Dr Rozhin Mahdi

Dr Rozhin Mahdi

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr Rozhin Mahdi, Doctor, Kurdistan, Erbil, Irbil.

26/01/2023

بۆچی ماسی زۆر پێوویستە زوو زوو بخورێت?
لە کێ ڕادەبینی دوای بینینی ئەم پۆستە دەعوەتێکی ماسیت بکات?

‎‌ئەگەر ماسی لەهەندێک لەژەمەکاندا بونی هەبێت تاڕادەیەک لەم نەخۆشییانەی خوارەوە دەتپارێزێت:

‎١. #ڕەبۆ: نەخۆشیەکی درێژ خایەنی کۆئەندامی هەناسەیە کە کەسی توشبو بەردەوام پێویستە پەمپی تەنگەنەفەسی پێبێت بو فراوانکردنی بۆرییەکانی سی، ئەگەر لەتەمەنی مناڵدالیدا ماسی بخورێت ئەو مناڵە ئەگەری توشبونی بەم نەخۆشییە زۆر کەمە.

‎‌٢. #مێشک‌و چاو: لەبەرئەوەی ماسی بڕێکی باش لەترشە چەوری ئۆمیگا ٣ ی تیایە یارمەتی تەندروست ڕاگرتنی مێشک‌و توێژاڵی ناوەوه‌ی چاو دەدات.

‎‌٣. #شێرپەنجە: بەهۆی بونی مادەی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ ئەگەری توشبون بەهەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپه‌نجەی قوڕگ‌و سییەکان‌و کۆڵۆن‌و پرۆستات‌و هێلکەدان کەمدەکاتەوە بەڕێژەی ٥٠٪.

‎٣. #نەخۆشییەکانی دڵ: خواردنی ماسی هەفتانە ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و جەڵتە کەمدەکاتەوە بەشێوەیەک کە ئەگەری تۆپەڵە بونی خوێن هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها بۆرییەکانی دڵ چالاک ئەکات‌و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت‌و رێژەی کۆڵیسترۆڵی بەسود لەخوێندا زیاددەکات.

‎٤‌. #نەخۆشییە دەرونیەکان‌و مێشک: خواردنی ماسی هەفتانە ئەگەری نەخۆشییەکانی مێشک کەمدەکاتەوە بۆ نمونە نەخۆشی ئەلزایمەر کە لەبەتەمەنەکان زیاتر دەردەکەوێت بەشێوەیەک کە توشبوەکە هیچ شتێکی بیرنامێنێت.

‎‌٥. #دڵتەنگی‌و قەلەقی: خواردنی ماسی بەرێژەیەکی باش حاڵەتی قەلەقی ناهێڵێت، چونکە یەکێک لەهۆکارەکانی توشبون بەدڵتەنگی کەمی ماددەی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ یە لەمێشکدا کە ئەم مادەیە لەماسییه‌وە سودی لێوەردەگیرێت.

‎‌٦. #نەخۆشی شەکرە: خواردنی گۆشتی ماسی رێژەی شەکر لەخوێندا رێکدەخات.

‎٧‌. #بینینی چاو: ئەو دایکەی شیری مەمکی دەدات بەمناڵەکەی. ئەگەر ماسی بخوات نەک تەنها خۆی بەڵکو مناڵە شیرەخۆرەکەیشی لەداهاتودا ئەگەری توشبوونی بەنەخۆشی چاو زۆر لاوازە.

‎‌٨. #نەخۆشی رۆماتیزم‌و سەوەفان: خواردنی ماسی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارو هەوکردنی ئەم دوو نەخۆشییە دەدات.

‎‌٩ #ژنی دوگیان: خواردنی ماسی لەماوەی دوگیانیدا یارمەتی بەئاسان لەدایکبونی مناڵ ده‌دات
‎هیوادارم لێرەوە توانیبێتمان کەمێک زانیاریو هۆشیاری
‎تەندروستیمان پێتان بەخشیبێ

26/01/2023

دەست بەکاربونی فەرمیم وەک سەرۆکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر.

سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێر دەکەم کە ئەو متمانەیەی پێیانداوم.
هیوادارم لە ئاست ئەو متمانەیەدابم.

25/01/2023

ئەگەر دەتەوێت هەمیشە بە گەنجی و جوانی و بەهێزی بمێنیتەوە، سەوزە و میوە بخۆ 😍

سودە ناوازەکانی سەوزە و میوە

1-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزا، جەستە لە نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان دەپارێزێت، وەک شێرپەنجە.

2-خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و دەیگەشێنێتەوە، رێگا لە زوو چرچبوونی دەگرێت.

3-یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات، بەتایبەت بۆ منداڵان دژی نەخۆشیە بەربڵاوەکان.

4-بێگومان جگەلەوەی جەستە لە قەڵەوبوون دەپارێزێت، لە هەمانکاتدا لە کاتی وەرزشدا پێویستە، چونکە وزە دەبەخشێت.

5-بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین ئەی، پێست و چاو لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت و ئاستی بینین بەهێزدەکات.

6-یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، لە هەمانکاتدا رێگا لە تووشبوون بە شەکرە و پەستانی خوێن و بەردی گورچیلە دەگرێت.

7-لە پوکانەوە ئێسک دەتپارێزێت، چونکە رێژەی پۆتاسیۆم تێیدا زۆرە.

8-لە دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی جەستەیی دووردەخاتەوە.

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Kurdistan, Erbil
Irbil