about laws
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from about laws, Lawyer & Law Firm, Irbil.
03/10/2025
لە سێ باردا دادوەر دەتوانێ فەرمانی دەستگیرکردن دەربکات:
١: کەسێک دوای ئەوەی پەڕاوی پێڕاگەیاندنی ئامادەبوونی پێدەگات بەڵام ئامادە نابێت بۆ دادگاییکردن
٢: کەسێک گومانی ڕاکردنی لەسەربێت، یان کاریگەری بکاتە سەر ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە
٣: کەسێک شوێنی نیشتەجێبوونی دیار نەبێت
نابێت پارێزەر بەهیچ شێوەیەک بریکاردارەکەی فریو بدات یاخود ڕەنجخۆریی نەزانین و متمانەی بکات بەمەبەستی بەدیهێنانی دەسکەوتی کەسی هەروەها مافی بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانی بریکاردارەکەی نییە کە ببێتە هۆی زەرەرپێگەیاندنی و مافی هەڵسوکەوتکردنی لەمافە کێشەلەسەرەکانی بریکاردارەکەی نییە بۆ بەرژەوەندی خۆی یا بەرژەوەندی کەسانی پەیوەستدار پێی جا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بێت یا ناڕاستەوخۆ بەهەمان شێوەش بەدیهێنانی قازانجی ناڕەوا بەهۆی پەیوەندیی گرێبەستداری لەگەڵ بریکاردارەکەی.
13/07/2025
لەسەر پارێزەر پێویستە لەکاتی نوێنەرایەتیکردنی بریکاردارەکەی ڕێز لە کاتەکان بگرێت و کار بکات لەپێناوی زوو یەکلاکردنەوەی کێشەکان و کارە پێڕاسپێردراوەکانی کە بەرژەوەندی بریکاردارەکەی تێدا بێت.
25/06/2025
سزای کەسێک چییە کە بەبێ مۆڵەت چەک هەڵدەگرێ؟
بەپێی ماددە (١٥) لە یاسای چەکی بەرکار لە هەرێمی کوردستان - عێراق:
هەرکەسێک بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان دەستداریی چەکێکی ئاگرین یان تفاقی بکات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاکیبکاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بکات، ئەوا بەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (١) یەک ساڵ کەمترنەبێت و لە (٣) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (……٢) دوو ملیۆن دینار کەمترنەبێت و لە (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت.
11/06/2025
پارێزەر زانیارییی و دۆکیومێنتەکانی بریکاردارەکەی دەپارێزێت، و پابەندە کە بەهیچ شێوەیەک ئاشکرا و باسیان نەکات، تەنانەت دوای کۆتاییی هاتنی گرێبەستەکە و کارە پێ ڕاسپێردراوەکەی، تەنیا لە سنووری بەدیهێنانی ئەو مەبەستانە نەبێت:
یەکەم: ڕێگەگرتن لە دروستبوونی تاوانێک یاخود مردنێکی دڵنیا یا ئازاردانێکی جەستەییی مەترسیدار.
دووەم: ئەوەی پێویستییەتی، بۆ بەرگریکردنی پارێزەرەکە لە خۆی لەدژی هەر سکاڵایەک یاخود داوایەک لەلایەن بریکاردارەکە، یا میراتگرە گشتیی و تایبەتییەکانی یاخود لە کەسی دیکە.
سێیەم: ڕەزامەندی نووسراوی بریکاردار بۆ باسکردن.
چوارەم: بوونی دەقێکی یاساییی یاخود بڕیارێکی دادوەری کە پابەندی بکات.
17/05/2025
نابێت ماددەی هۆشبەر یان کارتێکاری عەقڵیی یاخود پێشینەی کیمیایی لەناو پاکێجێکدا کە ماددەی دیکەی تێدابێت هاوردە یان هەناردە بکرێت یاخود بگوازرێتەوە بەڵکو دەبێت ناردنی (تەنانەت ئەگەر وەک نموونەش بێت) لەناو پاکێجی دڵنیایی لەسەرکراودا بێت، و تێیدا ناوی تەواوەتی ماددەی هۆشبەر یان کارتێکارە عەقڵیی یان پێشینە کیمیاییەکەی لەسەر نووسراوبێت، و سروشت و پێکهاتە، بڕ و ڕێژە، ڕێکەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونیشی لەسەر بێت ئەوەش بەپێی ماددەی (١٤) لەیاسای ژمارە (١)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان
بەپێی ماددەی (٢٨٦) ی یاسای دادبینییە شارستانییەکانی بەرکار هەر یەکێک لە لایەنەکانی داوا بۆیان هەیە لەو حاڵەتانەی خوارەوە سکاڵا لە دادوەر یان دەستەی دادگا یان یەکێک لە دادوەرانی دەستەکە بکەن:
١- ئەگەر سکاڵالێکراو لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی بە پێچەوانەی بڕیارەکانی یاسا یان بەهۆی لایەنگری یان بە مەبەستی زیانگەیاندن بە یەکێک لەلایەنەکان فێڵێک یان ساختەکارییەک یان هەڵەیەکی پیشەیی گەورەی ئەنجام دابێت بە شێوەیەکی تایبەت گۆڕینی وتەکانی لایەنەکان یان شاهێدەکان یان شاردنەوەی بەڵگەنامەکان یان ئەو پەڕاوانەی بۆ پشت پێ بەستن لە حوکمەکە دەگونجێن.
٢- ئەگەر سکاڵالێکراو بە مەبەستی خۆشەویستی بۆ یەکێک لە لایەنەکان دەستکەوتێکی ماددی قبوڵ کردبێت.
٣- ئەگەر دادوەر ڕێگربووبێت لەبەردەم هێنانەدی ماف و ئەگەر بەبێ عوزر وەڵامی ئەو عەریزەی نەدابێتەوە کەوا پێشکەشی کردووە یان بەبێ پاساو وەڵامدانەوەی دواخست بێت یان بەبێ پاساوی گونجاو ئەو داوایەی نەبینی بێت کەوا ئامادەیە بۆ دادبینی و حوکم لێدان دوای ئەوەی داواکە ئامادەیە بۆ حوکم لێدان و پێویستە پێش بەرزکردنەوەی سکاڵا بە عەریزەیەک لە ڕێگەی دادنووس دادوەر یان دەستەی دادگا ئاگادار بکاتەوە و داوا بکات مافەکانی پەیوەست بە عەریزەکانی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێر بهێنێتەدی و مافەکانی پەیوەست بە داواکان لە ماوەی حەوت ڕۆژ بهێنێتەدی.
یاسای جەنگ: ئەو یاسایە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگ لە ئەستۆ دەگرێت بۆ نموونە ماف و ئەرکەکانی وڵاتانی شەڕوان دیاری دەکات لە ڕووی چۆنیەتی ڕاگەیاندنی جەنگ و کۆتاییهاتنی جەنگ و ئەو چەکانەی کە دروستە بەکاربهێندرێن و ئەو چەکانەی کە بەکارهێنانیان قەدەغەیە و واتای هەریەک لە جەنگی ڕەوا و جەنگی ناڕەوا دیاری دەکات و ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگ و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی سڤیل لەو ناوچانەی کە داگیر کراون ڕێکدەخات و هەروەها باسی ماف و ئەرکەکانی دەوڵەتانی بێ لایەن و بڕیارەکانی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست و ئاشتبوونەوە و کۆتایی هێنان بە جەنگ دەکات.
21/02/2025
الدستور العراقي
المادة ٤٤
أولاً: للعراقي حرية التنقل والسفر والسكن داخل العراق وخارجه.
ثانياً: لا يجوز نفي العراقي، أو إبعاده، أو حرمانه من العودة إلى الوطن.
15/02/2025
پێناسە و مێژووی دروستبوونی یاسای نێودەوڵەتی گشتی:
یاسای نێودەوڵەتی گشتی بریتیە لەو کۆمەڵە ڕێسایەی کە پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان لە هەردوو حاڵەتی ئاشتی و جەنگ ڕێک دەخات و بڕیار لەسەر دروست بوون و پەیوەندی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی دەدات.
دروست بوونی ئەو یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ زانای هۆڵەندی (جروشیوس) کە کۆمەڵێک ڕێسای دانا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەوڵەتان کە لە بنەماکانی یاسای سروشتی و داب و نەریتەکانی نێودەوڵەتی وەرگیرابوون و لە کتێبەکەی بە ناوی (یاسای جەنگ و ئاشتی) لە ساڵی ١٦٢٥ دەریکرد دواتر ڕێساکانی جێگیربوون و سنوری فراوانبو و چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆری ئەو یاسایە دەرکەوتن.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil