Parezar Muhammad Salaey
پارێزه‌ر له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاییكردنی كار‌و باری هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان💼 تحب قانوون
05/10/2022
سەرەنجی منداڵێک بۆ دەست و قەڵەمی دادوەر لە دۆسیەی جودابوونەوەی دایک و باوکی...
ئەو منداڵە زۆر لەوە بچوکترە لەوە تێبگات کەدوای ئەوەی لە هۆڵی دادبینی دەچنە دەرەوە چارەنووسی چی لێدێت و ژیان بەرەوە چی ئەقارێکی ناهەمواری ئەبات
⭕️ تکایە ئەگەر دامەزراو نیت لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا پێش هەموو شتێک بیر لە منداڵ خستنەوە مەکەرەوە..
#هۆڵی دادبینی یەکێک لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان
09/09/2022
پیاوێك بێ هۆكار بیه‌وێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات
ئایا ئه‌و ئافره‌ته چۆن مافه‌كانی به‌كاربێنێت
و زیانی پێنه‌گات
قەرەبووکردنەوەی تەڵاقی ناڕەوا – تعويض الطلاق التعسفي
تەڵاق یەکێکە لە مافەکانی پیاو کە لە حاڵەتێکدا کێشەکان گەیشتە بنبەست و چارەسەر نەما، پیاو دەتوانێت پەنای بۆ ببات، بە هەمان شێوە ئەو مافە بۆ ئافرەتیش دەستەبەر کراوە، بەڵام ئەگەر پیاو لە بەکارهێنانی ئەو مافە زیادەڕەوی کرد، تەلاقەکە دەبێتە ستەمکارانە و ناڕەوا و بەرپسیارێتی قەرەبووکردنەوە بۆ پیاو دروست دەکات، ئەوەش وەک شوێنەوارێکی دارایی تەڵاق لەسەر پیاو.
بەکارهێنانی ماف بە شیوەی ناڕەوا
ماددەی 7 لە یاسای شارستانی عێراقی لە بڕگەی دووەم حاڵەتەکانی دیاریکردووە کە بەکارهێنانی ماف تێیاندا نەشیاوە، لەوانە
1/ ئەگەر مەبەست لە بەکارهێنانی ماف تەنیا زیانپێگەیاندن بوو بە کەسی دیکە.
2/ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییەی لە بەکارهێنانی مافەکە بەدەستدێت، بێ بایەختر بوو و نەدەگونجا لەگەڵ ئەو زیانەی بەر کەسی دیکە دەکەوێت.
3/ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییانەی لە بەکارهێنانی مافەکەدا بەدیهات ناڕەوا بوون.
تەڵاقی ناڕەوا لە یاسای باری کەسی
لە ماددەی 39 لە بڕگەی سێیەمی یاسای باری کەسی عێراقی، ئاماژە بەوە دەکات : ئەگەر مێرد ژنەکەی تەڵاقدا و بۆ دادگا دەرکدەوت مێرد ناڕەوا بووە لە تەڵاقی ژنەکەی و ژنەکەش بەهۆی تەڵاقەوە تووشی زیانگەیاندن بوو، ئەوا دادگا لەسەر بڕیاری ژنەکە بڕیاری بۆ دەدات بە قەرەبووکردنەوەی لەلایەن مێردەکەیەوە، بە شێوەیەک لەگەڵ باری دارایی و ئاستی ناڕەوابوونی تەڵاقەکەی بگونجێت. کە تێکڕا دەخەملێندرێت بەوەی کەمتر نەبێت لە بژێوی ژنەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ و زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ، ئەمە وێڕای مافە جێگیرەکانی دیکەی ژنەکە.
ئەم ماددەیە جیاوازی نەکردووە لە نێوان تەڵاق پێش جوتبوون یان دوای جوتبوون، کەوابێت هەردوو حاڵەت دەگرێتەوە.
قەرەبووکردنەوەی تەڵاقی ناڕەوا، ژنەکە لە مافەکانی دیکە بێبەش ناکات، بەڵکو بەپێی حاڵەتەکان ژنەکە وێڕای وەرگرتنی مارەییەکەی و مافەکانی دیکەی، قەرەبووش دەکرێتەوە.
مەرجەکان:
1/ دەبێت تەڵاق لەسەر داوای پیاو یان لەلایەن پیاوەوە بووبێت، ژن ناگرێتەوە.
2/ دەبێت مێرد لە بەکارهێنانی مافی تەڵاقدان ناڕەوا بووبێت.
3/ بەهۆی تەڵاقەکە زیان بەر ژنەکە کەوتبێت.
4/ دەبێت ژنەکە لەبەردەم دادگا سکاڵا لە مێردەکەی بکات و داوای قەرەبووش بکات.
5/ دەبێت بڕیاری قەرەبووکردنەوە رەچاوی دۆخی دارایی پیاو و ئاستی ناڕەوایی بکرێت و بڕی قەرەبووەکەش لە تێکڕای بژێوی سێ سالێ ئافرەت کەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.
پرسیار ؟ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ساڵیانه‌ی سه‌یاره‌ی به ناو بوو بێت مردبێت چۆن تازه ده‌كرێته‌وه؟
یاخود تحویل ده‌كرێته سه‌ر ناوی خێزانی كۆچكردوو یان ئه‌و منداڵه‌ی ١٨ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردوه ؟
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ده‌توانێ ساڵیانه ( سنوی )نوێ بكاته‌وه به ناوی كه‌سی كۆچكردوو به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن تاك تاك حاله‌تی وا ده‌بینرێ ئه‌ویش به مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ ( موافقه العامه)
حاڵه‌تی دووه‌م : ئه‌و كوڕه‌ی كه هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردوه ده‌توانێت بیكات به ناوی خۆی یان دایكی به‌ڵام له ڕێگای دادگای شه‌رعی كاره‌كه ده‌كرێت نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ ئه‌مه‌ش چه‌ن مه‌رجێك له خۆ ده‌گرێت .
١- ده‌رهێنانی به‌ڵگانه‌مه‌ی كه‌سی كۆچكردوو ( حجه الوفاه)
٢-قرساندنی نرخی سه‌یاره‌كه به گوێره‌ی نرخی بازاڕ‌و دابه‌شكردنی به پیی دابه‌شنامه‌ی شه‌رعی
٣ ده‌رهینانی دابه‌شنامه‌ی شه‌رعی
پاشان به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا له به‌رده‌م محكمه‌ی شرعی بۆ تحویل كردنی ساڵیانه‌ی سه‌یاره‌كه له باوكه‌وه بۆ كور ی سه‌رووی ١٨ ساڵ
دادگا نوسراو ده‌نیریت بۆ به‌ریوبه‌رایه‌تی چاودێری ناكامه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه مافی ئه‌و كه‌سانه دابنرێ كه نه‌گه‌شتوونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی پاشان دادگا كه دڵنیابوو مافی ئه‌وان پارێزراوه نوسراو ده‌كات بۆ به‌ریوبه‌رایه‌تی هاتوو چۆ بۆ به ناو كردنی سه‌یاره‌كه له كه‌سی كۆچكردوو بۆ كه‌سی سه‌رووی هه‌ژده ساڵ
وه پیویسته ڕه‌زامه‌ندی دایك و هه‌ر كه‌سیكی تر كه سه‌رووی هه‌ژده ساڵه له خوشك و براكانی به‌ده‌ستبینیت ئه‌گه‌ر نا كاره‌كه جێ به جێ ناكرێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و خاوه‌نی ساڵیانه‌كه كه ده‌كاته‌وه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی سه‌یاره‌كه له ڕوانگه‌ی یاساوه وه‌ك میرات سه‌یری ئه‌و سه‌یاره ده‌كرێ كه به جێی هێشتووه
به هیوای سوود
ئاماده‌كردنی @ پارێزه‌ر محمد ساڵه‌یی
ئەگەر خانوویەکت هەیە و دەتەوێت بیڕوخێنی !و پاشان نۆژەندی بکەیەوە
پێویستت بەم ڕێکاریانەی خوارەوە دەبێت.
١- سەنەدی نوێ (تاپۆ) ٦ مانگ بەسەر دەرچوونی تێنەپەڕی بێت .
٢- چەسپاندنی سنوور ( تحدید حدود ) لەو دائیرە تاپۆیەی کە تایبەتە بە موڵکەکە یاخود موڵکەکە دەگرێتەوە.
*پاشان سەردانیکردنی ئەو شاراوانیەی کە تایبەتن بە موڵکەکە بۆ دەستپێکردن وڕاییکردنی مامەڵەکە.
*چۆنیەتی دەستپێکردن
١- داواکاری پێشکەشکردن (تقدیم العریضە هدم )
٢ -پاشان وارد کردنی مامەڵەکە بۆ نێو شارەوانی
٣-پشاندانی مامەڵەکە بە بەڕێوبەری کارگێڕی شارەوانی
٤- پاشان واژۆی بەڕێوبەری شارەوانی
٥- سەردانیکردنی بۆ ژووری نەخشەدانان وەرگرتنی زانیاری و دەستپێکردنی مامەڵەکە
٦- پاشان پشکنین (کشف) لە لایەن هۆبەی تایبەتمەند سەر بە شارەوانی دوپاتی ڕاستی و دروستی ڕووبەری زەویەکە بکرێتەوە.
٧- پاشان پێدانی سێ فۆڕم بە ژمارەکانی (٢٤-٢٣-٨) ئەم فۆرمانە بۆ دڵنیابوونە لە دانانی پارەی ئاو و کارەبا ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی ژینگە پارێزی لە ڕوخاندنی ئەو خانوە.پێویستە ڕازامەندی بەڕیوبەرایەتی ئاو + کارەبا + ژینگە پارێزی تایبەت بەو موڵکە وەربگیرێت.
٨-پێشکەشکردنی نەخشەو دانانی رسومات و دانانی بڕی ٥٠٠٠٠٠ وەک و دڵنیایی
٩- پڕکردنەوەی بەڵێنامە لە ژووری یاسایی شارەوانی
*دوای ئەوەی مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکەت پێدەدەن
پێویستە کۆپیەک لە مامەڵەکە ببەیت بۆ بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی ئاگادارکردنەوەییان لە ڕوخاندنی خانوەکە وا باشترە کۆپیەک لە مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکە لای ئەو کەسانە هەبیت کە هەڵدەستن بەو کارە.
ئامادەکردنی پارێزەر
(محمد عمر ساڵەیی)
Parezar Muhammad Salaey پارێزه‌ر له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاییكردنی كار‌و باری هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان💼
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
Irbil