My Hamdla
پەرەی تایبەت بە گوندی هەمدلا
10/07/2016
بەدرێژایی گێمی یەکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر و ئینستگرام هێندە پۆست لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرا ئەوەندە پۆست نەکرا لەسەر یاری کۆتایی یۆرۆ !
12/06/2016
وەڵامێك بۆ میرەو لڤین
هەموو ژمارەکانی لڤین و سایتەکەیان ببینن دەزانرێت كە ئەو میدیایە دوور لە ئەخڵاق و پێشەیی بوون، لەژێرناوێكی گۆماناوی ئاراستەكراوە تەنها بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە .
لەژێر كاریگەری سەپاندنی درۆ بەردەوام بۆ باوەر هێنان بەخۆیان خوێنەرانیان،، بەڵام لڤین سەرکەوتوو نەبوو تیاییدا چونکە چی درۆی هەڵبەستوە بۆ پارتی و بارزانی بەدرۆخراوەتهوه و ئەوەندەش من ئاگادارم بەرامبەر پارتی لەدادگا کەیسی دوڕاندوەو کاک نێچیرڤان بارزانی کردویەتیە خاترانێ .
لڤین لەتازەترین درۆیدا ، هەواڵێکی لەسەر جێگەی پێشوازی میوانانی هەریم و حکومەت و سەرۆکایەتی بڵاو کردوەتەوەو کەسەر لەبەری هەواڵەکە درۆیە .
جاری ئەوجیگەیە ماڵی نێچیرڤان بارزانی نیەو شوینی پێشوازی و حەوانەوەی میوانانی بیانیە ، بۆ راستی ئەم قسەیەم زورینەی وەفدە بیانیەکان کەچاویان بەسەرۆک بارزانی و کاک نیچیرڤان بارزانی دەکەویت لەهەولیر لەو جیگەیە دەبیت .
ئەو جێگەیە ۳٠٠ دۆنم نیە ، بەڵکو مەساحەکەی لەگردی زەرگەتە کەمترە کە بەناوی نەوشیروانەوە کراوە و لەقەڵاچۆلانیش زۆر زۆر بچوکترە ، کەنە ئەحمەد میرەو نەلڤین یش ناتوانن بەئەلف و بێیەک باسی گردەکە بکەن ، بەناوی بەریز نێچیرڤان بارزانیش نیە بەڵکو بەناوی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، بەریزیان خۆی لەگەل رۆژنامەنوسەکان ووتی مولکی پارتی ە .
لڤین نازانم پێنج هەزار پاسەوانی لە کوی بینیوەو بەپیی چ بەلگەیەک سەروکی حکومەت پاسەوانی زیاد کردوە ئاخر پێنج هەزار مرۆڤ ، ژمارەیەکە بەس لەدرۆکانی لڤین دا دەس دەکەویت .
گوایە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەترسی چاکسازیەکانی سەروک بارزانی پاسەوانی خۆی زیاد دەکات ، ئاخر خەونی ناکۆکی نیو خانەوادەی بارزانی ، خەونیکی بەدی نەهاتوی شەستەکان تائیستایی ئاغا کانی میری درۆزنانە ، نیچیرڤان بارزانی نەک وەک سەرۆک بەڵکو وەک باوک و رابەر ئەوجا سەرۆک دەروانیتە سەرۆک مسعود بارزانی و یەکەم کەس بوە لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پشتیوانی بۆ پرۆژەی چاکسازی سەروک دەربریوەو پاریزبەندیشی بۆکەس دانەناوە ، هەرکەس سەردانیکی مەکتەبی حزبی بەریز نیچیرڤان بارزانی بکات دەبینی جگەلەوینەی سەرۆک وینەی خودی کاک نیچیرڤانیش وجودی نیە .
ئەو وینەیەش لڤین دایناوە گوایە ماڵی نیچیرڤان بارزانی یە تەحەدای لڤین و ئەحمەد میرەش دەکەم ئەوە پارکی شەهید سامی عبدالرحمانەو هەمووکەس رۆژانەدەتوانی بەبی بەرامبەر سەردانی بکات نەک وەک پارکەکانی سلیمانی بەپارەبیت .
زور وتن لەقورعان خۆشەو درۆی لڤینیش کۆتای نایەت باهەندی شتی تر بمینی بۆ کاتیکی تر .
25/04/2016
قوب/لة دوو وينةى جياواز دا
Photo\ئةياد
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Irbil