Kurdistan Engineering
تاکە کەناڵی ئەندازیاری لە کوردستان
21/05/2026
وێڕای پیرۆزباییمان لە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،” لێرەدا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە لیستی ناوەکانی ئەمڕۆی سوودمەندبووانی زەوی فەرمانبەران ببینن 👇
https://drive.google.com/file/d/16IcfplDP2iC3p4ZyzphKVg9c2xWyFg6Q/view?usp=drivesdk
بەکارهێنانی کەرستەکان کارئاسانی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی کەرەکانمان بە جوانی ئەنجامبدەین. بۆیە هەمیشە پێویستە وەستاکان کەرستەی تازە بەکاربهێنن.
11/05/2026
گۆرینی ناسنامە و بڕیاردان لەسەر قرمییت
ئەندازیاری تەلارساز: لەنیا دارا
خۆشحاڵم بەوەی کەدەبینم کە نەوەیەکی ئەندازیاری زۆر ڕۆشنبیر و خەمخۆر لە کوردستان هەن کە بەباش دەڵێن باش و بەخراپ دەڵێن خراپ ، لەم روانگەیەوە تێدەگەن کەهەر شارو وڵاتێک سیما و ناسنامەی خۆی هەیە دەبێت بەرگری لێبکریت و نابێت بهێڵرێ لەناو بچێت ….
وەک ئەوەی قەرارێک بدرێت کەسەقفی گشت خانووە تازەکان بەهەمان سیستم و هەمان دیزان بن ئەمە جێی دەستخۆشییە بەڵام هەڵبژاردنی قرمییت لەگەڵ ناسنامەو کەشووهەوای ئێمە ناگونجێت لەبەر چەند هۆکارێک بەکورتی :
دەبێت هەوڵبدرێت مەوادێک بەکاربێت کە نەبێتە هۆی زیاتر گەرمکردنی ژینگە بەو پێیەی قرمیتەکان سیرامێکی راستەقینە نین و کاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ ژینگە .
بەوپێیەی کە لە ڕووی مادیەوە چەندها هاوڵاتی هەیە توانای کڕینی نییە.
هەوڵبدرێت لەبری قرمییت چەند ماددەیەکی تر پێشنیار بکرێ کەلەگەڵ ناسنامەو کولتوری خۆماندا بگونجێت و ژینگەی کوردستان بپارێزێت.
کێشەی چاککردنەوە و بەردەوامی :قرمیت لە کەشوهەوایەکدا کە گۆڕانی پلەی گەرمی تێدا زۆر بێت (مانگی ٤ بۆ مانگی ١٠ لە کوردستان)، تووشی کێشەی درزبردن و شکان دەبێت. چاککردنەوەی قرمیت تێچوویەکی زۆری دەوێت و لە زۆربەی کاتدا دەبێتە هۆی دزەکردنی ئاو ئەگەر بە وردی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، ئەمەش بارگرانییە بۆ خاوەن خانوو.
• دەکرێت بەکارهێنانی سەوزایی لەسەر سەربانەکان (Green Roofs) کە هەم ناسنامەیەکی جوان دەبەخشێت و هەم ژینگەی شاریش فێنک دەکاتەوەیەکێکی تربێت لەچارەسەرەکان.
ئەندازیاری تەلارساز دیندار نعمان لەم کورتە ڤیدیۆیەدا باسی بەکارهێنانی قرمیت دەکات لە هەرێمی کوردستان، ئایا لە ڕووی تەلارسازی لەگەڵ کلتور و تەلارسازی کوردی گونجاوە یاخود نا؟
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil