Mawlan Rasheed
پهیجی تایبهتی مهولان ڕهشید، گرافیک دیزاینهر و officaial page, Mawlan Rasheed desingner and photo grapher, working at see nicer, and disingnig for all.
09/02/2021
هەروەک چۆن باغەوان گوڵەكانی دەپارێزێت لە مێرووی زیانبەخش، منیش بەهەمان شێوە نیشتمانەكەم لە هزری پوچ پاراست وڕێگەم نەدا كە دەوڵەتەكەم بقرتێنن. ئەو گەنجانەی كە خاوەن هزرێكی سەقەت بوون، بەشێوەیەكی بەسۆزەوە مامەڵەم لەگەڵ كردن نەوەك بە ستەمكاریەوە. وە لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆریان هەوڵمدا، لەگەڵ تاك بەتاكیان، بۆ ئەوەی بیانگەڕێنمەوە سەر ڕێگا ڕاستەكە و، كارم لەسەر ئاگرە پەرۆشەكەی لاویان كرد وگۆڕیم بەچاكەی نیشتمان. لەگەڵ هەندێكیان سەركەوتوو بوم ولەگەڵ هەندێكی تریان شكستم هێنا. ئەو هەوڵانەی داومە هەمووی شیاویان بوە، ئەو هیمەتەشم بەكارنەهێنا بۆ كڕینی ویژدانیان، بەڵكو لە ڕووناكردنەوەی ویژدانەكانیاندا بەكارم هێنابوو.
_________
یاداشتنامەی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم
وەرگێڕانی بۆ کوردی/ مەولان وەیسی ڕەشید
08/02/2021
قەشەی ئینگلیزی (تۆماس برادلی)لەپاش هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی ووتی:
(ئەگەر لە دەوڵەتی عوسمانی ڕێگە بە گۆشتی بەراز و عارەق خواردنەوە بدرایە، ئەوا ئێمە ڕێگریمان لێدەکرد و حەڕاممان دەکرد، ئەگەر دەوڵەتی عوسمانی خواردنی پەتاتەی پێ حەڵاڵە ئەوا پێویستە ئێمە حەڕامی بکەین، وە پێویستە ڕێگری لەهەرشتێکیان بکەین کەوا ئیسلامەکەیان بیردەخاتەوە، هەتا ئەگەر خۆشمان حەزمان پێی بێت)
________
بێ سەرچاوە
#مەولان
27/12/2020
یەکێک لە کارەکانم پێشکەش بە گیانی #سوڵتان عبدالحمید
أحد أعمالي تم تقديمه لروح السلطان عبد الحميد
Çalışmalarımdan biri Sultan Abdülhamid'in ruhuna sunulmuştur
بەچەند هاوڕێکەت دەفرۆشی؟
نووسینێک سەرنجی ڕاکێشام...
بە شێوەیەک کە چەندین جار خوێندومەتەوە
جارێکیان گوێبیستی پیاوێکی بەتەمەن بووم نموونەیەکی دەهێنایەوە لەسەر شێوەی گفتوگۆدا...
________
کەسی یەکەم دەڵێت: بەچەندێک هاوڕێکەت فرۆشت؟
کەسی دووەمیش وەڵامی دەداتەوە دەڵێت: بە نەوەت هەڵە..
کەسی یەکەم دەڵێت: (هەرزان فرۆشتکرد) واتە بە نرخێکی هەرزان فرۆشتت!!
زۆر لەو نموونەیەدا ڕامام..
سەرم لەو هاوڕێیە سوڕما بوو کە چۆن هەشتا و نۆ جار لە هەڵەی هاوڕێکەی خۆش ببوو، دواتر پاش هەڵەی نەوەتەمین وازی لە هاوڕێیەتی کردنی هێنا!!.
وە زۆر زیاتر سەرم لەو هاوڕێیە یان سوڕما، کەوا لۆمەی هاوڕێکەی دەکرد لەسەر ئەوەی لەسەر تەنیا نەوەت هەڵە هاوڕێکەی فرۆشت، هەروەکو ئەوە وابێت پێی بڵێ زیاتر بەرگەت گرتبا!!!
چونکە نەوەت هەڵە نرخێکی باش نیە بۆ فرۆشتنی هاوڕێکەت.. نرخی کەسەکەت زۆر دابەزاند..
ئینجا ئایا دەبێت هاوڕێکەی من یاخود هاوڕێکەی تۆ دەبێت نرخەکەی بەرامبەر چەند هەڵە بێت؟!
وە ئایا نرخەکەی چەند دەبێت ئەگەر ئەو کەسە نزیکێکت بێت یاخود لە خێزانەکەی خۆت بێت یان براکەت، یان هاوسەرەکە بێت، ئایا بەرامبەر چەند هەڵە هەر یەکێکمان دایک و باوکی خۆی دەفرۆشێت؟
ها بەچەندێک؟
ئەگەر هەر یەکێکمان تۆزێک لە واقعی ئەوڕۆماندا تێبفکرێت، و تۆزێک لە ژیانی خەڵکی بزانێت لە کۆمەڵگەدا، هەروەها لەو نەمانی پەیوەندیەی لەنێوان خەڵکیدا تۆزێک تێبفکرێت.. ئەوکاتی ئەو کەسانە دەبینێت کە هاوڕێکەی یاخود نزیکەکانی خۆی یان دایک و باوکی بە یەک هەڵە فرۆشتوە، بەڵکو هەندێکی تر هەن کە هەموو ئەو کەسانەی بەبێ هیچ هەڵەیەک فرۆشتوە، تەنیا گوێڕایەڵی درۆزن و بوختانکارێکی کردوە!!!
ئایا دەتوانین ئەوانەی فرۆشتومانن لە پێشدا لە خزم و دۆستان و خێزانەکانمان بیانگەڕێنینەوە و سەیری بکەینەوە کە بەچەند فرۆشتومانن؟، ئینجا ئەوکاتە دەزانین کە چەند نرخەکانیانمان هەرزان کردوە...
شتێکی بەنرخمان بەبێ نرخی فرۆشتوە...
ئایا دەتوانین نرخی ئەو کەسانە بەرز بکەینەوە کە تاوەکو ئێستا لێمان نزیکن؟
نرخی ڕاستەقینەی هەر کەسێک کە پەیوەندی پێتەوە هەیە هەستی پێ ناکەیت تەنیا ئەو کاتە نەبێت کەوا بەمردن لەدەستی دەدەیت.
بۆیە پەیوەندیەکان بەهیچ ژمارەیەک لە هەڵە مەپچڕێنە هەر چەندیش زۆر بن...
وە بەردەوام قسەی اللە تعالی لەبیر بێت کە دەفەرمووێت:
﴿ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ﴾
واته: ئەوانەی کەوا ڕق و کینهی خۆیان دهخۆنهوهو خۆگرن، له خهڵکی خۆش دهبن و لێبووهردهن، خوای میهرهبانیش چاکهکارو چاکهخوازانی خۆش دهوێت.
داوای لێبوردنی کردن بۆ مردووەکان کە ژیانیان جێ هێشتوە لەسەر گۆڕەکانیان هیچ سودێکی نیە، بۆیە ئەوکاتەی کە زیندوون لەگەڵ یەکتری نەرم و نیان بن، چاو لەو هەڵانە بپۆشە بۆ ئەوەی برایەتی بەردەوام بێت، برایەتی مەپۆشە بەهۆی هەڵەیەکەوە.
اللهم ألف بين قلوبنا وأصلح ذات بيننا.
محمد ڕاتب نابلسی
وەرگێڕانی: مەولان وەیسی ڕەشید
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the business
Telephone
Website
Address
Erbil
Irbil
44005