Neaz Rashid
26/02/2026
ئەمریکا🇺🇸
بە داخەوە زانای گەورەی جیهانی" دکتۆر جەلال ساڵحی" لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامەی دکتۆر جەلال ساڵحی:
جەلال ساڵحی، زانا گهورهكهی جیهان
یەكیێكە لە زانا ناودار و گەورەكانی جیهان.
ناوی "جەلال كوڕی حاجی تۆفیقی ئاغا فەتحوڵایە"
لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی شاری سلێمانییە.
خانەوادەكەیان لەسەردەمی بابانەكانەوە تا ئێستا،
لە سلێمانییدا پێگەی تایبەت و بەرچاویان هەبووە.
دارا تۆفیقی برایشی سیاسییەكی لێهاتوو بوو،
لە شۆڕشی ئەیلوولدا پلەی بەرزی هەبوو.
دكتۆر جەلال ساڵی 1925 لە سلێمانی لەدایكبووە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی،
لە سلێمانی و هەولێر و كەركووك تەواو كردووە.
ساڵی 1945 حكومەتی پاشایی ئەوكاتی عێراق،
بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس ناردوویەتی بۆ لەندەن،
ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كالیفۆرنیا تەواو كردووە.
لە كۆمپانیای (جەنەراڵ مۆتۆرز) دەستبەكار بووە.
لە ئەمریكا شۆڕشێكی زانستیی گەورەی بەرپا كرد.
توانیی باتری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێل دابهێنێت.
یەكەم كەسبوو ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد.
ئۆتۆمبێلی هەموو جیهان لە رێگەی زانستەكەی ئەوەوە.
گۆڕانكاریی بەسەرداهات بۆ هایبرید و ئەلەكتریك.
ئەم زانا گەوەرەیە چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە.
كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕ جۆرێك فێڵێان لێكردووە،
واژۆیان پێكردووە هەموو داهێنانە زانستییەكانی خۆی،
بەناوی كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕەوە بڵاوبكاتەوە.
لە بواری ئاسانسۆر و تەلەفۆنات و زۆر زانستی تر،
چەندین داهێنانی پێشكەش بە مرۆڤایەتیی كردووە.
بەڵام تا ئێستا هەر یەكە لە حكومەتی هەرێم و عێراق،
هیچ ڕێزلینانێكیان بەو زانایە نەبەخشیوە.
رۆحی ئارام بیت بەداخەوە
03/02/2026
وڵاتی سوید &
یاسا سەروەرە لەگەورەوە بۆ بچوک جیاوازی نی یە
دەیڤید جۆزێفسۆن، جێگری پەرلەمانی سوید لە پارتی مۆدێراتەكان مۆڵەتی شۆفێری لەدەست دا، دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا بە خێرایی ١١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەسەر ڕێگایەک کە خێراییەکەی ٨٠ کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا گیرا
Klicka här för att få din sponsrade notering.
Typ
Telefon
Webbplats
Adress
Stockholm