NextGen Foundation

NextGen Foundation

Share

Voices to Vision | Action to Impact |

29/01/2026

کوردی|English

بە شانازییەوە ئەرکی چاپکردنی کتێبی (Kurdistan: The Cultural Capital of The Middle East)مان گرتە ئەستۆ، زۆر گرنگە گەنجانی کورد و هاورێیانی نەتەوەی کورد ئاشنای مێژووی کوردستان بن! دەستخۆشی لە بەڕێز پ.د. فەرهاد پیرباڵ دەکەین بۆ ئەو خزمەتە گەورەی کە کردوویانە بە کورد و کوردستان. دامەزراوەی نێکست جێن بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی ئەو بەڕێزانەی کە خزمەتی کوردستانی ئەزیزمان دەکەن.

تێبینی: مەبەستی بەڕێز پ.د. فەرهاد پیرباڵ لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە بە زمانی ئینگلیزی ئەوەیە کە بۆ گەنجانی کوردە ئەوانەی لە دەرەوەی ووڵات دەژین و بە زمانی تر خوێندوویانە و باش نین لە خوێندنەوەو تێگەیشتن لە زمانی شیرینی کوردی و بۆ ئەوەی بگات بە زیاترین خوێنەر لە نەتەوەکانی تریش لە جیهان.

It is with great pride that we have undertaken the responsibility of publishing the book Kurdistan: The Cultural Capital of the Middle East. Encouraging Kurdish youth, as well as friends and scholars of the Kurdish nation, to engage with the history of Kurdistan is of paramount importance. A deep understanding of history plays a critical role in preserving cultural identity and strengthening national consciousness.

We extend our sincere appreciation to Dr. Farhad Pirbal for his significant scholarly contribution and dedicated service to the Kurdish people and to Kurdistan. The NextGen Foundation remains committed to continuously supporting and honoring distinguished individuals whose work contributes to the advancement and preservation of our beloved Kurdistan.

Note: The objective of Dr. Farhad Pirbal in publishing this book in the English language is to ensure accessibility for Kurdish youth residing abroad who have received their education in other languages and may face limitations in reading and fully comprehending the Kurdish language. Furthermore, publishing in English enables the work to reach a broader international readership, thereby promoting greater global awareness and understanding of Kurdistan’s historical and cultural heritage.

25/01/2026

⁨ ⁨ ⁨ مێژوو ئەڵێ
سەدان کەڕەت،
گورەپانی منیان کردە جەهەندەم و
ووڵاتێکیان تێا هەڵقرچان
بەڵام هەرگیز نەیانتوانی،
دوو دیاردە،
لەسەر سینگم بسڕنەوە،
یەکیان کورد و
ئەوەی تریان،
وشەی پیرۆزی کوردستان

جەلال مەلەکشا

(كوردستانم ووڵاتێکە و نابێ به چوار)⁩⁩⁩

Photos from NextGen Foundation's post 27/10/2025

KU|

بە شانازییەوە کۆتایی هاتنی پڕۆگرامی Kurdistan LeadUp بۆ ساڵی ٢٠٢٥ تایبەت بە لاوانی سەرکردە ڕادەگەیەنین. لە دوای ٥ هەفتە لە کارو چالاکی و خوێندنی تیۆری و پراکتیکی هەر یەک لە بەشدابووان پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان پێشکەشکرد تێدا کۆمەڵێک بیرۆکەی کاریگەر پێشکەشکران و ٣ لە باشترینەکان هەڵبژێردران کە دواتر یارمەتی دارایی و کارگێڕی دەدرێن بۆ جێبەجێکردنیان.

وەک دامەزراوەی نێکست جێن بە پێویستی دەزانین سوپاسی:

- دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگیان لە پڕۆژەکە، وەک هەموو جارێک ئامادەن بۆ هەر پڕۆژەیێک کە خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکات.
- مامۆستایانی بەڕێز، کە کاتی خۆیان بەخشی بە سەرکردە لاوەکانمان و سوودی زۆریان پێیان گەیاند.
- میوانانی تایبەت لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر.
- خانەوادەی بەشداربووانی ئەزیز بۆ پاڵپشتیان لە منداڵەکانیان کە گەورەترین خاڵی سەرکەوتنە.
- ستافی دامەزراوەی نێکست جێن بۆ هەموو ئەو گۆرانکارییە گەورە ئەرێنیانەی کە دەیکەن بۆ باشترکردنی کۆمەڵگا و ووڵات.
- ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی کە دەرگای بۆ پڕۆژەکەمان کردەوە.
- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، مۆزەخانەی هەولێر بۆ پێشوازی گەرمیان.

پڕۆگرامی Kurdistan LeadUp وەک پڕۆژەیەکی ساڵانە بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی لاوانی ووڵات و پێگەیاندنی سەرکردە.

EN|

With pride, we announce the conclusion of the Kurdistan LeadUp Program 2025, dedicated to young leaders.

After five weeks of learning and activities, each participant presented their own project. Three top projects were selected to receive financial and operational support.

Special thanks to:

• Barzani Charity Foundation for their Collaboration and constant support.
• Mentors for empowering our youth.
• U.S. Consulate in Erbil for their presence.
• Families for standing by their children.
• NextGen team for driving change.
• Edwina American Academy for hosting.
• Independent Commission for Human Rights and Erbil Museum for their warm welcome.

Kurdistan LeadUp will continue annually to empower youth and build future leaders.

30/09/2025

KU|

ڕۆژی نۆیەم لە پڕۆگرامی Kurdistan LeadUp تایبەت بە لاوانی سەرکردە. فێربوون چۆن بگەن بە ئامانجەکانیان لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە دروست بەکارهێنانی هەست و سۆزییان.

سوپاسی بەڕێز پ.د. حمدیە میرخان پیرانی، ڕاگری کۆلێژی هەولێری پزیشکی دەکەین بۆ بەشداریان و پێدانی کۆمەڵێک زانیاری تایبەت بە ناسینی هەست و سۆزەکانی خود و کۆمەڵگە.

EN|

On the ninth day of the Kurdistan LeadUp program dedicated to young leaders, the training focused on how they can reach their goals by effectively using their emotions and passion.

We extend our thanks to Dr. Hamdiya Mirkhan Pirani, Dean of Hawler Medical College, for her participation and for sharing valuable insights on understanding emotions and passions within oneself and in society.

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


100m Street, 32Park
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00