KDP 7th Branch
The KDP was founded in 1946 as a national freedom movement.
07/12/2026
زۆر بەداخەوە گەلی کورد دۆستێکی بەوەفای خۆی لە دەست دا. ئەگەرچی کۆچی دوایی لیندزی گراهام، سیناتۆری ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، مەرگێکی کوتوپڕ بوو، بەڵام شوێندانەری ئەو لەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و بە تایبەت هەڵوێستەکانی بە نیسبەت گەلی کوردەوە هەتاهەتایە دەمێنێتەوە.
لیندزی گراهام بەردەوام پاڵپشتی و پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کردووە. بۆ وێنە ساڵی 2015، لەگەڵ هێرشی داعش، گراهام پرۆژەیاسایەکی هاوبەشی هەردوو پارتەکەی پێشکێش کرد بۆ پێدانی دەسەڵاتی بەپەلە بەمەبەستی پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش.
لە هەموو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا جەختی لە هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی ئەمریکا و کورد لە عێراق دەکرد. ئەو پێی وابوو کورد لە عێراق هاوبەشێکی گرنگە بۆ بەرقەرار کردنی سەقامگیری لە ناوچەکە، هەروەها بۆ هاوئاهەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی.
بەم بۆنەوە ویڕای دەربڕینی خەم و پەژارەیەکی زۆر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سیناتۆر لیندزی گراهام و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەکەین و خۆمان بە پێزانی هەموو حەولەکانی بۆ گەلی کورد دەزانین.
حیکمەت بامەڕنی
بەرپرسی لقی ٧ی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا
7/12/206
06/02/2026
بە بۆنەی یادی پەنجا ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان، شۆڕشی خەبات و بەرخودان لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی سەمبولی خەبات و کوردایەتی و ناسنامەی گەلەکەمان مستەفا بارزانی نەمر، ڕێکخراوی هەڵەبجەی شەهید سەر بە لقی پارتیمان، بۆ ئەم یادە پیرۆزە ئاهەنگێکی ساز کرد لە شاری هەریسینبورگ.
هەڤاڵ حیکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ئەمریکا و کەنەدای پارتیمان، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەشی هێژا مەسعوود بارزانی سەرۆک و ڕێبەر و پێشمەرگەی کوردستان کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە پارتیمان و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی بزاڤی گەلەکەمان!
هەڤاڵ حیکمەت بامەڕنی لەمیانەی وتەکانیدا هیوای خواست خوای دلۆڤان ئەم بیرەوەرییە بکات بە مایەی خێر و خوشی و سەلامەتی و گەلی كوردستان بە ئازادی و ئارامی و سەربەستی بژیت و هەموو ئاواتەکانی بێتە دی.
لە کوتاییدا سپاسی ڕێکخراوی هەڵەبجەی شەهیدی کرد و سەرجەم هەڤاڵان بۆ ساز کردنی ئەم ئاهەنگە!
لقی ٧ پارتی دێموکراتی کوردستان
٢٠٢٦/٥/٣١
05/18/2026
ڕۆژی ١٧/ ٥/ ٢٠٢٦ دیدارێک لەگەڵ ڕێزدار هەڤاڵ هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ماڵی بەڕێز هەڤاڵ حکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ٧ سازکرا بۆ میوانداری لە هەڤاڵی هێژا هوشیار زێباری، کە بەڕێزیان چەند ڕۆژێکە لە واشنتنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەمەریکا.
لەم دیدارەدا کە بە بەشداری بەرچاوی جەماوەر بەڕێوەچوو، بەرپرسی لقی ٧ وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی بەڕێزیان سوپاسی بێ پایانی کرد بۆ تەرخانی کاتیان بۆ ئەم سەردانە، هەروەها سوپاسی هەموو هەڤاڵان، دۆستان و سەرجەم میوانانی کرد بۆ ئامادەبوونیان لەم ئێوارەیەدا.
لقی ٧ پارتی دێموکراتی کوردستان
لە ئەمەریکا و کەنەدا
04/22/2026
حیكمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و کانادا، بەشداری لە مەراسیمی خاکسپاری کۆلۆنێل ڕیچارد ناب ی کرد، کە لە گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن سەر بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و بە بە بشداری خاتو بەیان سامی و تریفا عزیز بە نوێنارەتی هەریمی کوردستان.
لە کاتی مەراسیمەکەدا، بامەرنی سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خێزانی کۆلۆنێل ڕیچارد ناب کرد. هەروەها سوپاسی هەوڵ و کار و خزمەتگوزارییە دۆستانەکانی کۆلۆنێل نابی کرد بۆ پشتگیری وبەهێزکردنی پەیوەندی و هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
خێزانی کۆلۆنێل ڕیچارد ناب زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزار بوون بە بەشداری ناوبراو نوێنارەتی هەرێمی کوردسیان لەو مەراسیمەدا، هەروەها سوپاسی دلسوزی و وفاداری کۆلۆنێل نابیان بۆ کوردستان کرد.
04/15/2026
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئێزیدیا:-
ب ناڤێ خودێ یێ مەزن و دلوڤان
ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەرێ سالا ئۆلا ئێزیدیان، گەرمترین پیرۆزباهیێن خۆ ئاراستەی هەمی خوشك و برایێن ئێزیدی ل كوردستانێ و جیهانێ دكەم و هیڤیا بەختەوەری و کەیفخۆشیێ بۆ وان دخوازم.
خوشك و برایێن ئێزیدی بەشەکێ رەسەنێ گەلێ كوردستانێ نە و دڤێ هەلکەفتێ دا جەختێ دکەم کو دگەل ئێش و ئازارێن وان داینە و ب هەمی شیانان پشتەڤانیا داخوازیێن خوشک و برایێن ئێزیدی دكەم.
هیڤیدارم هەمی جەژن و هەلکەفتێن هەوە ب شادی و ئارامی دەرباز ببن و بمینن د خێر و خۆشیاندا.
مسعود بارزانی
14ی نیسانا 2026
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the organization
Telephone
Website
Address
3875 Plaza Drive
Fairfax, VA
22030