Sami Sabah

Sami Sabah

Share

Marketing & Sales Consultant
Creative Director 🫶
Author ✍️ Filmmaker 🎞️

16/04/2026

٢١- هێزی جێگیرکردن
جێگیرکردن بریتییە لەوەی کە بینەرەکانت چۆن هەستت پێدەکەن بە بەراورد لەگەڵ ڕکابەرەکانت. ئایا بەرهەمەکانی تۆ گرانبەهان یان نرخیان گونجاوە؟ هەست و سۆزیان دەجولێنێت یان پڕاکتیکین؟ هەڵوێستی خۆت یەکلایی بکەرەوە و لەسەری بمێنەوە و خاوەندارێتی بکە. ماڕکێتینگ پەیوەندی بە تێگەیشتنەوە هەیە نەک کامڵبوون.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

12/04/2026

١٩- ڕۆڵی دیزاین لە ماڕکێتینگدا
دیزاینێکی باش متمانە و کوالێتی و ڕوونی لە یەک کاتدا دەگەیەنێت. لە کەمپینەکانی ماڕکێتینگدا دیزاینەکەت پێش بڕاندەکەت قسە دەکات. هەرگیز ڕەنگ و شێواز و تایپۆگرافی دیزاینەکان بە کەم مەزانە، لە ماڕکێتینگدا باشترین دیزاینەکان، باشترین ئامانج دەپێکن.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

09/04/2026

١٨- گرینگی هەست و سۆز لە ڕێکلامدا
ئەگەر ڕێکلام پڕبێت لە هەست و سۆز باس لە تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە ناکات، بەڵکو ساتەکان دروست دەکات. وەکو پێکەنین، دڵخۆشی، هەیەجان، نۆستالژیا، یان هاوسۆزی. ئەم هەستانە هاندەری خەڵکن بۆ کڕینی بەرهەمەکان. ئەگەر ماڕکێتینگ دڵەکان بکاتەوە جزدانەکانیش دەکاتەوە.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

08/04/2026

١٧- ناوەڕۆک ماڕکێتینگی نوێیە
ماڕکێتینگی مۆدێرن بریتییە لە ماڕکێتینگی ناوەڕۆک. لە ناوەڕۆکەکانتان خەڵک فێربکەن، بیرۆکە ببەخشن یان دڵخۆشیان بکەن، بەم شێوەیە بینەری ڕاستەقینە دروست دەکەیت و دەبن بە کڕیاری ڕاستەقینە. ڕێکلامەکان کاڵ دەبنەوە. بەڵام ناوەڕۆکەکان ئاوێتە دەبن. هەر ناوەڕۆکێک کە بڵاوی دەکەیتەوە دەبێتە تۆوێکی بڕاندەکەت و بەردەوام گەشە دەکات.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

05/04/2026

١٤- ماڕکێتینگی مۆدێرن
ماڕکێتینگی مۆدێرن بە تەواوی گۆڕاوە. ئەمڕۆ، بڕاندەکان کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر ناکەن، بەڵکو کێبڕکێ لەگەڵ ئەزموونەکان دەکەن. کڕیار پێش ئەوەی بیر لە کڕین بکاتەوە چاوەڕوانی هەست و سۆز و بەهای تایبەت دەکات. ماڕکێتینگی مۆدێرن سەرنج دەخاتە سەر تەواوی پڕۆسەکە: وەک ئەو هەستەی کە بڕاندەکەت دروستی دەکات، ئەو چیڕۆکەی کە دەیگێڕیتەوە، ئەو ئەزموونەی کە لەگەڵ هەر بەریەک کەوتنیێک دروستی دەکات. کاتێک بڕاندێک ئەزموونێکی لەبیرنەکراو دروست دەکات، بەرهەمەکە بەخۆی خۆی دەفرۆشێت. ئەوەیە داهاتووی ماڕکێتینگ کە ماڕکێتینگی مۆدێرنە.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

01/04/2026

١١- بۆچی سەرنجڕاکێشان پارەی نوێیە
هەموو بڕاندێک شەڕ بۆ سەرنجڕاکێشان دەکات. تێکڕای ماوەی سەرنجی مرۆڤ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کەمترە لە ٨ چرکە. دێڕی یەکەم لە بارەی بڕاندەکەت، بینینی بڕاندەکەت، هەستکردن بە بڕاندەکەت، دەبێت وابکات خەڵک بوەستێنێت و سەرنجیان ڕابکێشێت. سەرنجڕاکێشان هۆشیاری دروست دەکات، هۆشیاری بازرگانی دروست دەکات.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

Want your business to be the top-listed Advertising & Marketing Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 10:00 - 18:00
Tuesday 10:00 - 18:00
Wednesday 10:00 - 18:00
Thursday 10:00 - 18:00
Sunday 10:00 - 18:00