Adil Hawrami
♬ Welcome ♬ to Adil Hawrami Official Page He started to get popular in the late 1990s and has a lot of wonderful songs.
25/08/2023
سه ردانه كه ي باوكي ئازيزم بو لاي كاك احمدي موفتي زاده له زينداني تهران سەردانەکەی کاک ڕەحمان بۆ لای کاک احمدی مفتی زادە لە زیندانی تاران .
هەندێک ڕوداو کە وەک خۆی تۆماری ناکەی دوای ئەزانی چەند خەسارەت مەند بووی .
شەوێک لە هەڵەبجەی شەهیدەوە لەگەڵ د. شیمای خوشکم شەرەف مەند بووین کاک ڕحمان قادر کەسایەتی گەورەی هورامان و کوردستان و تەنانەت عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
بەوەی لەخزمەت کاک ڕەحمان بووین بۆ سلێمانی لەڕێگادا سەر گوزەشتەی دیدارەکەی خۆی و کاک احمدی موفتی زادەی بۆ گێڕاینەوە .
بە زمانە پاراوەکەی خۆی دوای ساڵێک دابڕان و بێ هەواڵی و سجنی ئینفرادی و ئەشکەنجەی قورسی کاک احمدی مفتی زادە . کاک ڕەحمان فەرمووی هەرچۆنێک بوو خۆم گەیاندە تاران و بەلیقای کاک احمد شاد بووم کاک احمد جگە لە پێستێک و کۆمەڵێ ئیسقان و ڕوحێکی گەورە
و بەویقار شتێکی لێ نەمابویەوە
کاک ڕحمان ئەڵێ تەنها یەک چارەک لەخزمەت کاک احمد بووم بەڵام خواشاهێدە ئەسحابە ئاسا لەبەردەم ئەم کۆسبە گەورە وەستا بوو ئەڵێ چاوم پڕ بوو لەفرمێسک کاک احمد فەرمووی برا گشتمان لەم دنیا میوانین بێ تاقەتی ناوێ .....
هەڵبەتە بابەتەکە نزیکەی حەوت ساڵێک بەر لە ئێستا بوو ئەگەر هەڵە نەبم .
دەستی شکاوم تۆمارم نەکرد .
لەگەڵ باسی هەر مەئەساتێکی ئەو دیمەنانە من و خوشکەکەم فرمێسکە کانمان زیاتر ئەبوون .
کاک ڕەحمان فەرمووی دواتر هاتمەوە سنەو بە برایانی مەکتەبم وت کاک احمد ئازاد ئەبێ بەس ناژی خۆتان بۆ قۆناغی دوای کاک احمد ئامادە بکەن
من خوازیارم کوڕەکانی کاک ڕەحمان
کاک Adil Qader کاک شیرکۆ بەتەفاسیل ئەم چیرۆکە خەمناکەیان لامابێ زیاتر دەوڵەمەندی بکەن چونکە دیوێکی نەبیستراوی سەردەمی زیندانی کاک ئەحمەدەو زۆر گرنگە .
جێگای هەردووکیان فیردەوسی اعلا بێت
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Park View
Irbil