Halaw Bazaar
بەخێربێن بۆ پەیجی "هەلەو بازار"، شوێنێک کە دەبێتە بازاڕ
01/09/2020
کوردی و عربی (تصفیەی مۆل لە دوبەی)
💥💥هەلەو بازار وەجبەیەکی نوێی کالاکانی هێنایەوە. ئۆفەرێکی بازرگانی گەورە و قازانج دار بۆ ئەو کەسانەی بە دوای کارێکی باش و فکرەی نایاب دەگەرێن. 💥💥
50،000 پەنجا هەزار پارچەی کارەبایی و ناومال و یاری منالان و جلوبەرگی ژنانە و پیاوانە و منالانە و جانتای مەکتەب و بۆن و کاتژمێری زیرەک و کەلوپەلی تایبەتی پەڕاوگە، قرتاسیە، کەڤەری مۆبایل و هتد.
🔥🔥هەر پارچەی بە 70 سەنت. بەلێ 70 سەنت. 🔥🔥
کەلوپەلەکان ئێستا لە هەولێرن و هەمووی تازەن لە ناو پاکەت.
ئۆفەرەکە لە دەست خۆتان مەدەن و فریا کەون. کێ زوتر بگات دەیباتەوە.
☎️پەیوەندی واتسئاپ کوردی ٠٧٥٠٤٩١٢٩٩٦
☎️واتساب عربی 07504554709....................
عربی
سلام عليكم
💥للمهتمين فقط بالشراء💥
✅ تصفيات مستودعات و مولات في الإمارات اسعار محروقة و رخيصة جدا.
🔥🔥أجهزة كهربائية و منزلية متنوعة. كلها جديدة. الكمية ٥٠٠٠٠ خمسین الف قطعة. جميع البضاعة جديدة. سعر ٧٠ سنت أمريكي كل قطعة. 🔥🔥 نعم ٧٠ سنت ✅
صفقة تجارية مريحة و الناجحة. البضاعة الان موجود في أربيل.
☎️ لللإستفسار اكثر واتساب ٠٧٥٠٤٥٥٤٧٠٩ عراق أربيل
09/08/2020
ھاونیشتمانی ئازیزی ..
لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە بەتایبەت لەشاری ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرکێکی ئینسانییە کە زۆر پێویستی نەکرد نەچیتە دەرەوە و قەڕەباڵخیی و لە ئەگەری چوونە دەرەوەت ماسکی گونجاو ببەستە.
لەخوارەوە ھەندێ ڕێنمایی گشتییم بۆتان ڕوون کردۆتەوە، تکایە وەک ئەرکێک بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریین کەس سوودی لێببینێت.
تا و کۆکە و بێھێزیی و ئازاری ماسولکەت ھەیە؟! بۆن و تامکردنت نەماوە؟! لەگەڵ ئەمانە ئێڵنج و سکچوون و سەر ئێشەت ھەیە؟
ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر دەشێ تووشی کۆڤید_کۆڕۆنا بووبیت،
ئەگەر ھەناسە تەنگییت نییە، ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەرت نییە، ئەگەر تایەکەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، ئەگەر پەنجە و لێوەکانت شین ھەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بکەیەت بەپێی ئەو پڕۆتۆکۆڵە:
-نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە.
-خۆت لە کەس و کارت جیا بکەوە لە ژوورێکی تایبەت و ماسک بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەکە سووڕی ژیانی تەواو دەکات، تێکەڵی کەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەکانت، یان دە ڕۆژ لەسەرەتای سەرھەڵدانی نیشانەکانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێکت لەگەڵ خێزانەکەت جیا بکەوە.
-پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت بکە بە جیھازی pulse oximeter کە لە زۆربەی فڕۆشگای کەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بکە، ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بکە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت دابەزی بۆ کەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یان پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ کاژێر تایەکی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بکە یان پزیشکی پسپۆڕی لێ ئاگاداربکەوە.
-پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەکەم وەرزش مەکە تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ چل خولەک ڕێکردنت ھەبێت.
-ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێک خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بە جۆرێک دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.
-تا پێت دەکرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەکان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ. کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و کێک و خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان و مۆتا و ئایسکرێم و نانی سپیی و سەموون.
-تا پێت دەکرێت لەسەر پشت مەخەوەو پاڵ مەکەوە، ھەوڵ بدە زۆرتریین کات (١٦سەعات) لەسەر سک پاڵکەویت یان بخەویت، ئەگەر بۆت نەکرا، لەسەر تەنیشتەکان.
-وەرزشی سییەکانت بکە بە جۆرێک ڕۆژانە بەیانیان و عەسران و شەوان (٢٠ بۆ ٣٠) جار لە ڕێگەی لووتت ھەناسەی قووڵ ھەڵمژە و بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕایبگرە پاشان لەڕێگەی دەمتەوە ھەناسەکە بەتەواویی بدەوە.
-ئەگەر حەبی تا و ئازار شکێنت پێویست بوو، ئەوا پاراسیتۆل بەکار بھێنە بەجۆرێک حەبی ١ گم شەش سەعات جارێک.
-ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی کوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمە دووبارە بکەوە.
-غەڕغەڕەکردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێک لە ھەر غەڕغەڕەیەک با خوێواوەکە تا چل چرکە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.
-خواردنی حەبی ڤایتەمین C ڕۆژانە حەبی ٥٠٠ملغم بەیانیان و ئێواران دوو حەب بەیەکەوە.
-خواردنی حەبی زینک ٢٥ ملغم بەیانیان و ئێواران.
-خواردنی کەپسولی ڤایتەمین D ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وەحدە، ڕۆژانە لەگەڵ کەوچکێک لە ڕۆنی زەیتی زەیتوون.
-خواردنی حەبی مەگنسیۆم بە جورعەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ملغ ڕۆژانە، لەگەڵ حەبی ڤیتامین B12 بە جورعەی 0.5ملغم، بەتایبەت بۆ بەتەمەنەکان و یان ئەوانەی ئێش و ئازاری ماسولکەی زۆریان ھەیە.
ئەمانە چارەسەری ڤایرەسەکە نین، بە شێوەیەکی گشتیی ئەوانە بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشتە دژی ڤایرەسەکە لەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان بە سووکیی یان مامناوەندیی گرتووە. بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بە تووندی گرتووە، دەبێت پزیشکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
شتی تر و چارەسەری تریش دەبێت لە کاتی پێویست و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بەکاربھێندرێت.
ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵییە یان نەخۆشیی درێژخایەنی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی شێرپەنجە و سستبوونی گورچیلەکانیان ھەیە، یان ئەوانەی چارەسەری کیمیایی و چارەسەرەکانی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنن، ئەوا پێویستە ڕۆژانە و بەردەوام پزیشکی پسپۆڕ لە حاڵەتەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
تێبینی١: وەک ئەرکێکی ئینسانیی، ئەم پۆستە لای خۆتان شەیر بکەن.
تێبینیی ٢: ئامۆژگاریی و پڕۆتۆکۆلەکان ھی وەزارەتی تەندروستیی عێڕاقیی و پزیشکانی پسپۆڕی سنگە لە کوردستان، ئیجتھادی شەخسیی نییە و بۆ ھەر پرسیارێک دەربارەی خاڵەکان پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
تێبینیی٣: ئەم ڕێنماییانە بۆ حاڵەتێکن ئەگەر خوانەخواستە بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و نەخۆشخانەکان پەکیان بکەوێت، ئەگەر نا ئەوا لەھەر بارودۆخێکدا پێویستییەکی حەتمییە سەردانی دکتۆر یان نەخۆشخانە بکرێت
سەلامەتییتانم لە خودا داوایە.
د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو، ڕاھێنراوی بۆڕدی نەخۆشییەکانی سنگ و ھەناسە.
نمایشێکی جوانی پیاوێکی چینی و منالەکەی بە پەت.
ئەمە نیشانەی پرۆڤە و هەول و ماندوو بوونیان پیشان دەدات.
لایکی پەیجەکەمان بکەن و شەیری بکەن و خزمەتتان دەکەین. ✅✅✅✅✅✅
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
44001