On st

On st

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from On st, Business service, Irbil.

19/06/2022

▫️پەتای کۆلێرا :

▫️نەخۆشیەکی بەکتریایی توندی ڕیخوڵەکانە، بەهۆی بەکتریای ڤیبریۆ کۆلێرا ڕوو دەدات.

▫️ بەڕێگەی خواردنەوە وخواردنی پێس بوو بە بەکتریاکە بڵاودەبێتەوە

▫️زۆربەی حاڵەتەکان بێ نیشانەن یان سوکن بەڵام تا دوو هەفتە توشبوەکان میکرۆبەکە لەگەڵ پیسایی فڕێدەدەن و بڵاویدەکەنەوە و خەڵکی تر توشدەکەن

▫️بەشێک لە نەخۆشەکان بەتوندی و قورسی توشدەبن و لەماوەیەکی کەمدا ووشکدەبنەوە بەهۆی سکچوونی توند و ڕشانەوە ،ئەوانە مەترسیان لەسەرە و پێویستە خێرا چارەسەربکرێن و شلەمەنی و ژیناویان پێبدرێت.

▫️هەموو کەسێک و هەموو تەمەنێک لەوانەیە توشبن بەڵام لە منداڵ و بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشیتریان هەیە دەکرێت قورستر بێت.

▫️ترشی ناو گەدە ،بەرگریەکی سروشتی باشە بۆ ڕێگری لە توشبوون چونکە بەکتریاکە بەرگەی ترشی ناو گەدە ناگرێت ولەنێو دەچێت لەبەر ئەوە ئەوانەی ترشی نێوگەدەیان کەمە وەک منداڵ و بەساڵاچوان وئەوانەی دەرمانی دژە ترشەکان وەردەگرن وەک ئەنتی ئەسید و ئۆمیپڕازۆڵ ... ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

▫️خۆپارێزی بە پاک وخاوێنی گشتی و کەسی دەبێت وە دەستشوشتن بەئاو وسابوون پێش نان خواردن و ئامادەکردنی خواردن وە دوای دەرچوون لە ئاودەست.

▫️ دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لەدەرەوە و لەچێشخانەکان. بەتایبەتی سەوزە و میوە و زەڵاتە .

▫️ لەماڵەوە ، لەو ماوەیە خۆت دوور بگرە لە سەوزەی گەڵادار وەک کەرەوز و تەڕەتولە ... چونکە پاکردنەوەیان قورسە
ئەو سەوزە و میوانە بخۆن کە پەلکیان لێدەکرێتەوە و بە پەلکەوە ناخورێن .

▫️ئەگەر دڵنیا نیت لەپاکی ئاوی بەلۆعە ، پێویستە ئاوەکە بکوڵێنیت یان ئاوی بوتڵی پاک بەکاربێت بۆ خواردنەوە و ددانشۆردن و چێشتلێنان .
▫️ئاگاداری منداڵەکانتان بن خواردن و خواردنەوەی سەر عارەبانەکان نەکڕن.

▫️ ئەگەر توشی سکچوون بوون ، لەماڵەوە پشووبدەن ، ئاو وشلەمەنی پاک و ژیناو (موغەزی پاکەت لەنێو چوار پەرداغ ئاوی پاک ئامادەکراو)
بخۆوە تاوەکو ووشک نەبیەوە.
زوو زوو دەستت بەئاو وسابوون بشۆ.
ئەگەر هەستت بە بێهێزی و سەرسورە و گێژبوون کرد ،سەردانی نەخۆشخانە بکە پێش ئەوەی تەواو بێهێز بیت.

▫️ بڵاوبونەوەی کۆلێڕا پەیامێکە بۆ خراپی و ناتەندروستی سیستەمی ئاو وئاوەڕۆ ، لاوازی سیستەمی چاودێری و بەدواداچوون وە کەمی هۆشیاری خەڵک.

بەھیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک ✨✨

د خالس

18/06/2022

قورحەی گەدە و دوانزەگرێ
Peptic ulcer

نەخۆشی قورحە: بریتیە لە دروستبوونی برین لەسەر پەردەی ناوەوەی ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ و گەدە، هەندێک جار بەشی کۆتایی سورێنچکیش دەگرێتەوە.

🔹 لە سەرەتادا نەخۆشییەکە بێزار کەرە، مەترسیدار نیە،نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی وەک سوتانەوەی بەشی سەرەوەی سکی دەکات، دڵی تێکدەچێت، ئەگەر هەیە بڕشێتەوە.
نەخۆشیەکە بەردەوام نیە، دێت و دەڕوات،جاری وا هەیە بۆ ماوەی هەفتەیەک نەخۆشەکە بەگیردەهێنێت، دوای مانگێک دوو مانگ جارێکی تر نەخۆش دووچاری هەمان نیشانەی بیزارکەر دەکاتەوە.
▪️ئەگەر برینی پەردەی ناوەوەی دوانزەگرێ و گەدە زوو چارەسەر نەکرێت، یان ئەگەر نەخۆشەکە جگەرە بکێشیت، برینەکە سارێژ نابێت و گەورە و قوڵدەبێت،لە نەخۆشیەکی بێزارکەرەوە دەبێت بە نەخۆشییەکی مەترسیدار

♦️ بە هۆی ئەم ماکە خراپانەی خوارەوە:
🔸ئەگەر هەیە نەخۆشەکە دووچاری خوێنبەربوونی ناوەوەی ریخۆڵەکان ببێت،رەنگی نەخۆشەکە زەرد دەبێت،لێدانی دڵی خێرا دەبێت،فشارخوێنی دادەبەزێت،لەوانەیە خوێن بێنێتەوە( برشێتەوە)، یان لە پیسایدا خوین دابنێ وپیاسایەکەی رەشببێت.ئەگەر نەخۆشەکە زوو سەردانی پزیشک نەکات و خوێنی پێنەدرێت و خوێنەبربونەکەی نەوەستێنریت،ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

🔸ئەگەر هەیە برینەکە هەمو دیواری دوانزەگرێ و گەدە بگرێتەوە و کونی بکات و ڕیخۆڵەی بتەقێت،شلەمەنیەکانی گەدە و دوانزەگرێ بڕژێنە ناو سکی نەخۆشەکەوە،نەخۆشەکە دووچاری ئازارێکی زۆر و گرانی ناوسک دەبێت،ڕەنگی تێکدەچێت،ئەگەر دەست بخەیتە سەرسکی، هەست بە ئازارێکی توند دەکات،لێدانی دڵی خێرا دەبێت،فشارخوێنی دادەبەزێت.
لەم کاتەدا دەبێت نەخۆشەکە بە زووترین کات لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ بکرێت،ناو سکی پاک بکرێتەوە و بشۆرێت، کونی تەقینی گەدە و ریخۆڵەی بۆ بدورێتەوە، دوای نەشتەرگەری چارەسەری بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕیخۆڵەی نەتەقێتەوە.

🔸گیرانی ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ،ئەگەر قورحەی دوانزەگرێ زوو چارسەر نەکرێت،نەخۆشیەکە دەبێتە نەخۆشیەکی درێژخایەن،برین دروستکردن و چاکبونەوەی نیوەچڵی برینەکە دەستپیدەکات،ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان و گرێی دوانزەگرێ، دەروازەی نێوان گەدە و ڕیخۆڵە دەگرێت، خواردن و شلەمانی لە گەدەوە بەرەو ڕیخۆڵەکان سەرناکات و لە ناو گەدەدا دەمێنێتەوە،گەدەی نەخۆشەکە دەکشێت، خواردن هەرس ناکات،دەڕشێتەوە،جەستەی وشک دەبێتەوە، لاواز دەبێت و کانزاکانی لەشی کەمدەبنەوە و مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەبێت.
‼️ هۆکاری سەرەکی برینی دوانزەگرێ و گەدە:

بەکتریای ئیچ پایلۆرییە، H.Pylori . هۆکارێکی تری قورحە خواردنی هەندێک دەرمانە دوور لە رێنمایی پزیشک وەک ڤۆلتارین و برۆفین و ئەسپرین.هەندێ نەخۆشی تری کۆئەندامی هەرس هەن کە دەبنە هۆی زۆربوونی ترشەڵۆکەی گەدە، ئەوانیش قورحەی گەدە و دوانزەگرێ دروستدەکەن.
لەبەر ئەوەی بەکتریای H.Pylori لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا لە لایەن زاناکانی بواری پزیشکیەوە وەک هۆکاری سەرەکی قورحە دۆزرایەوە، ئەم بەکتریاییە بە دەرمان لە ناودەبرێت،ڕێژەی قورحە لە چاو جاراندا کەم بۆتەوە، وە ڕێژەی نەشتەرگەریش بۆ چارەسەری قورحە کەمبۆتەوە.

د. سۆران محمد غريب
پسپۆری ھەناوی و رۆماتیزم و فەقەرات

31/05/2022

لەکاتی گازگرتنی مار، چی بکەین و چی نەکەین؟

مار ئەو گیاندارە خشۆکە بێ پێیەی کە لە دێر زەمانەوە مرۆڤ لێی ترساوە بە هۆی گازگرتنی وە ژەهرە کوشندەکەی ئەوەش بزانین کە زیاتر لە سێ هەزار جۆری هەیە وە حەوت سەد جۆری ژەهراوییە.

لە سەرتاسەری جیهان ساڵانه زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس تووشی گەستنی مار دەبن وە لەم ڕێژەیە نزیکەی سەدوپەنجا بۆ دووسەد هەزار کەسیان گیان لە دەست دەدەن.

بە هۆی هاتنی وەرزی گەرما گازگرتنی مار زیاد دەکات بە تایبەتی لە لادێ کان وە شوێنە گەشتیارییەکان وە پێویستە بزانین لەو کاتە چۆن هەڵسوکەوت بکەین و چۆن بتوانین فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەسێک بکەین کە مار گازی لێ گرتووە.

بەڵێ مار پێوەنادات بەڵکوو گاز دەگریت بە هۆی دوو ددانی پێشەوەی پێست بریندار دەکات و ژەهرەکەی کە لە ژێر ددانەکانی لەناو کیسێکە دەڕێژنتە ژێر پێستی کەسی گاز گرتوو وە زۆرترین ئەندام کە بەر گازگرتنی مار دەکەوێت قاچ و دەستە.

نیشانە زەقەکانی مار گەستن بریتین لە : دیار بوونی شوێنی گازگرتن وەکوو دوو برینی بچوکی بازنەیی نزیک لە یەک ، موروولە کردن، خوران ، سوور بوونەوە ، شوێنەکە ڕەنگی دەگۆڕێت ، دەست دەکات بە ئاوسان لەگەل هەبوونی ئازارێکی زۆر

لە ئەگەری توندی ژەهراوی بوون گۆڕانکاری لە پاڵەپەستۆی خوێن، لێدانی دڵ وە گەرمی جەستە ڕوو دەدات لەوانەیە ڕشانەوە، هەناسە توندی، سەرسووڕە، لیکاو کردن ، بێهۆش بوون وە ڕاوەستانی دڵی لەگەل بێت.

چی بکەین و چی نەکەین

۱- پێش هەموو شتێک نابێ هەراسان و مشەوەش بین وە بە لەسەر خۆیی و دڵ دانەوەی کەسە تووش بووەکە دەست پێ بکەین.

۲- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکوو قیژاندن و هاوار کردن وە نەبینە هۆکار بۆ زیاتر شلەژانی نەخۆش.

۳- پێویستە یارمەتی کەسی تووشبوو بدەین نەوەک بە دوای مارەکە ڕابکەین بە مەبەستی کوشتنی ڕەنگە ئەمەیان ببێتە هۆی گاز گرتنی کەسێکی تر یان رووداوێکی تر.

٤- هەموو جۆرە خشڵێک وەکوو ئەلقە ، گوستیلە ، بازنە و کاتژمێر وە هەروها جلی تەسک لابدرێت پێش ئەوەی شوێنی گاز گرتنەکە دەست بە ئاوسان بکات.

٥- ئەبێ شوێنی گازگرتنەکە بەرز بکرێتەوە بەڵام بە مەرجێک بەرزتر نەبێت ئاستی دڵ ،بۆ نموونە ئەگەر شوێنی گەستنەکە قاچە ئەتوانرێت کەسەکە دابنیشرێت و قاچ تا نزیک ئاستی د ی بەرز بکرێتەوە.

٦- نەخۆش بە هیچ جۆرێک نەجوولێنرێت تا خێرایی مژینی ژەهر زۆر کەم کرێتەوە.

٧- بە هیچ جۆرێک نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت.

٨- نابێ هیچ کەسێک هەلبستیت بە مژینی شوێنی گازگرتنەکە بە بیانووی دەرهێنانی ژەهر.

٩- ئەگەر گازگرتنەکە لە دەست یان قاچ بێت باشتر وایە نەبەسترێتەوە بە تایبەتی نابێ زۆر توند ببەسترێتەوە وە نابێ پاڵەپەستۆ لەسەر دەست یان قاچ دروست بکات.

١٠- نابێ بەفر یان هیچ ساردییەک لەسەر شوێنەکە دابنرێت.

١١- نابێ هیچ جۆرە شلەمەنییەک وەکوو شیر، قاوە یان خوارنەوەی کحولی بە نەخۆشەکە بدرێت.

١٢- نابێ هەولی ڕشاندنەوەی کەسەکە بدرێت.

١٣- شوێنەکە بە ئاو و سابوون پاک بکرێتەوە وە باشتر وایە بە پارچە پەڕۆیەکی پاک و وشک دابپۆشرێت.

١٤- گەیاندنی خێرای تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک وە لە کاتی گواستنەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە زۆریش خێرا نەبین تا دوور بین لە رووداوی نەخوازراوی ئۆتۆمبێل.

هەندێک جۆری مار گاز دەگرێت بێ ئەوەی ژەهری هەبێت کە پێی دەگوترێ " گازگرتنی وشک " کە تەنها ئازار و هەندێک سوور بوونەوەی هەیە تەنانەت لەو کاتەش هەر دەبێ کەسەکە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە وە لە ژێر چاودێری پزیشکی بێت.

بە هیوای ئەوەی هەموو لایەک دوور بن لە گاز گرتنی مار.

دکتۆر سەمیر قادر خۆشناو
پسپۆڕی پزیشکی فریاکەوتن

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 01:00
Tuesday 09:00 - 01:00
Thursday 09:00 - 01:00
Friday 04:00 - 11:00
Saturday 09:00 - 01:00
Sunday 09:00 - 01:00