Hedi Rwandzi

Hedi Rwandzi

Share

کوردستان ❤️

17/08/2025

نوسەری داغستانی،(رەسوڵی هەمزەتۆف)، لە (داغستانی من)دا دەڵێ:-

گەنج بووم ، تازە هەوایی نوسین و هۆنراوە کەوتبووە مێشکم ، ڕۆژێک چومە سەر چیایەک، شوانێکی لێبوو مەڕەکانی لەژێر دارێکدا مۆڵدابوو ، وەختێ لێی نزیک بوومەوە بەخێرهاتنی کردم و، ووتی گەنجۆ تۆ کوڕی کێیت ؟

منیش ووتم کوڕی (حەمزەتۆف)م
+شوانەکە ووتی باوکت پیاوێکی باشە و شاعیرێکی بەتواناشە، ئایا تۆش وەکو ئەو سەروکارت لەگەڵ نوسین و شیعردا هەیە؟

رەسوڵیش دەڵێت، بەڵێ، حەزم لە نوسین هەیە و دەمەوێت پەیرەوی لە ڕێبازی بابم بکەم ، وەختێک شوانەکە داوای لێدەکات پارچەیەک هۆنراوە یاخود نوسینێکی کورتی خۆی بۆ بخوێنێتەوە ، کاتێک (رەسوڵی حەمزەتۆف) دەست دەبات بۆ گیرفانی و ، کاغەز خشەی دێ و گەماڵی شوانەکەش دەسڵەمێتەوە و پێی دەوەڕێ و (رەسوڵ)یش ڕادەچڵەکێت.

وەختێک لە خوێندنەوەی نوسینەکەی تەواو دەبێت ، شوانەکە پێی دەڵێت:-

( تۆ دور نیە لە داهاتودا ببیت بە شاعیرێکی باش و بەتوانا ، بەڵام زۆر دەترسم نەبیت بە شاعیرێکی ئازا)

تۆ لە ئێستاوە لەم سەگە ڕادەچڵەکیت و دەسڵەمێیتەوە ، سبەینێ کەبوویت بە کەسێکی ناودار و بەتوانا ، سەت سەگی تر پێت دەوەڕێ ، ئەو کاتە ئەگەر ڕابچڵەکێیت ، دور نیە ڕاویشت نەنێن.

*هۆشیاری بەبێ ئازایەتی زۆرجار بارێکی گرانە لەسەر شانت و هەر بەوە رادەگەیت لەو و لەو رزگارت بێت ، لە کاروباری پارتایەتیش ئێمە هەڵگری ناوێکی مەزنین (کادیر) بە واتای مامۆستا ، دکتۆر ، پۆلیس ، توێژەر ، دبلۆمات ، هتد….
ئەرکی هەموو کادیرێکە بە چاونەترسی و ئازایەتی کار و باری هەموو لایەنگران و ئەندامانی رایی بکات و پەروەردەی جیلێکی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بکات ، لەژێر ناونیشانی دیموکراسی و ئاشتی و ئاوەدانی و بتوانین شوێندەستامان دیاربێت لەسەر گۆمەڵگا .

30/01/2025

خۆڵەکەی (داغستان) ......................................................
رەسوڵی هەمزەتۆف دەڵێت :-

لەناو چیا نشینەکانی (داغستان) ڕەوشتمان وایە ، ئەگەر میوانێک لە ماڵەکەماندا ، بە باڵای هەرشتێکدا هەڵبڵێ و پەسنی بکات و دڵی بیگرێت ، دەبێت بیدەینێ ، ئەگەر چی ئەو شتە زۆر خۆشەویست و سەختیش بێت، دەبێت تازە بیبەخشین.

ئەگەر کەسێک بڵێت ئەم خەنجەرە جوانە ، ئەم جلە ، ئەم ئەسپە ، ئەم قاپ و فەخفوریانە جوانە ، لە راستیدا ئیتر عەیبە نەیبەخشیت ،
(باوکم بەهەرچی پیرۆزییە دەیبەیت ، کورە ئەمە لەئاستی تۆدا نرخێکی نیە ، هەر باسیشی مەکە ، هەڵیگرە و تەواو ).

تەنانەت جارێک میوانێک، ڕێی دەکەوێتە یەکێک لە گوندەکانی (داغستان) و چاوی دەچێتە سەر ئافرەتێکی جوان و زۆر ستایشی جوانیەکەی دەکات ، سەرەنجام مێردی ژنە واز لە ژنەکەی دێنێت بۆ کابرای میوان ، هەرچەندە کابرای میوان دەڵێت شتی وا نابێت ، بەڵام کابرای چیایی دەڵێت تازە ئەستەمە ، ئەمە کلتوری باو باپیرمانە ، ئەمە خەسڵەتی چیایی نشینەکانە لای ئێمە هەموو شت دەبەخشین.
ئەگەر چی رەنگە ئەم بەخشندەیە زەرەری زۆری لێدابین ، بەڵام نەمانتوانیوە دەستبەرداری ببین ،
میوانی ناکەس بەچە دەتوانێت ئەم ڕەوشتەمان بەهەل بزانێت ، بەڵام ئێمەی چیاییش زیاتر (کەمۆ-فێڵباز) بووین و ئێستا وەکجاران گشت شتێکمان ناخەینە بەرچاوی میوان .

ئێمە هەموو شتێک بەمیوان دەبەخشین ، زۆرینەی میوانەکان بەدەستی خاڵی دێنە لای ئێمە و بەدەستی پڕەوە بەڕێیان دەکەین ، ئەوەی دڵیان بیگرێت لە ووڵاتی داغ دەتوانن بیبەن ، تەنها یەک شت نەبێت ، ئێمە هەموو شتێک دەبەخشین تەنها یەک شت نەبێت ئەویش (خاک)ە ، خاکەکەمان بۆ بەخشین نیە.
هەر میوانێک کە دەڕوات و ماڵئاوایی دەکات ، جوان جوان بنی کەوشەکانی ئەتەکێنین.
ئاخر داغستان ناوچەیەکی بەردەڵان و کەم خاکە، تەنانەت دوژمنەکانی داغستان پێی دەڵێن (تورەکە بەرد) ئا بەم دۆخەوە، جا خۆ هەر میوانێک بێتە ناوچەکەمان و ، بڕێک خۆڵ، بە کەوشەکانیەوە بباتە دەرەوە ، چەند ساڵێکی تر خاکێک نامێنێت ناوی داغستان بێت ، خاکێک نامێنێت دەنکە گەنمێکی تیا بچێنین.

بەڵێ ڕاستە وڵاتەکەمان نەرمەڵانی کەمە و،(پیاو) بەکەمی درەختی دەکەوێتە بەرچاو ، لەڕاستیدا (کەپو_لووت)ی چیا نشینەکانیش کەمێک گەورەو زلن ، لەودورەوە دوشمن دەتوانێت گوێی لە پرخەی خەویان بێت و زۆرجار بەهۆی ئەم پرخە پرخەوە داویانە بەسەرماندا و کوشتویانین ، داغستانیەکان دەڵێن (ئەم نەگبەتە ئەوەندە ، دەغڵ و دانی نیە کەپوی دراوسێکەی پێ بگرێت) ،

بەڵێ مرۆڤ کە خاکی نەبوو ، دەغڵی نابێت ، کە دەغڵی نەبوو ، لەماڵی خۆشیدا لەبەر پرخەی دراوسێ و خەنجەری دوژمن بە ئارامی ناخەوێت.....................................................................
لە ڕاستیدا مرۆڤ هێزی (گا)ی لە بۆڕەبۆڕەوە بۆ دەرناکەوێت بەڵکو لەجووت و گێرە کردن و ئیشکردندا بۆ دەردەکەوێت ، ئاخر زۆرێک هەیە بۆڕەی لە کاری زیاترە ،

شاهەنشای ئێران، نادری مەرکچێن هات. ویستی دنیا داگیر بکات و بە تاکە زەبرێ داغستان تەخت بکا. شاهەنشاە پێشتر دەیگوت فوو لە داغستان دەکەم و وەک تۆز بەبایان دەکەم. بەڕاستی ئەم مشکانە دەیانەوێ لە رووی پشیلەکانم هەڵقۆزنەوە. بەڵام کە شەڕ بڕایەوە دەیگوت؛ ئامادەم هەموو لەشکرەکەم بە (مورتەزال)ی قارەمان بگۆڕمەوە!

چیاییەکان ، شای ئێرانیان ڕاونایەوە بۆ وڵاتی خۆی ، خۆڵە مێشی سەربازەکانیان ڕاداو ، شاخ و دۆڵەکانی داغستانیان بە خوێنی خۆیان ئاودا

لەو کاتەوە بووەتە پەند لە ئێران دەڵێن :-

(ئەگەر شا گەوج بوو ، هەوڵ ئەیا داغستان داگیر بکات) ،

Want your organization to be the top-listed Government Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil