University Of Garmian / Computer Science Department
پەیجی نافەرمی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی گەرمیان
22/02/2026
وۆرکشۆپی "پرۆسێسی زمانی کوردی - سۆرانی" ئەنجامدەدرێت
بەمەبەستی ئاشنابوون بە پێگەی زمانی کوردی لەگەڵ تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد لە جیهانی دیجیتاڵدا، بەشی زانسی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی "پرۆسێسی زمانی کوردی - سۆرانی" ئەنجام دەدات.
وۆرکشۆپەکە هەوڵێک دەبێت بۆ ئاشنابوونی ئارەزوومەندانی بواری زمانەوانی و تەکنەلۆجیا بە دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسێسی زمانی کوردی لە جیهانی تەکنەلۆجییدا.
تەوەرەکانى وۆرکشۆپ
تەوەری یەکەم: ناساندن و شێوازی پرۆسێسکردنی ئەو داتاسێتانەی کە بە تایبەت بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) ئامادەکراون
تەوەری دووەم: تاووتوێکردنی ئەو ئەلگۆریتمە نوێیانەی لە پەرەپێدان و بە دیجیتاڵکردنی زمانی کوردیدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن
تەوەری سێیەم: دەستنیشانکردنی کێشەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی زمانی کوردی و خستنەڕووی پێشنیار و چارەسەری گونجاو.
وۆرکشۆپە دەرفەتێک دەبێت بۆ هەر ئارەزوومەندێک کە دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی بواری NLP و تەکنەلۆجیای زمان بێت لە زمانە کەمسەرچاوەکاندا، بەتایبەت زمانی کوردی سۆرانی.
پێشکەشکاران:
م.ی. سەلام ئەحمەد عەلی
م.ی. کاروان عوسمان عەبدوڵڵا
م.ی. پشتیوان جەبار کەریم
کات: (١٠)ی سەرلەبەیانی شوێن: هۆڵی شێروانە/کۆلێجی زانست بەروار: ٧/ ٤/ ٢٠٢٦، ڕۆژی سێشەممە
15/10/2025
پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
پێویستە خوێندکاران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن، ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
١- بڕوانامەی ١٢ ئامادەیی ڕەسەن و پەسندکراو بێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
٢- کارتی نیشتمانی (کۆپی + ڕەسەن). ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- ناسنامە رەگەزنامە ( الجنسیة ) کۆپی + ڕەسەن.
ب- ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
٣- کۆپی کارتی زانیاری.
٤- کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٥- پشکنینی چاو.
٦- گروپی خوێن.
٧- وێنەی پشت سپی رەنگاو رەنگ (١٠ ) دانە.
٨- پرکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
٩- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕیبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنوسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن و کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ( ٢٥٠ )هەزار دینار زیاتر بێت.
سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
١- کۆپی کارتی نیشتمانی. ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- کۆپی ناسنامە ( رەگەزنامە ) (الجنسیة) .
ب- کۆپی ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادە الجنسیە).
٢. کۆپی کارتی زانیاری.
٣. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
تێبینی:
- بۆ کەفالەت، خوێندکار مۆڵەتی پێدەدرێت تاوەکو تەواوبوونی کۆرسی یەکەم بیهێنێت.
28/11/2024
ئهمساڵیش، دهرچوویهكی بهشی زانستی كۆمپیوتهر وتاری خوێندكارانی پێشكهشكرد
له مهراسیمی دهیهمین خولی دهرچووانی زانكۆی گهرمیان، كە ئهنجومهنی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكاران و كهسوكاری خوێندكاران و بهرپرسانی حكومیی ناوچهكه) ئامادەیبوون؛ بیلال محهمهد دهرچووی بهشی زانستی كۆمپیوتهر به نوێنهرایهتی خوێندكارانی دهرچووی زانكۆی گهرمیان وتارێكی پێشكهشكرد.
له مهراسیمی دهرچووانی پارساڵی 2022-2023 ی زانكۆشدا كچه خوێندكاری دهرچووی بهشی زانستی كۆمپیوتهر (هێما موحسن) وتاری خوێندكارانی پێشكهشكرد.
شانازی به خوێندكارانمانهوه ئهكهین كه لهپاڵ وانه پسپۆڕییهكانیاندا توانیویانه به ههوڵی خۆیان و هاوكاری مامۆستایان پهره به Soft skill هكانیان بدهن كه بهشێكی گرنگه له سیستمی نوێی خوێندن و بۆڵۆنیا پرۆسێسدا.
26/11/2024
پانێڵ: گرنگی ڕۆڵی فێرخوازان لە بۆڵۆنیا پرۆسێسدا
لە کۆلێجی زانست، تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە بەشەکانی زانستی کیمیا و زانستی کۆمپیوتەر، پانێڵەکە ئەنجامدەدرێت، بەمشێوەیە:
تەوەری یەکەم: ئاشناکردنی فێرخوازان بە ژینگەی زانکۆ (لەلایەن م.ی. هێمن محەمەد عهبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر).
تەوەری دووەم: بۆڵۆنیا پرۆسێس و شێوازی خوێندن لە زانکۆدا. لەلایەن (د. ئەیاد محەمەد عەلی، مامۆستا لە بەشی زانستی کیمیا).
تەوەی سێیەم: پێگە و ڕۆڵی فێرخوازان لە ئێستای زانکۆدا (لەلایەن م.ی. پشتیوان جەبار كهریم، مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر). بەروار و شوێنی پانێڵ: كاتژمێر: 9:30ی بهیانی، سێشەممە (٢٠٢٤/١٢/٣) لە هۆڵی کۆلێجی زانست.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Address
Kalar