Hiwa Hade Hawlery
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hiwa Hade Hawlery, Politician, Irbil.
16/06/2026
بە بۆنەی سەری ساڵی ١٤٤٨ی کۆچی، یادەوەری هیجرەتی پڕمانای پێغەمبەری ئیسلام ﷺ دەکەینەوە، هیجرەتێک کە پەیامی ئەخلاق، ئەمانەتداری، خۆڕاگری و دادپەروەری بوو.
هیجرەت تەنها گواستنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر نەبوو، بەڵکوو گواستنەوە بوو لە تاریکی بۆ ڕووناکی، لە ستەم و ناحەقی بۆ دادپەروەری و حەق، و لە بێ هیوایی بۆ هیوای دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر.
ساڵی ١٤٤٨ی کۆچی بۆ هەمووان پیرۆز بێت.
هیوادارین ئەم ساڵە پڕ بێت لە ئاشتی، سەقامگیری، یەکگرتوویی، دادپەروەری و سەرکەوتن بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و جیهانی ئیسلام.
مافپەروەر / هیوا هادی نادر
06/06/2026
ئەگەر مەبەست چارەسەری قەیرانی دارایی و دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیانە، ئەوا دادپەروەرانەترین هەنگاو ئەوەیە کە سەرەتا مووچە و ئیمتیازاتی پلە باڵا و تایبەت کەم بکرێنەوە یان ڕابگیرێن، نەک ئەو چینە هەژار و سنووردارانەی کە مووچە تەنها سەرچاوەی ژیانیانە.
نابێت مووچەی ئەو زیاتر لە (٢٠٠) هەزار مووچەخۆرە نەدرێت کە هێشتا کارتی (هەژماری من)یان نییە، لە کاتێکدا مووچەی ئەوانەی کارتیان هەیە دابەش بکرێت.
مافی مووچە، مافێکی یاسایی و دەستوورییە و نابێت بەهۆی گرفتە تەکنیکی یان کارگێڕییەکانەوە هاووڵاتیان لێی بێبەش بکرێن.
هەروەها، ئەگەر حکومەتی هەرێم باس لەوە دەکات کە حکومەتی عێراق (٧٩) ملیار دینار کەمتر ناردووە، ئەوا پێویستە بارودۆخەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت، نەک بە دابەشکردنی قەیران بەسەر چینە لاوازەکاندا.
لە چوارچێوەی چارەسەری کاتی و بەرپرسانەدا:
١- مووچە و ئیمتیازاتی پلە باڵا و تایبەت ڕابگیرێن یان کەم بکرێنەوە.
٢- مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان بە بێ جیاوازی دابین بکرێت.
٣- بانکەکانی (هەژماری من) بەشێک لە ئەم کورتهێنانە وەک قەرز لە ئەستۆ بگرن، چونکە هەم سودی زۆریان لەم پرۆژەیە وەرگرتووە و هەم پارەی وەرگیراو بۆ دابەشکردنی مووچە بەکاردێت.
پاراستنی ژیانی خەڵکی هەژار و سنووردار، ئەولەویەتی هەر حکومەتێکی بەرپرسیار و پابەند بە یاسا و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە.
مافپەروەر/ هیوا هادی نادر
#هەولێر #کوردستان #سۆران #خەبات #شقلاوە #چۆمان
18/04/2026
لە نزیکبوونەوەی یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، پێویستە ئەم بۆنە لە چوارچێوەیەکی یاسایی و پێوەری ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا هەڵبسەنگێندرێت، نەک تەنها وەک مەراسیمێکی فەرمی و ڕووکاری.
ئازادیی ڕۆژنامەگەری وەک بەشێکی بنەڕەتیی ئازادیی ڕادەربڕین، مافێکی پارێزراوە لە یاسا بنەڕەتییەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا.
بەڵام لە بارودۆخێکدا کە ڕۆژنامەنووسێک وەک شێروان شێروانی هێشتا لە ژێر حوکم و لە ناو زینداندا دەستبەسەرکراوە، بانگەشەکردن بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری، بەبێ جێبەجێکردنی کرداریی ئەم مافانە، بێمانا و ناتەواوە.
بەپێی بنەماکانی دادپەروەری، هیچ کەسێک نابێت بەهۆی دەربڕینی بۆچوون یان گەیاندنی زانیاری سزادراو بێت، مەگەر لە چوارچێوەی یاسایەکی ڕوون، پێشبینیکراو و سازگار لەگەڵ پێوەری مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکاندا.
لەبەر ئەوە، یادی ڕۆژنامەگەری دەبێت ببێتە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ:
▪️ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین و کارکردنی ڕۆژنامەگەری
▪️ داواکاریی یاسایی و ڕوون بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو
▪️ پابەندبوونی کرداریی بە بنەماکانی یاسا، دادپەروەری و مافە مرۆییەکان
تا کاتێک ئەم بنەمایانە بە شێوەیەکی کردار جێبەجێ نەکرێن، هەر پیرۆزباییەک بێناوەرۆک و هەر یادێک ناتەواو دەبێت.
ئازادی بۆ قەڵەم،
ئازادی بۆ دەنگ،
و ئازادی بۆ هەموو ئەوانەی کە تاوانیان تەنها ڕاستگۆیی بوو.
مافپەروەر / هیوا هادی نادر
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil