Türkmen Reform Radyosu

Türkmen Reform Radyosu

Share

Türkmen reform radyosu 2006 yayına başladı Türkmençe Kürtçe . programlar Dini spor genç kadın takdim edildi .

12/11/2020

پەیامێک لە پارتی چاکسازی تورکمان.

جارێکی تر هێزە سیاسییەکانی شیعە و سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی کورد یەکیان گرت و بەبێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی تەوافق و هاوسەنگی پرۆژە یاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی داراییان بەبێ دەنگی کورد و بەزۆرینە تێپەڕاند، جارێکی تر بەئەقڵی و بیرکردنەوەی شۆڤینیانەی خۆیان بودجە و موچە و رزقی خەڵکی کوردستانیان بڕی.

هەمیشە حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراقی فیدراڵ پێشێڵی مافە دەستوری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردوە و هەموو کات رێگر و لەمپەر بوون بۆ دەستەبەرکردن و پێدانی مافە دەستوری و ئیداری و یاساییەکانی گەلی کوردستان، لە پێشتردا چەندین رێکەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسەکانی نەوت و بودجە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کراوە، بەڵام هەمیشە حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانیان رێزیان لە ئیمزا و رێکەوتنی خۆیان نەگرتوە و رێکەوتنەکان وەک خۆیان جێ بەجێنەکراون.

گرنگە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و خەڵکی کوردستان لەم پێشهاتە ترسناکەی ئەمرۆی لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەران تێبگەن، چونکە بابەتێکی سیاسییە و کارتێکی فشارە لەسەر هەرێمی کوردستان و بەم رێگەیە دەیانەوێ رق و قینەی خۆیان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەرببرن و حسابی هاووڵاتی دەرەجە دوو بۆ هاووڵاتیانی گەلی کوردستان بکرێت، بۆیە بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین، پێویستە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەم دۆخە تێبگەن و واز لە کێشەکانی ناوخۆ بهێنن و بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.
بۆیە ئێمە وەکو پارتی چاکسازی تورکمان دوای بانگهێشتی رێزدار سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، ئامادەیی خۆمان دەردەبرین بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی باڵای سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەئامانجی گەیشتن بە بریاری گرنگ و بەرپرسیارانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی میکانیزم و سنورێک بۆ رێگەگرتن لە سزادان و بێ رێزی کردن بە گەلی کوردستان.

عبدالقادر بازرگان
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
١٢ ی ١١ی ٢٠٢٠

01/10/2020

Allah rahmet eğlesin

Want your business to be the top-listed Media Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Irbil