Mariwan Photo
photo
18/07/2026
سەردەمی نوێی کوردایەتی ئاوایە☟
ــ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێم 1370 دینار، بەڵام لە عێراقی دراوسێمان 450 دینارە!
ــ کیلۆ واتێک کارەبا لە 72 دینارەوە بۆ 350 دینارە، بەڵام هەرێم دەیفرۆشێتەوە بە عێراق بە 18 دینار، وە لە عێراقی دراوسێمان کەمتر لە 18 دینار دەیدەنە هاوڵاتیانی خۆیان.
ــ باسی خراپی دۆخی موچە و گرانی باج و ڕسومات و کردنەوەی خۆێندنگە و نەخۆشخانە و زانکۆی ئەهلی بابوەستێ.
حوکمڕانی ئاوها دەکرێت بۆ میللەتی خۆتان و دوایش بە دەستکەوت دەیفرۆشنەوە؟
17/07/2026
كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش هەستان بە پاككردنەوەی ڕۆخی ڕوباری سیروان، لە سنوری شاری کەلار☟
ئەم هەینییەش گروپی ژیانەوەی سروشت (کە گروپێک گەنجی خۆبەخشن) هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ڕۆخی روباری سیروان لەکەلار ئەنجامدا و دوای دوو هەفتە کارکردن کۆتاییان هێنا بە پاککردنەوەی زۆنی یەکەمی ڕۆخی روبارەکە.
گروپەکە رەخنەیان لەفڕێدانی زۆری پاشماوەکان هەیە و نوسیویانە: "جێی داخە ئەو هەمو پاشماوە پلاستیکییە لە ڕۆخی روباری سیروان بەجێهێڵدرابو و هەندێکیشی کەوتبوە نێو روبارەکەوە، خۆشبەختانە بە هەوڵ و هیمەتی هاوڕێیانمان و بەبێ گوێدانە هیچ مەترسیەک و بە ئامادەکاریی پێشوەختە، ئەو پاشماوانەشمان هەڵگرتەوە".
ئەمە کەی ئەخلاق و ئینسانیەتە؟
مرۆڤی پرت و پیس، خودای گەورەش خۆشی ناوێت!
12/07/2026
بە پێی رۆژمێری پشووەکان لە هەرێمی کوردستان رۆژی سێ شەممە ۱٤ی تەموز، بە بۆنەی شۆڕشی ۱٤ی تەموزی ۱۹٥٨ پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Address
Kalar