Bio kingdom
This is a scientific project page where we post about different subjects in biology fields and health
27/07/2024
Giraffe 🦒- زەڕافە
درێژترین زیندەوەری وشکانیە و زۆربەیان لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین لە خێزانی Girraffidae ن و زەڕافە و ئۆکاپی تەنها دوو ئەندامی ئەم خێزانەن . زەڕافە جۆری جیاوازی لێ ئەبێتەوە بەڵام سەرەکییەکان چوارن :
1- Masai giraffe
2- Northern giraffe
3- Southern giraffe
4- Reticulated girrafe
بەوە ناسراون کە مل و قاچێکی درێژیان هەیە ، جەستەیەکی بە خاڵ داپۆشراو لەگەڵ پێکهاتەی ئێسقانیان هەیە کە لە شاخ دەچێت پێیان دەڵێین Ossicones کە بۆ شەڕکردن و ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش بەکاری ئەهێنن . پێستیان ئەستوورییەکەی دەگاتە 20mm و 11 مادەی کیمیایی تێدایە ، نێرەکان بۆنیان لە مێیەکان زیاترە ئەم ماددە کیمیاییانەش بۆ دوورخستنەوەی زیندەوەرە مشەخۆرەکان و لە کاتی جووتبوون بۆ سەرنجڕاکێشانی مێیەکان سوودی لێ ئەبینن . گیاخۆرن و بە کۆمەڵ دەژین . لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە IUCN لە ساڵی 2016 بە زیندەوەرێکی مەترسیدار بۆ لەناوچوون دانراوە .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
Kalar