Delizyan Development Center
03/09/2025
شەوی ڕابردوو وەک بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بەمەبەستی بەشداری کردن لە پڕۆگرامی (دەرون) لە ستۆدیۆی ڕووداو ئامادەبووین، زۆر سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی ستافی کەناڵەکە.
ئەمڕۆ تۆڕی میدیای باز میدیا بەسەریان کردینەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی خ*لەکانمان، زۆر سوپاس نۆ باز میدیا وبۆ مەبەستی گرنگیدان بەو چالاکیانە و خزمەتکردنی گەنجانی سنورەکە، بێگومان چالاکییەکانمان بە هەمانگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەدەچن بە دابین کردنی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی بتوانین خ*لەکانمان بە (تیۆری و پراکتیکی) بەڕێوەببەین، بێگومان ئەوەی لە سەنتەری ئێمە گرنگی پێ دەدرێت هەر مامۆستایەک لێرە خ*ل پێشکەش دەکات پێویست دەکات لینکی لەگەڵ قوتابیان هەر بمێنی بۆ ئەوەی بتوانین لە هەر پرسیارێک لەلایەن فێرخواز بتوانی وەڵامی بداتەوە، بەرنامەی سەنتەرەکەمان وایە هەر کەسێک بەشداری خ*لەکانی ئێمە بکەت دەبێت فێرببێت مەگەر خۆی نەیەوێت.
24/08/2025
خ*لی بەرنامە سەرەتاییەکانی کۆمپیوتەر وەک (ویندۆس، مایکرۆسۆفت وۆرد، مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت، مایکرۆسۆفت ئەکسل)بە سەرکەوتووی کۆتاییان پێهات لەلایەن مامۆستایانی بەتوانای سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران.
دوو سبەی سێ شەمە (٢٠٢٥/٨/٢٦) دەست دەکەین بە خ*لی (گرافیک دیزاین) بۆ ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لە خ*لەکە دووسبەی لە کاتی دیاری کراوی خۆی لە (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) ئامادە بن بۆ بەڕێوەچوونی خ*لەکە، ئێمە وەک (سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان) بەڵینمان داوە خزمەتکاری گەنجان بین.
15/08/2025
لە (٢٠٢٥/٨/١٦)بە بۆنەی لە دایک بوونی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری و گشت ئەندامانی سەنتەرەکەمان پیرۆزباییەکی گەرم لە جەنابی(سەرۆک بارزانی) مەرجعی باڵای گەلی کورد دەکەین، وە پیرۆزبایی لە یەکە بە یەکەی ئەندامانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکەین، وە لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە هەمیشە لە خزمەت حیزبەکەمان و وڵاتەکەماب دەبین بۆ پێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان و لە کۆتاییدا بوون بە کادیری بە توانای حیزبی و حکومی، وە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە هەمیشە خزمەتکاری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بین، کە ڕیێازەکە هەمیشە جێگای شانازییە بۆ هەموو گەلی کوردستان وە جێگای هەموو (تاک، ئاین، ڕەگەزەکان) تێدا دەبێتەوە، هەر لە دامەزراندنی لەلایەن باوکی رۆحی نەتەوەی کورد جەنەڕال(ملا مستەفا بارزانی) و لە ئێستادا بە ڕابەرایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی) هەمیشە بەرگری کاری سەر سەختی مافی تاک بە تاکی (گەلی کورد) بووە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil