Parezar Zaneary Yasae
Law is a system of rules created and enforced through social or governmental institutions to regulat
01/10/2022
♦️ئایا لە کاتی جیابوونەوە ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێت یان باوك؟
🔹بێگوومان ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێت لە دووای جیابوونەوە ،ئەگەر هاتوو مەرجەکانی دایەنی تیابوو ، وە باوك بە وەلی جبری دەمێنێتەوە لەسەر منداڵەکە
وە بەرپرس دەبێت لەسەر بژێووی پێدان و پەروەردەکردنی
♦️ئایا ژن شوو بکاتەوە منداڵەکەی لێدەسنرێت ؟
🔹نەخێر ، تەنیا ئەم پیاوەی کەوا شووی پێدەکات دەبێت بەڵێن نامەيەک بدات بۆ چاودێريکردن و پاراستنی منداڵەکە
♦️ئایا داپیرە و باپیرە دەتوانن داوای حضانەی منداڵ بکەن ؟
🔹بەڵی ، بەڵام دەبێت بسەلمێنن کەوا مانەوەی منداڵەکە لای دايك يان گەر منداڵەکە لای باوکەکە بێت ، لە بەرژەوندی منداڵەکە نیە و زیانیان پێدەگات
♦️ئایا هەموو کات حق الحضانة بۆ دایکە ؟
🔹حضانةی منداڵ دەسوورێتەوە لە بەرژەوەندی مندالەکە ، واتە گەر باوك سەلماندی مانەوەی منداڵەکە لای دایکی زیان بة منداڵەکە دەگەیەنێت و لەبەرژەوەندی منداڵەکە نیە ، ئەو کاتە حق الحضانة دەدرێتە باوك ، هەرچەند دایکەکە مەرجەکانی دایەنی تیا بێت
♦️ئەم هۆکارانەی کەوا دەبێتە هۆی ئەوەی دایك حضانەی منداڵ لە دەست بدات
١-🔸 ئەگەر هاتوو دایکەکە تووشی نەخۆشی عقلی و
نفسی بێت یان تووشی نەخۆشیەك بێت کە بگوازرێتەوە ئەمەلی چاك بوونەوەی لێنەکرێت وە بەتقریر طبي نەخۆشیەکە بسەلمێنرێت
٢- 🔸ئەگەر دایکەکە ئەمين نەبوو لە پەروەردەکردنی منداڵ ، نموونە : منداڵەکە نەنێرێت بۆ قوتابخانە یان بەهۆی ئيهمالی دایکەکە منداڵەکە دەرنەچێت لە قوتابخانە
يان منداڵەکە نەخۆش بکەوێت و دایکەکە گرنگی پێنەدات ، وە دەبێت ئەم هۆکارانە أثبات بکرێت کە کەمتەرخەمی و ئەمين نەبوونی دایکەکە بووەتە هۆکاری زیان گەياندن بە منداڵەکە
٣- 🔸ئەگەر باوکەکە حوکمی وەرگرت بەوەی کە منداڵەکان ببينێ بەڵام دایکەکە أمتناعی کرد نەيهێشت باوکەکە منداڵەکە ببينێ ئەم کارە چەند جارێك یەك لە دوای یەك دووبارە ببێتەوە ، وە دوای ئەوەی لەلایەن منفذ عدلەوە أنذار بکرێت ، لەم کاتەدا دایک حضانە منداڵ لە دەست دەدات
٤- 🔸ئەوکاتەی دايك شوو دەکاتەوە با پياوێکی تر بەڵام پیاوەکە بەڵێن نادات بە چاودێريکردن و پاراستنی مندالەکە ، یان پیاوەکە بەڵێن دەدات بەڵام پیاوەکە دووژمن دار بێت یان خاوەن سوومعەکی باش نەبێت يان موودمينی مشرووب و مخدرات بێت
٥- 🔸ئەگەر دایکەکە سەفەری دەرەوەی ووڵات بە منداڵەکە بکات بەبێ ئاگاداری باوکەکە ، لەم کاتەدا حضانە لە دايك دەسێنرێتەوە دەدرێت بە باوك
٦- 🔸ئەگەر ماڵی دایکەکە کەمنداڵەکەی لەگەڵ دەمێنێتەوە ئەمين نەبێت بۆ ژیانی مندالەکە وە ببێتە زیان نموونە: ئەم ماڵە کەسێکی شێتیان لە ماڵەوە لەگەڵ بژيت ،یان کەسێکی تیا بێت کەوا موودمینی مخدر و مشرووبات بێت وە ببێتە زیان بۆ منداڵەکە
٧- 🔸منداڵەکە تەمەنی ببێتە ١٥ ساڵ لە بەردەم دادگا أختیار کرا بەردەمی کەوا کێ هەلدەبژێرێت
🔷ماددە (٢٥)لە یاسای باری کەسی
♦️لاساری (نشوز)بەهۆیەك لە هۆیەکانی لێك جوودابونەوو دادەنرێت ،دوای تێپەر بوونی ٦مانگ لە وەرگرتنی حوکمی لاساری پلەی یەكلاکەرەوە
١-◾️مێرد ژنەکەی بەجێ بێڵێ، یاخود ژنەکە ماڵی مێرد
بەبێ مۆڵەت و بەبێ ڕووی شەرعی جێ بێڵێ
٢-◾️جێبەجێ نەکردنی ئەرکی هاوسەريەتی،یان کەموکوڕی نواندن بە مەبەست تا ئەوی تر زیانی بەرکەوێت
٣-◾️ئامادەنەکردنی ماڵی شەرعی لە لایان مێردەوە بۆژنەکەی ،یان کەم تەرخەمی مێرد لە پێدانی بژێوی و ئامادەکردنی ماڵی شەرعی بەڵام
لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و ئابوری ئافرەتەکە نەدەگونجا
٤-◾️قەدەغەکردنی مێرد یان ژن بۆ هاتنە ناو ماڵ بە بێ پاساوێکی شەرعی
🔷((دەرئەنجامی دەرچونی حوکم بە لاساری:نشوز))
🔺ئەگەر پیاوەکە لاسار بوو
🔸١-پێویستە بژێوی ژنەکەی بە درێژای ماوەی لاساری بدات
🔸٢-مارەی پاشینە دەکەوێتە ئەستۆی دەبێت بیدات
🔸٣-لە ماوەی عیددەی ئافرەتەکە بژێوی بدات
🔸٤-هەرمافێکی تری کەوتبێتە سەر دەبێت قەرەبووی بکات
🔺ئەگەر ژن لاسار بوو
١-هيچ بژێوت ناکەوێت
٢-مارەی پاشینەی ناکاوێت
٣-ئەگەر گواسترابێتەوەو هەموو مارەیەکەی وەرگرتبێت دەبێت نیوەی بگەڕینێتەوە، بەڵام ئەگەر جودابونەوەکە بەر لە گواستنەوە بێت ئەوا مارەی پاشینەی ناکەوێت ناچار دەکرێت ئەوەی وەری گرتووە لە مارەی پێشەکی بيگەرێنێتەوە
14/02/2022
🔷مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ هەموو هاوڵاتیان بەپێی رێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆ
◾️دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی ناوخۆ›نوسینگەی تایبەتی وەزیری وەزارەتی ناوخۆ›بەشی ناسنامەی چەک
◾️مافی وەدەستهێنان
بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خاوەن کۆمپانیا یان خاوەن سەرمایەکی زۆرن یان پاسەوانی بەرپرسەکانن
◾️مەبەست
بە مەبەستی خۆپاراستن
🔷مەرجەکان
بە پێی ماددەی (٦) لە یاسای ژمارە (١٦) ساڵی ١٩٩٣
🔺١. تەمەنی (١٨) ساڵی تەواو کردبێت
🔺٢. دەبێت کەم ئەندام نەبێت
🔺٣. لە لایەنی مێشک و دەروونی تەواوبێت
🔺٤. دەبێت پەنجەمۆر بکات لە بەڵگەکانی تاوانی هەولێر
🔺٥. دانیشتووی هەرێم بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانی شەرەف
🔷بەڵگەنامەکان
◾️١. ناسنامەی باری شارستانی.
◾️٢. کارتی زانیاری.
◾️٣. دوو وێنە کەسی رەنگاوڕەنگ
🔺هەنگاوەکان:
◾️١. پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لەلایان وەزارەتی ناوخۆ پێی دەدرێت و جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی ناو فۆرمەکە.
◾️٢. کە هەموو مەرجەکانی تێدا بوو بەپێی رێنمایییەکان مۆڵەتی پێدەدرێت.
🔷ژوورەکان:
◾️١. دەچێت بۆ ژووری پەنجەمۆر و دڵنیابوون لە ئەنجام نەدانی تاوان.
◾️٢. چەکەکە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ (بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان) لەوێ تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەکەکە تاوانی پێ نەکراوە.
٣. دوای تەواوبوونی ئەم مەرجانە پێوستی بە واژووی (بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانە)
🔷پێداویستی لە دامودەزگای تر
◾️١. بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان بۆ دڵنیابوون کە ناوبراو هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.
◾️٢. سەردانی پزیشکی دەروونی بۆ ئەوەی بزانین ئەم هاوڵاتیە لە لایەنی دەرونیەوە کەسێکی نۆرماڵە
🔷زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ
فۆرمی تایبەت هەیە سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی چەک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین دەکرێت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil