Reform
31/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ...
بەڕێز/ کاک بافڵ جەلال تاڵەبانى /سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان
پیرۆزبایی
بەبۆنەى یادى (٥١) هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەگەرمى پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوى سەرکردایەتى و لایەنگرانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و خەڵکى خۆڕاگرى کوردستان دەکەین ،هیوادارین وەک چۆن قۆناغى شۆڕش و فیداکارى بەسەرکەوتویی بەردەوامبوو هەرواش قۆناغى شۆڕشى خزمەت و ئاوەدانى و ئارامى بەردەوامبێت ،یەکێتى نیشتمانى کوردستان لایەنێکى سەرەکى و کاریگەرى شۆڕشى ڕزگاریخوازى گەلەکەمان بووە و هەموو جەمسەرەکانى خەباتى سیاسی و پێشمەرگایەتى و دیبلۆماسی پێکەوە گرێدابوو بۆ ئازادى گەل و نیشتمان هەر لەو پێناوەشدا هەزاران ڕۆڵەى قارەمانى کردۆتە قوربانى ،دەخوازین یادى (٥١) هەمین ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بکرێتە وێستگەى یەکخستنەوەى ماڵى کورد و هەموولایەک لەژێر چەترێکى پیرۆزی نیشتمانى کۆبکرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنى یەکهەڵوێستى و یەکگوتارى لە پێناوى بەدەستهێنانى مافە ڕەواو و دەستوریەکانى گەلەکەمان و دابینکردنى ژیان و گوزەرانێکى شایستە بۆ هاوڵاتیان ،هەر لەو یادە پیرۆزەدا داواکارین سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک مام جلال بکرێتەسەرمەشقى تەبایی ویەکهەڵوێستى گەلەکەمان، سڵاوو درود بۆڕۆحى پاکى هەموو شەهیدانى کوردستان دەنێرین و جارێکى تر بەگەرمى پیرۆزبایتان لێدەکەین و جەخت لەپتەوبوونى پەیوەندییەکانى نێوانمان و هەموولایەنە تێکۆشەرەکانى کوردستان دەکەینەوە بە ئاراستەى بنیاتنانى داهاتویەکى گەش بۆ کوردستان .
شادوسەرکەوتوبن ...
بێرون عمر فتاح
سکرتێری بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى
٣١ -٥ - ٢٠٢٦
28/05/2026
🔹پەیامی پیرۆزبایی پارت و لایەنە سیاسیەکان بۆ بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
1-9