Macos Media
پەیجی فەرمی ماکۆس میدیا
11/06/2026
فێربوون بۆ لایک و کۆمێنت وێنەی ئافرەتی خەڵک دەهێنن ئەم شتە قۆڕانەی لەسەر دەنووسن، بە گێلمان دەزانن 🙂 ئاخر ئافرەتی لەو مواسەفاتە هی میسیارە یان هی ئەوەیە حەوت گەڕەک شەڕی لەسەر بکات!
05/06/2026
😌ئەمنیش کتێبێکم لە ‹پێشانگەی کتێبی کوردی›دەبێ، لە هەولێر.
نە پێویست دەکات ئێوەی چاو و دەروونتان ماندوو بکەن، نە منیش ئەم هەموو وشەیە لە هەمبێزی ڕۆمانێکەوە ڕیز بکەم. ڕۆمانەکە دەربارەی دوکاندارێکی هەولێرییە، لە ‹گەڕەکی قەزازەکان›ی سلێمانی دوکانێکی بەهارات دادەنێت. شەوێک لەپڕ بابەتێک لە فەیسبووک دەخوێنێتەوە، گوایە گەر پیاو نووکتەباز و قسەخۆش بێت، ئەوا ژنان لە دەوری خڕدەبنەوە. نووکتە بۆ موشتەرییەکانی دەگێڕێتەوە، بەڵام ناتوانێت بە نووکتە بێتامەکانی سەرنجی هیچ ژنێک ڕابکێشێت.
بۆیە بڕیاردەدا ‹پلانی بی› بخاتە گەڕ: چەندین کتێب دەخوێنێتەوە دەربارەی سودەکانی بەهارات: ‹هێل› و ‹مێخەک› و ‹ڕێحانە›، ‹زیرە› و ‹زەنجەفیل› و ‹ڕازیانە›. دەیەوێت گەر هەر ژنێک پێی بخاتە ناو دوکانەکەی و هەر جۆرە بەهاراتێکی بوێت، ئەوا بە شێوەیەکی زانستی سودەکانی بخاتە مشتی و سەرنجی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
مەبەستم/ وای دابنێن ‹ڕۆمانی زەردەچەوە›م نووسیوە و ئێوەش کڕیوتانە و خوێندوەتانەوە. مەبەستی ڕۆمانەکە سودەکانی بەهاراتە، بۆیە ئێوەی بەڕێز دەتوانن لە ژێری دەسکرد ناوی بەهاراتەکان بنووسن و سودەکانیشی بخوێننەوە. ئاو بێنە و دەستان بشۆ.
تاسان تاسان✍️
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Address
Kurdistan
Irbil
46003