shef_farman10
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from shef_farman10, Restaurant, Irbil.
14/04/2022
کاتێك کە کەسێك داوای لێبووردنت لێ دەکات،..
بابەتەکە لەوە دەرکە کە ئەوو راست بێت و تۆ ھەڵە بیت، یاخود ئەو ھەڵە بێت و تۆ راست بیت،
بەو داوای لێبووردنە ئەو پەیامە دەگات کە وەرە با واز لە لوت بەرزیمان بھێنین و نەھێڵین نێوانمان بەرەو ھەڵدێر بچێت،
ھەندێك جار داوای لێبوردن واتە دەمەوێت تۆ لە لەدەست چوون بپارێزم بێ گوێ دانە ئەوەی کە چی روویداوە لە نێوانمان،
لەم کاتانەدا، کاتێك کە کەسێك بەو پەری دڵسافی و بێ مەرامی دێت داوای لێبوردنت لێدەکات،
ھەوڵ بدە رێز لە عیززەتی نەفسی ئەو مرۆڤە بگریت و لوتبەرزی خۆشت بخەیتە لاوە،
بزانە کە ئەم جۆرە مرۆڤانەی کە داوای لێبوردن کردنیان بەلاوە کارێکی ئاساییە، ئەگەر لە دەست بچن، دۆزینەوەیان زەحمەت دەبێت، وە ئەمانە لەو جۆرە مرۆڤانەن کە دەگمەنن و ھەموو رۆژێك نابن بە ھاورێی گەشتی ژیانت.
ئاگاداری خۆتبە خۆشم دەوێی.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil