Pharmacy
بەخیر بین بۆ پەیجی Pharmacy بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەرمان و
20/05/2020
Clobetasole
ناوەكانی تری:
Dermodin, Dermovate, Temovate, Clobetomac
بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێست کە بە سۆریاسیز (Psoriasis) ناسراوە، زۆر کات بە سەدەف لای خۆمان ناسراوە (پەڵەی سووری پێست کە توێژاڵی سپی لێ ھەڵ ئەوەرێ)
ھەروەھا بۆ خوراندن و حەساسیەتی پێست دەبێت
رێژە و شێوەی:
٪ ٠.٠٥ وەک کرێم، مەڵھەم، شامپۆ، گیراوە
شوێنی تووشبوی پێ چەور دەکرێت یەک جار بەیانی و ئێواران تا ماوەی ٤ ھەفتە پاشان دەبێت وردە وردە کەمی بکەیتەوە
کەم کردنەوەکە دەبێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە بێت:
ھەفتەی ٥ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ڕۆژێک دا، ھەفتەی ٦ ـەم یەک جار چەور کردن ڕۆژە نا ڕۆژێک، ھەفتەی ٧ ـەم دوو جار چەور کردن لە ھەفتەکە دا بۆ نموونە شەممان و پێنج شەممان، ھەفتەی ٨ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ھەفتەکە دا
ئەگەر لە ماوەی ٤ ھەفتەی سەرەتادا ھیچ جۆرە چاک بوونێک بەدی نەکرا ئەوا دەبێت وازی لێبھێنیت و پەیوەندی بکەی بە دکتۆری تایبەتی پێستەوە
نابێت بۆ ژێر ١٢ ساڵ بەکار بھێنرێت
تێبینییەکی گرنگ
بۆ ئەوەی ئەنجام و کاریگەریەکی باشی لێ بەدی بکەین ئەوا دەبێت کرێمی چەور کردنی ئاسایی بەکار بھێنرێت لەماوەی بەکارھێنانی ئەم دەرمانەدا بەجۆرێک دەبێت یەکەم جار دەرمانەکەی کە بۆت نوسراوە بەکار بھێنیت پاشان چاوەڕێ بکەیت بەلایەنی کەمەوە ٢ کاتژمێر پاشان کرێمی چەور کردنە ئاساییەکە بەکار بھھێنیت
كاریگەری لاوەكی:
خوران، سوتانەوە، ووشک بونی پێست، ئەستور بوونی پێست (ئەگەر لەو ماوەیەی نوسراوە لەسەرەوە زۆر زیاتر بەکار بھێنرێت)
زانیاری زیاتر:
بەکاری مەھێنە ئەگەر پێستت ھەوی کردووە، لە دەوری کۆم و دەم و کۆئەندامی زاو و زێ،ئەگەر لە دەم و چاوی بەیت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوا پێستت تەنک دەکاتەوە
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکاری بھێنیت
ئەگەر ناچاریت ئەوا بەکەمترین ژەم و کات دەبێت تەواوی بکەیت
لە کاتی شیردان
باشترە بەکار نەھێنرێت
نابێت لەنزیک مەمکی دایکەوە بدرێت
لە کاتی شۆفێری
کار لەشۆفێریت ناکات
تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...
17/03/2020
ڤاکســـــین چییە؟
هەر کە منداڵ لەدایکدەبێت ئەوا لە هەفتەی یەکەمەوە بەڕێدەکرێت بۆ بنکەی تەندروستی بۆ ئەوەی پێکوتە(ڤاکسین) ی بۆ بکرێت. یان ئێستا کەنەخۆشیی کۆرۆنا بڵاوە، زۆرجار گوێمان لێدەبێت کە دەڵێن تاوەکوو ئێستا ڤاکسین دژی ئەم ڤایرۆسە دروستنەکراوە، یان ئەمریکا بۆ یەکەمینجار ڤاکسینی دژی کۆڤیدی لەسەر خۆبەخشەکان تاقیکردەوە، بەڵام دیارنییە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێ یاخود نا، لە هەندێ وڵاتی دیکە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ دروستکردنی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە. کەوایە ڤاکسین چییە وا هێندە گرنگە؟
ڤاکسین
بریتییە لە ئامادەکراوێکی بایۆلۆجی کە هانی دروستکردنی بەرگری لەش دەدات دژ بە نەخۆشییەکی دیاریکراو.
ڤاکسینەکان جۆریان زۆرە، باوترین جۆرەکانی ڤاکسین ئەم دوو جۆرەیە:
-یەکەم، زیندووی لاوازکراو:
ئەم جۆرەیان میکرۆبێکی کوشندە هێنراوە کە سەرچاوی نەخۆشیی ترسناکە، بۆ نموونە سورێژە، لە تاقیگەی تایبەتدا لاوازکراوە بەشێوەیەک توانای ئەوەی نەبێت منداڵەکە یان کەسەکە تووشی نەخۆشی بکات، بەڵام هانی لەش دەدات کە بەرگری تایبەت دروستبکات لە دژی سورێژە، بەمەش لەش توانای ئەوەی دەبێت ئەگەر میکرۆبەکە بە بەهێزیش بێتە لەشەوە ئەوا بەرگری لەشمان بتوانیێت بە ئاسانی شەڕی میکرۆبە ترسناکەکە بکات و زاڵبێت بەسەریدا.
دووەم:- میکرۆبی کوژراو
ئەم جۆرەیان میکرۆبەکە کوژراوە لە تاقیگەدا بەهۆی گەرما یان مادەی کیمیایی، دواتر میکرۆبەکە هەمووی یان تەنها بەشێک لە میکرۆبەکە وەرگیراوە، کاتێک ئەم ڤاکسینە دەدرێت لە منداڵ ئەوا هانی لەشی منداڵ دەدات کە بەرگری دژی ئەو میکروبە دروستبکات کە ڤاکسینەکەی لێدروستکراوە.
گرنگیی ڤاکسین
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ ساڵانە ٢-٣ ملێۆن منداڵ بەهۆی ڤاکسینەوە ژیانیان پارێزراودەبێت. لەسەدەی بیستەم دا، ئەوکاتەی ڤاکسین بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان دروستنەکراوبوو یان وەک ئێستا بە بڵاویی بەکارنەدەهات ئەوا هەندێک نەخۆشی ساڵانە هەزارەها کەسیان دەکردە قوربانی، بۆ نموونە نەخۆشی ئاوڵە(small pox) ساڵانە تەنها لە ئەمریکا نزیکەی٢٧٠٠٠ کەسی تووشدەکرد، بەڵام ئێستا بەتەواوی لەسەر زەویدا بنەبڕ بووە.
نەخۆشیی سورێژە لە سەرەتاکانی سەدەی بیست لە ئەمریکا ساڵانە زیاد لە ٥٣٠،٠٠٠ کەس توشی دەبوو، بەڵام لە ٢٠١٦ تەنها ١٢٢ کەس لە ئەمریکا توشی بووە.
هەڵبەتە لای خۆیشمان سورێژە و ئاوڵە هۆکاری مردن و شێواندنی ڕوخساری هەزارەهــــا کەس بوون، تەنانەت ئێستاش کاتێک ژنێکی بەتەمەن نەوەکانی دێنێتە لای پزیشکی مناڵان بە گومانی سورێژە ترسێکی زۆر بە ڕوخسارییەوە هەستیپێدەکرێ، چوونکە خۆیان شاهێدی ئەو کارەساتە بوون کە سورێژە لە ڕابردوودا خولقاندویەتی، بەڵام ئێستا زۆرێک لەو نەخۆشییانە نەماون یان زۆر کەمبونەتەوە بەجۆرێک من وەک پسپۆری منداڵان سێ ساڵیش دەبێ هیچ حاڵەتێکی سورێژەم نەبینیوە!، هەڵبەتە ئەمەش بەهۆکاری بەکارهێنانی ڤاکسینەوەیە.
مێژووی ڤاکسین
ئێدوارد ژێنەر پزیشکێکی ئینگلیزیی بوو، لەساڵی ١٧٦٠ ەکان بۆ یەکەمینجار ڤاکسینی دژی ئاوڵە (Small pox) دروستدەکات و لەساڵانی دواتردا زیاتر پەرەی پێدەدا.
ئەوەی شیاوی باسە هەوێنی ئیلهامی ژێنەر خزمەتکارەکەیەتی کاتێک دەڵێ من هەرگیز توشی ئاوڵە نابم وە دەم وچاوم ناشێوێ بەهۆی ئاوڵەوە چونکــــە پێشتر توشی کاوپۆکس بووم کە شێوەیەکی سوکتری ئاوڵەیە، ئەمەش وەها لە ژێنەر دەکات برینی کۆنی کاوپۆکس وەک ڤاکسین بۆ دژی ئاوڵە بەکاربهێنێت و سەرکەوتنیشی بەدەستهێنا، تەنانەت وشەی ڤاکسین لەناوی ئەو ڤایرۆسەوە وەرگیراوە کە بۆ یەکمین جار ژێنەر بەکاریهێنا وەک پێکووتە(vaccinia virus) بۆیە مرۆڤایەتی قەرزاری ئێدوارد ژێنەرە......
د. دانا مەجید
پزیشکی پسپۆڕ
تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil