Mawda
ئامانجمان له كردنهوهی ئهم پهڕهیه خوێنهری
18/09/2025
دەرەكەی یان ناوەکەی؟
هاوینی ئەمساڵ کە گەڕاینەوە بۆ کوردستان، بۆ ئەو مانگە سەیارەیەکمان کڕی، کە وادەی گەڕانەوەشمان هات، سەیارەکەمان خستە سەر مامەڵە.
ئەوەی زۆر بەلامەوە سەیربوو، هەموو ئەوانەی ئەهاتنە سەر سەیارەکە بۆئەوەی بیکڕن، جگەلەوەی کە ئەیانویست بمانخەڵەتێنن، بەڵام ئەوەی بۆیان گرنگبو ڕوکەشی دەرەوەی سەیارەکەبوو!
یەکێک لەوانەم نەدی کە بۆنیدی سەیارەکە بەرزبکاتەوە، ئەڵبەتە کەسیشیان سەیری تایە و ستۆپ و مەکینەیان نەئەکرد، ئەوەشی کە هەرگیز گرنگییان پێنەئەدا ئایارباگی سەیارەکەبوو!
بە گڵۆپ و لایتەکانی دەستیانەوە بە دوای پارچەیەک بۆیاخدا ئەگەڕان، ئەوەی کە ئەوان تەرکیزیان لەسەری بوو تەنها و تەنها بۆیاخ و ڕەنگی دەرەوەی سەیارەکەبو!
ئەڵبەتە ئەمە تەنها تێڕوانینی خەڵکی ئێمە نییە بۆ سەیارە، بەڵکو لە هەموو کایەکانی ژیاندا دەرەوەمان بۆ گرنگترە هەتا ناوەوە.
ژنانی ئێمە بە هەزارەها دۆلار لە گۆڕینی لوت و سنگ و سمتیاندا سەرفئەکەن، لە کاتێکدا گۆڕینی ناخ پارەی ناوێت و ئەتوانن بەبێ نەشتەرگەری و دەستكاری جەستە ناخیان جوانبکەن!
زۆرینەمان لە بازاڕدا لەزگەیەك بە لوتمانەوەیە و بە پارەیەكی زۆر نەشتەرگەری كورتكردنەوەی لوتمان كردوە، لە كاتێكدا ئەوەی بوەتە مایەی تێكدانی ماڵی خەڵكی، درێژی زمانمانە نەك درێژی لوتمان!
پیاوانی ئێمە ئەوەی بۆیان گرنگە ڕەنگی سمێڵ و موەکانی سەریانە، رۆژانە کاتێکی زۆر تەرخان ئەكەن بۆ ڕەشکردنەوەیان، بەڵام جوانكردنی ڕەفتار و زبڵفڕێنەدان هیچی تێناچێت و كەچی كەسمان دەربەست نایەین.
دایکم بەڕەحمەتبێت هەمیشە ئەیگوت: لە ناوەوە تەوقە و لەدەرەوە زەوقە، ئێمەش زۆرینەمان لە ناوەوە تەوقین و لە دەرەوە زەوقین!
ئیمانەکەمان لە دەرەوە زەوقە، لە فەیسبوک و لە ناو بازاڕدا بە جوانی نیشانی ئەدەین، بەڵام لە مامەڵە و گرنگیدان بە چواردەورمان تەوقین.
نیشتیمانپەروەریمان لە دەرەوە زەوقە، لەفەیسبوک و لە بەرچاوی خەڵکی وڵاتپارێزیکین کە کەس شان لە شانمان نادات، بەڵام لە ناوەوە بارێکی گەورەین بەسەر نیشتیمانەوە !
ئەوانەمان کە لەسەر شەقامەکان تابلۆی لا الە الە اللە دائەکوتین، لەولاوە دەبە و زبڵەکانمان فڕێئەدەینە سەر شەقامەکان!
ئەوانەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نان ئەکەین بەدەم هاوسەرەکانمانەوە و ڕۆمانسییەت نیشانی خەڵكی ئەدەین، لە ماڵەوە یەك وشەی خۆشمان لەگەڵ هاوژینەكانمان نییە!
پیاوێك گوتی: كاتێك هەڵسوكەوتی ژنەكەم ئەبینم لە كاتێكدا میوانمان هەیە، حەزئەكەم پێیبڵێم: ئەتوانین یەكتر بناسین!
ژنێكیش گوتی: كاتێك كۆمێنتی پیاوەكەم ئەبینم بۆ ژنانی تری ئەنوسێت، ئەڵێم: خۆزگا ئەوە پیاوی من بوایە!
جوانکردنی دەرەوەمان پارەی تێئەچێت و ئەیکەین، بەڵام جوانکاری ناخمان هیچی تێناچێت و نایکەین.
حسێن علی شەریف.....
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....
11/02/2024
باشترین وێنەی ساڵ بۆ بواری فۆتۆگرافیی ژیانی کێوی هەڵبژێردرا
وێنەی ورچێکی جەمسەری، کە لەسەر پارچە سەهۆڵێکدا خەوی لێکەوتووە، بە باشترین وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا بۆ بواری فۆتۆگرافیی ژیانی کێوی.
فۆتۆگرافەری بەریتانی، نیما ساریخانی لە گەشتێکی سێ رۆژەیدا بە دوورگەکانی سڤاڵباردی سەربە نەرویج، چاوی بە دیمەنەکە کەوتووە و وێنەکەی گرتووە.
د. دۆگلاس گور، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی مێژووی سرووشت لە بەریتانیا، لەبارەی وێنەکەوە دەڵێت: وێنە سەرنجڕاکێشەکەی ساریخانی دیوە جوان و ناسکەکەی هەسارەکەمان پیشاندەدات، پەیوەستبوونی گیاندارێک و ژینگەکەیمان بۆ دەردەخات، کە لەژێر مەترسیی گەرمبوونی کەشوهەوادایە.
#فۆتۆ #کەشوهەوا #ژینگە
27/09/2023
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ
بەرزو پیرۆزبێت یادی لە دایک بونی فەخری کائینات پێشەوای مرۆڤایەتی خۆشەویستمان محمد (ﷺ)🌼
Like Mawda Store
بەمزوانە لە مەودا ستۆرەوە شۆک دەبن نرخ و کوالێتی کاڵاکانمان
Mawda Store گۆگای مەودا، لێرەوە دەتوانن بە نرخێکی گونجاو کوالێتییەکی بەرز کاڵاکانتان بەدەست بهێنن
Click here to claim your Sponsored Listing.
خوێنهری زیاتر هۆشیاری بهرزتر
ئامانجمان له كردنهوهی ئهم پهڕهیه خوێنهری زیاتری كتێبه ئهدهبی فهلسهفی و زانستیهكان و بهرزكردنهوهی هۆشیاری گۆمهڵگایه له سوچێكی ئهم جیهانه...ههموو خهونێك له بچوكهوه گهوره دهبێت.
Category
Contact the business
Website
Address
Irbil
0964