Hasar Partners

Hasar Partners

Share

بەیەکەوە بەرەنگاری گۆڕانی کەشوهەوا دەبینەوە

https://forms.office.com/r/mmiE354qVW

02/04/2026

ڕێکخراوی هەسار 🌏بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UNICEF، خ*لێکی ڕاهێنانی ٥ ڕۆژە ڕادەگەیەنین لەسەر بابەتەکانی "بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو💧 و سەرکردایەتی". ئامانجمان پێگەیاندنی گەنجانە بەو زانیاری و لێهاتووییانەی کە پێویستن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەکانی ئاو و بوون بە سەرکردە لە نێو کۆمەڵگاکانیاندا.

📍 شوێن: هەولێر
👥 ژمارەی بەشداربووان: ٢٠ گەنج

مەرجەکانی بەشداریکردن:
🔸پێویستە نیشتەجێی هەولێر بێت لەپێشینە بۆ گەنجانی دەشتی هەولێرە (قوشتەپە، کەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو).
🔸 پابەندبوونی تەواو بە هەر ٥ ڕۆژی ڕاهێنانەکە.
🔸ئامادەیی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە چوارچێوەی دەسپێشخەری (Water Hub) دوای خ*لەکە.

(وۆتەر هەب :گروپێکە کە کار لە بواری ئاو دەکەن لە رووی داتا و هەروەها زانیارییەکانی بواری ئاو پاشان چاودێریکردن و بەڕێوەبردنیان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت).
🔸باشترە باکگراوندی خوێندن یان کارکردنی لە بوارەکانی پەیوەست بە ئاو هەبێت.

☘️چیت دەستدەکەوێت؟
✔️ زانیاری پراکتیکی لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
شارەزایی لە سەرکردایەتی و کاری گرووپ.
✔️بەشداریکردن لە دەسپێشخەرییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگە.
✔️بڕوانامەی بەشداریکردن.
✔️هەلی بەشداریکردنی کرداری لە (Water Hub) بۆ دروستکردنی کاریگەری درێژخایەن.

⭐️دوا وادە بۆ پێشکەشکردن 13/4/2026

📝 بۆ ناونووسین: [https://forms.gle/kfuYzezf4QDkmmZE7
#قوشتەپە #کەسنەزان #بنەسڵاوە #دارەتوو #هەولێر #خ*ل #ڕاهێنان

Photos from Hasar Partners's post 08/02/2026

🌱 بانگەواز بۆ بەشداربوون – ڕاهێنانی پەرەپێدانی پڕۆژە و دەرفەتی بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی سەرەتایی ئایا تۆ خ*لیای دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەتدا؟
ئایا بیرۆکە یان پڕۆژەیەکت هەیە کە بتەوێت پەرەی پێبدەیت و بەهێزتری بکەیت؟

بە خۆشحاڵیەوە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی سەرکردایەتی و پەرەپێدانی پڕۆژە ڕادەگەیەنین کە بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی بەتوانای شاری هەولێر بەتایبەتی ناوچەی دەشتی هەولێر (کەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە) داڕێژراوە کە ئامادەن بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببەن.
ئەم بەرنامەیە بۆ ئەو گەنجانە درووستکراوە کە بیرۆکەیەکی ڕوونیان هەیە یان پڕۆژەیەکیان هەیە کە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و بەدوای ڕێنمایی و لێهاتوویی و ئامرازی پراکتیکیدا دەگەڕێن بۆ بەهێزکردنی کارەکانیان و زیادکردنی کاریگەرییەکانیان.

ئەم بەرنامەیە چی پێشکەش دەکات؟
بەشداربووان سوودمەند دەبن لە:
ڕاهێنانی پراکتیکی و کارلێکەرانە
پاڵپشتی و ڕێنمایی پسپۆڕان
یارمەتی بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی بیرۆکە و پڕۆژەکان
ئامرازەکانی باشترکردنی پلان دانان و بەڕێوەبردن
چۆنیەتی داڕشتنی پڕۆژەیەکی ڕێکخراو و بەهێز
ئەم ڕاهێنانە داڕێژراوە بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ پڕۆژەیەکی ڕوون، واقیعی، و کاریگەر کە بتوانێت گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە کۆمەڵگەدا دروست بکات.

دەرفەتی تایبەت بۆ بەشداربووان
لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە کار لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژەکانی خۆیان بکەن و لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا پێشکەشی بکەن.

پڕۆژە نایاب و ئامادەکراوەکان دەرفەتی وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی سەرەتاییان دەبێت، بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان لە ئاستی پلانەوە بگوازنەوە بۆ قۆناغی جێبەجێکردنی ڕاستەقینە.
ئەم دەرفەتە بۆ کێ گونجاوە؟

ئەم بەرنامەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو گەنجانەی کە:
لە ئێستادا بیرۆکەیەکی ڕوون یان پڕۆژەیەکیان هەیە
بە پەرۆشن بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بدەن
دەیانەوێت کارامەیی پراکتیکی بەدەست بهێنن بۆ بەهێزکردنی کارەکانیان
پابەندن بە دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لە کۆمەڵگە و ژینگەکەیاندا
ئەم بەرنامەیە پێویستی بە پابەندی و بەشداریی چالاک هەیە، بەڵام دەرفەتێکی بەهادارە بۆ گەشەپێدانی تواناکانت و بردنی پڕۆژەکەت بۆ ئاستێکی نوێ.
شێوازی ڕاهێنان و خشتەی کات
ماوە: ٦ ڕۆژ
کات: ٢ بۆ ٣ کاتژمێر لە هەر ڕۆژێکدا
شێواز: ڕووبەڕوو
ئەم بەرنامەیە پێویستی بە پابەندبوون و بەشداری چالاکانە هەیە، دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی بەنرخ و پشتگیری ڕاستەقینە بۆ بیرۆکەکەت.

📢 ئێستا داواکاریەکان کراوەن!
لەم بەستەرەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن: https://forms.gle/rK32Z5NA49HpVw4B6

هەنگاوی داهاتوو بنێ. تواناکانت بەهێز بکە. پەرە بە پرۆژەکەت بدە. کاریگەری ڕاستەقینە دروست بکە.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: 07517568704

دوا وادەی پێشکەشکردن: ١٥/٢/٢٠٢٦


🌱 Call for Participants – Project Development Training & Seed Funding Opportunity
Are you passionate about creating positive change in your community?
Do you already have an idea or a project that you want to develop further?
We are excited to announce an upcoming Leadership and Project Development Training Program designed to support motivated young people in Erbil, especially in the Dashti Hawler (Kesnazan, Banaslawa, Daratu, Qushtapa), who are ready to take their ideas to the next level.
This program is created for youth who already have a project idea or an initiative in progress and are looking for guidance, skills, and practical tools to strengthen their work and increase their impact.

What the Program Offers
Participants will benefit from:
Practical and interactive training sessions
Professional mentorship and guidance
Support to refine and strengthen project ideas
Tools to improve planning, management, and implementation
The opportunity to prepare a strong and well-structured project
The training is designed to help young people transform their vision into clear, realistic, and impactful projects that can make a real difference in their communities.

Special Opportunity for Participants
As part of this program, participants will have the chance to further develop their own projects and present them at the end of the training.
Outstanding and well-prepared projects will have the opportunity to receive seed funding support to help bring their ideas to life and move from planning to real implementation.

Who Should Apply?
This opportunity is ideal for young people who:
Already have a clear idea or project in progress
Are motivated to improve and develop their initiative
Want to gain practical skills to strengthen their work
Are committed to making a positive social, environmental, or community impact

Training Format and Schedule
Duration: 6 days of training, 2 days per week
Time: 2–3 hours per day
Format: In-person sessions, with online options when required.
This program requires commitment and active participation. It offers a unique opportunity to gain valuable skills and real support for your idea.

📢 Applications are open now!
You can register at this link: https://forms.gle/rK32Z5NA49HpVw4B6
Take the next step. Strengthen your skills. Develop your project. Make a real impact.
For more information, please contact: 0751 7568704

Photos from Hasar Partners's post 04/02/2026

🚀 Something BIG is coming for youth in Erbil!

Are you passionate about creating positive change in your community?
Do you have an idea that could help the environment, climate, or local development?

We are preparing a special opportunity for motivated young people to turn their ideas into real impact. If you’re a young changemaker in Erbil – this is for YOU!

Big opportunities start with small ideas 💡
And your idea deserves a chance.

🔔 Stay tuned…!
Keep following our page—exciting announcements are coming very soon!

🚀 شتێکی گەورە بۆ گەنجانی هەولێر لە ڕێگایە!

ئایا تۆ خ*لیای دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەتدا؟
ئایا بیرۆکەیەکت هەیە کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ژینگە، گۆڕانی کەشوهەوا، یان گەشەپێدانی ناوخۆیی؟

ئێمە خەریکی ئامادەکردنی دەرفەتێکی تایبەتین بۆ گەنجانی خاوەن ئیرادە، تا بیرۆکەکانیان بکەن بە کاریگەریی ڕاستەقینە. ئەگەر تۆ گەنجێکی گۆڕانخوازیت لە هەولێر – ئەم دەرفەتە بۆ تۆیە!

دەرفەتە گەورەکان بە بیرۆکە بچووکەکان دەستپێدەکەن 💡
وە بیرۆکەکەی تۆ شایانی دەرفەتە.

🔔 چاوەڕوان بن.!!
بەردەوام بن لە بەدواداچوونی پەیجەکەمان — هەواڵی گرنگ و سەرنجڕاکێش لە ڕێگایە!

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

http://www.hasar.org/

Address


120m
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 18:00