان تەمەشای چی دەکەن لە مۆبایل و تەلەڤزیۆن و تابلێتەکانیان ئەو منداڵە دوێنێ لە ژووری ماڵەکەیان بە چەقوو ویستوویەتی مل و کرگراگەی پارچە بکات بەهۆی کە پێشووتر لە یوتوب دیتیتی ویستوویەتی لاسای بکاتەوە ..،

Parezaritom

16/12/2022

ناو گۆڕین (تبدیل الاسم)

ئایا دەتوانم ناو بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی ؟

هەموو تاکێکی عێراقی دەتوانێت خۆی یان بریکارە یاساییەکەی داوای گۆڕینی ناوەکەی (تبدیل الاسم) بکات لە ڕێگەی تیانووسێکەوە پێشکەش بە هۆبەی ڕووداوەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی دەکات . کە تیایدا دەبێت هۆکاری گۆڕینی ناوەکەی ڕوون بکاتەوە.
یاسایی عێراقی ڕێگەی داوە یەک جار ناو بگۆڕێت، بێجگە لەو کەسانەی کە دینەکەیان دەگۆڕن بۆ دینی ئیسلام دەتوانن ناوەکەیان بگۆڕن ئەگەرچی پێشتر ناوەکەیان گۆڕی بێت. پاڵپشت بە ماددەی (٢١) لە یاسای کارتی نیشتیمانی ژمارە (٣) بۆ ساڵی (٢٠١٦).

سەبارەت بە بریکاری کەسی داواکار پێویستە بریکارنامەکەی تایبەت بێت و ناو گۆڕینەکە دیاری بکات لەو ناوەی کە هەیەتی بۆ ناوە نوێکە.
ئەگەر بریکارنامەکە گشتی بوو، پێویستە بریکارنامەکە دەقێکی ڕاست و ڕوونی هەبێت کە دەسەڵات (تخول) بە بریکارەکەی بدات بۆ ئەم ناو گۆڕینە، پاڵپشت بە ماددەی (٣١) بڕگەی (ب) لە ڕێنماییەکانی باری شارستانی ژمارە (١) بۆ ساڵی (١٩٧٥) .
بۆ ئەو کەسانەی کە خوار هەژدە ساڵن (قاصر)، وەلییەکەی داواکاری پێشکەش دەکات.

گۆڕینی ناو لە تایبەتمەندی جۆری دادگاکان نییە، بەڵکو دەبێت لە ڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی حکومەتی فیدراڵی بێت، ئەمەش پاڵپشتە بە ماددەی (٢٢)لە هەمان یاسای ئاماژە پێکراو.

ڕێکارەکانی ناو گۆڕین چۆن دەکرێت؟

کەسی داواکار یان بریکارەکەی سەردانی هۆبەی واقیعات دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی ،ئەم ڕێکارانە جێ بەجێ دەکات :

١. ئیستیمارەی داوا بۆ کەسی داواکار ڕێکدەخرێت.
٢. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری کەسی داواکار و خێزانی، بە تەواوی زانیارییەکانەوە.
٣. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری لە دایکبوون لەگەڵ ڕاست و دروستی وێنەی تۆمارەکە بە نووسراوی فەرمی.
٤. نووسراو بکرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت و بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەت و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەی و کاروباری ڕەگەزنامە، (ئەگەر داواکار کارتی نیشتیمانی هەبوو پێویست بەوە ناکات نوسراو بکرێت بۆ بەشی کاروباری ڕەگەزنامە).
٥. لە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە ناو گۆڕینەکە بڵاوبکاتەوە . پێویستە پانزە ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر بڵاوکردنەوەیدا.
٦. وتەی داواکار وەردەگیرێت.
٧. وتەی ئەو فەرمانگەیەی کە تۆمارەکەی لێیە وەک داوا لەسەرکراو وەردەگیرێت.
٨. وتەی دوو شایەت وەردەگیرێت.
٩. لە بغداد نوسراوت بۆ دەکرێت بۆ هەواڵگری و منعی سەفەر.

دوای ئەم ڕێکارانە، مامەڵەکەت تەواو دەکرێت و ڕێک دەخرێت و بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دەکرێت. لەوێشەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری شارستانی لە بەغداد. پاشان بڕیاری گۆڕینی ناوەکە دەردەچێت. بە هەمان زنجیرەی پێداڕۆیشتوو بڕیاری ناو گۆڕینەکە دەگەڕێتەوە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای داواکار، پاشان بۆ فەرمانگەی کارتی
نیشتیمانییەکەی.

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی

تکایە بڵاوی بکنەوە بو ئەوەی هاوڵاتیان سوودی لێ وەربگرن

#ناو #الاسم #ناوگۆڕین

Want your practice to be the top-listed Law Practice in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
KURDISTAN