Rebaz Hamlan
ASSISTANT PRIME MINISTER OF KRG
رێباز حملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
27/04/2026
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هیواخوازین سەردەمێکی پر لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراقدا دەست پێ بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
07/04/2026
ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٤/٧ لە ناحیەی دارە شەکران، بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە خەمێکی قوڵەوە بەشداریمانکرد لە پرسەی شەهید (موسا ئەنوەر) و شەهید (مژدە ئەسعەد)ی خێزانی، کە بە هێرشێکی ناڕەوا شەوی رابردوو لە گوندی زەرگەزەوی نزیک هەولێر لە ناو ماڵی خۆیان شەهیدکران و دوو منداڵی بێ تاوانیان بێ دایک و باوک کرد…
پرسەو سەرەخۆشی و هاوسۆزیمان بۆ هەردوو خانەوادەی شەهیدەکان دەربڕی و خوای گەورە ئارامی و سەبوریان پێ ببەخشێت.
پێش دوژمنان سەرەتا سەرشۆڕی و مردن بۆ ئەو کەسانەی هەوای کوردستان هەڵدەمژن و کوردن، بەڵام جاش و نۆکەر و وەلائیان بۆ بێگانە و دوژمنانی گەلەکەمانە، نەفرەت لە دوژمنانی کورد کە باش دەزانن ئەنفال و کیمیاوی ئیرادەی کوردی لە ناو نەبرد ئێستاش بە هێرشی درۆنی و خەنجەری ژەهراوی کە لەپشتمان دەدرێت نەک لە ناو ناچین بەڵکو ئیرادەی گەلی کورد بەهێزتر و خۆراگرتر دەبێت…
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil